دیتنى خوا لە ڕۆژى پەسڵاندا.؟


(وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ) لە رۆژى قیامەتدا دەم و چاوو ڕوخسارگەلێ (واتە: ڕوومەتى باوەڕداران) گەشاوەو پاراوو پرشنگدارەو خۆشیى و شادییان لێ دەبینرێ (إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ) بۆ پەروەردگارى خۆیان دەڕوانن. جەماوەرى زانایان- وەک لە چەندین فەرموودەى ڕەواو (صەحیح) وەرگیراوە- دەڵێن: 
مەبەست لەم ئایەتە ئەوەیە کە لە ڕۆژى قیامەتدا بەندە صاڵحەکان تەماشاى خواى خۆیان دەکەن و، بە چاوى خۆیان دەیبینن، وەک چۆن بە ئارەزووى خۆیان تەماشاى مانگە شەوى چواردە دەکەن و دەیبینن. (ئیبن کەسیر) دەڵێ: ڕاى کۆى هاوەڵان و شوێنکەوتوان (الصحابة والتابعون)یش هەر ئەمەیە، وە هەموو پێشەوایانى ئیسلام پاش ئەوانیش یەک دەنگن تێیدا. پێغەمبەر ﷺ بۆ پشتگیرى لەو مەبەستە دەفەرموێ: ((إنكم ترون ربكم كما ترون هذا القمر..)). (فتح الباري: 13/429، ومسلم: 1/439) وە دەفەرموێ: ((إذا دخل أهل الجنة الجنة، يقول الله تعالى: تريدون شيئا أزيدكم؟ فيقولون: ألم تبيض وجوهنا؟ ألم تدخلنا الجنة وتنجنا من النار؟ قال: فيكشف الحجاب، فما أعطوا شيئا أحب إليهم من النظر الى ربهم، وهى الزيادة)) فى قوله تعالى: (للذين أحسنوا الحسنى و زيادة)). (رواه مسلم: 1/163) یان دەفەرموێ: ((إن الله يتجلى للمؤمنين يضحك)). (رواه مسلم: 1/178). 

والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

 

 

 

بەروار2020/03/25سەردان 756