(إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمْ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ) بەڕاستى لەم – ئاراستانەدا- خوا هەر دەیەوێ هەموو چڵک و چەپەڵیى و، گشت کارێکى ناڕەواو نا دروستان لێ دوور بخاتەوە (ئەى خانەوادەى پێغەمبەر!) (وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا) و بە پوختیى و پاکى بتانهێڵێتەوەو راتان بگرێ. هەندێ لە زانایان پێیان وایە کە لەم ئایەتى: (..أهل البيت ويطهركم تطهيرا)دا ژنەکانى پەیامبەر ﷺ بەر ناکەون! خۆ گومانیش لەوەدا نییە کە هەموو بەر دەکەون، وەک (ئیبن کەسیر) دەڵێ، چونکە:
یەکەم: داڕشتنى ئایەتەکانى پێشەوە بەم شێوەیە: (قل لأزواجك إن كنتن تردن..) پاشان هێنانى ئایەتى: (إنما يريد الله ليذهب..) بۆ دواتریش ئایەتى: (واذكرن..) پڕ بەپڕ لەگەڵ ئەوانیەتیى و هەموو لەگەڵ ئەوان قسە دەکەن، (ئوصول)ییەکانیش یەک دەنگن لەوەدا کە هەر شتێک بە یەقین بەر بکەوێ لەبڕیارێکدا، نابێ جیا بکرێتەوە.
دووەم: لە سوورەتى (11) کە دەفەرموێ: (قالوا أتعجبين من أمر الله رحمة الله وبركاته عليكم أهل البيت) مەبەست بە (أهل البيت) ژنەکەى (ئیبراهیم) پێغەمبەرە ﷺ، کەوابوو لێرەیش مەبەست بە (أهل البيت) ژنەکەنانى پێغەمبەرە ﷺ ، ئەگەرچى (عەلى کوڕى ئەبى تالیب و فاطمەو حەسەن و حوسەین)یش "خوا لێیان رازى بێت" بەر دەکەون، چونکە پەیامبەر ﷺ پێى فەرموون: ((خَرَجَ النبـيُّ ﷺ غَدَاةً وَعليه مِرْطٌ مُرَحَّلٌ، مِن شَعْرٍ أَسْوَدَ، فَجَاءَ الحَسَنُ بنُ عَلِيّ فأدْخَلَهُ، ثُمَّ جَاءَ الحُسَيْنُ فَدَخَلَ معهُ، ثُمَّ جَاءَتْ فَاطِمَةُ فأدْخَلَهَا، ثُمَّ جَاءَ عَلِيٌّ فأدْخَلَهُ، ثُمَّ قالَ: إنَّما يُرِيدُ اللّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ البَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا )). واتە: پێغەمبەر ﷺ بەیانیەک دەرچوو جلێکی لەبەردابوو وێنەی کەژاوەی لەسەر کێشرابوو بەمووی ڕەش، حەسەنی کوڕی علی ھات بردیە ژوورەوە، دوایی حوسەین ھات لەگەڵی چوو، دواتر فاتیمە ھات بردیە ژوورەوە، پاشان عەلی ھات بردیە ژوورەوە، دوای ئەوە فەرمووی: (إنما يريدُ اللهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُم الرِّجْزَ أهْلَ البَيْتِ ويُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيراَ). (صحيح مسلم، كتاب فضائل الصحابة رضي الله تعالى عنهم، باب فضائل أهل بيت النبي، حديث: 4554) سەیرى تەفسیرى (ئیبن کەسیر) بکە.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود