گەشە سەندن و بڵاوبونەوەى بت پەرستى.!


بتپەرستى وردە وردە پەرەى سەندو درێژەى کێشاو لەگەڵ ڕۆژگاردا هات، چونکە:

 یەکەم: قەوم و گەلێکى زۆر کۆن هەبوون پێیان وابوو کە هەرچى شتە ئەستێرە دەیکات، جا لەبەر ئەوە دەیانپەرستن! تەنانەت وێنەو نیگاریان بۆ دەڕازاندنەوە.! لە پاشان دەچوون وێنەکانیان ماچ دەکردن و، بە پیرۆزیان دائەنان و داواى کوڕو ڕزق و شفاى نەخۆشیان لێدەکردن، ئەمانە پێیان دەگوترا (صابئین).
 
دووەم: هەندێ لە پیاو صاڵح و چاکەکان لەبەر پیرۆزیى و سوود وەرگرتن لە کارە جوانەکانیان و، بۆ ئەوەى لە یادیان نەچن، وێنەیان بۆ دروستدەکردن و دایان دەنان، پاشان ماچیان دەکردن و، بۆ ماوەیەکى دوورتریش پەرستنیان و سووجدەشیان بۆ بردن!. ئینجا ئا لێرەدا دەردەکەوێ کە بۆچى ئایینى پیرۆزى ئیسلام وێنەو پەیکەرو ڕازاندنەوەى گۆڕى مردووان قەدەغە دەکات، جگە لەوەیش تا گێلە پیاوو پیرەژن و نەزانەکان هەڵ نەخەڵەتێنن و، داواى ماڵ و منداڵ و شفاى نەخۆشیان لێنەکەن. ئاشکرایشە سەردانى گۆڕستان، پێغەمبەر بە شتێکى سووننەتى داناوە، تا ئاخیرەتت وە بیر بێنێتەوە.. بەڵام بەداخەوە ئێستا لەسەر گۆڕەکان شتى وا دەکرێ، هێمان پێشى نەفامیەتیش کەوتوونەتەوە. 

والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

 

 

بەروار2020/03/25سەردان 436