ڕاست و درووستی جنۆکە لای ئەھلی سووننەت.؟!

جنۆکە: جۆرێکن لە دروستکراوەکانی خوای میھرەبان کە – لەسەر شێوەی خۆیان- بە چاو نابینرێن و ئەوان بەر لە (ئادەم) لە ئاگر دروستکراون. جن یەکێکە لە غەیبیات کە موسڵمانان ھەر لە دێرین ڕۆژگارەوە بڕوایان ھێناوە بە بوونیی و قورئانی پیرۆزو پەیامبەری خواش ﷺ بە درێژە باسیان لێ دەکەن، ئێمەی موسڵمانیش بێگومان و دوودڵی گوێڕایەڵ و ملکەچین، چونکە لەوە بەولاوە ھیچمان پێ ناکرێ و پێناوترێ، قسە لە جنۆکەکان دەکرێت ھەر لە گوێگرتنیانەوە بۆ قورئان، تا بڕوا ھێنانیان، ھەندێ ھەواڵی سەر سوڕھێنەریان دێنێت، جا بۆ یەکەم جار باسی گوێگرتنی دەستەیەکیان دەکات، بەتایبەت ئەو دەمەی کە گوێیان لە قورئانەوە بوو پاشان بڕوایان پێی ھێنا. بوخاریی ئەگێڕێتەوە کە پەیامبەر ﷺ لەگەڵ چەند کەسێک لە ھاوەڵانی چوو بۆ بازاڕی (عکاظ)، جا لە چۆڵی (نەخلە) دابەزیی و نوێژی بەیانی بە کۆمەڵ کردو، ئینجا چەند کەسێک لە جنۆکەکان بە لایانا تێپەڕین و، گوێیان لە قورئان خوێندنەکەی پەیامبەرەوە بوو ﷺ، ھەڵوێستەیەکیان کردو گوێیان بۆ قورئانەکە گرت و بە وردی دڵیان دایە، جا پاش ئەوە بڕوایان ھێنا کە: ئەمە فەرموودەی خوایەو بۆ پەیامبەرەکەی ھاتووە، شیاوی باسە کە بڵێین پێغەمبەر ﷺ نە بەچاو دیتبوونی، وە نە پێیشی زانیبوون کە لەو دەمەدا گوێیان گرتووە، جا خوای کارزان [قل أوحي إلی أنە استمع نفر من الجن] نارد. دواتر دەڕواتە سەر باسی سوپاس و ستاییش کردنیان بۆ خواو، داننانیان بە تاک و تەنیاییدا، وە بە گەوج و نەفام دانانی ئەوانەی ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن. ئەوسا دێتە سەر باسی ھەوڵدانیان بۆ دزینی وشەو قسە لە فریشتەکان و، ئینجا ھەڵدانی پزیسک بە دوایانداو سووتاندنیان، ئەڵبەت پاش ھاتنی پەیامبەر ﷺ دەبنە دوو بەشەوە ئیماندارو موسڵمان، وە دەرەنجامیشیان، بانگەوازەکەی پەیامبەرو کۆبوونەوەی جنۆکەکان لە دەوروبەریدا کاتێ کە لە نوێژی بەیانیدا قورئانی دەخوێند، دەبێ پەیامبەر ﷺ دەسەڵاتی خۆی – بەرامبەر بە دەسەڵاتی خوا- ڕابگەیەنێ و، ھەموو کەس پێی بزانێ کۆتاییشی دێت بەوە کە زانست و زانیاریی تەواو بە شتە نادیارەکان تەنھا لای خوایە، ھەر ئەو غەیب ئەزانێ. مەگەر کەسێک ئەو خۆی ئاگاداری بکات. جا بۆ زێدە ئاگاداریی و، زانیاریی لەم باسەیە پێم باش بوو پێکەوە ئەم چەند دێڕەیەی خوارەوە لەکتێبەکەی: (لالەکائی)و، لێکۆڵەرەوەکەی، لە کتێبی (شرح إعتقاد أھل السنة والجماعة) بەرگی/٤ ل١٢٩١. بخوێنینەوە کە دەڵێت:

 یەکەم: ئەھلی سوننەت و جەماعەت، ئیمان و ڕایان لەسەر ئەوەیە کە (شەیتان)و (جن) ھەر دووکیان ھەن، ئەمەش بە پێچەوانەی ڕاوبۆچوونی (فەلاسیف)ـە!. (ئیبن تەیمیە) "ڕەحمەتی خوای لێ بێ" دەڵێت: (وجماهيرُ الأُمَمِ يُقِرُّ بالجِنّ ولَهُمْ وقائعُ يَطُولُ وُصْفُهاَ وَلمْ يُنْكِر الجِنّ إلاّ شِْرِذِمَةٌ قَلِيْلَةٌ مِن جُهّاِل الْمُتَفَلْسِفَةِ والأطبّاءِ وَنَحْوِهِم) الفتاوى (19/32). واتە: کۆمەڵی ئوممەتی ئیسلام دان بەوەدا دەنێن کە (جن) بوونی ھەیەو چەندین ڕووداو کارەساتی سەیریان ھەیە کە لێرەدا باس ناکرێت، وە ھیچ تاقمێک ئینکاری بوونی (جن) ناکات، جگە بەشێکی کەمی فەلاسیفەکان و دکتۆرو ھاو وێنەکانیان نەبێت. لە قورئانی پیرۆزدا ھاتووە کە: (جن)یەکان دەبیستن، قسە دەکەن، تێدەگەن و ژیریی و فامیان وەک ئادەمی ھەیەو تەکالیفی شەرعییان لەسەرە: [وما خلقت الجن والإنس إلا لیعبدون] الذاریات/٥٦. [قل أوحي إلي أنە استمع نفر من الجن فقالوا إنا سمعنا قرآنا عجبا] لە فەرموودەیشدا ھاتووە کە پێشەوا (بوخاریی) لە (ئەبوو ھورەیرە)وە دەگێڕێتەوە: ((وَكًّلَنِي رَسولُ اللَهِ ﷺ بحِفْظِ زَكَاةِ رَمَضَانَ، فأتَانِي آتٍ فَجَعَلَ يَحْثُو مِنَ الطًّعَامِ فأخَذْتُهُ، وقُلتُ: واللَهِ لَأَرْفَعَنَّكَ إلى رَسولِ اللّهِ ﷺ، قَالَ: إنِّي مُحْتَاجٌ، وعَلَيَّ عِيَالٌ ولِي حَاجَةٌ شَدِيدَةٌ، قَالَ: فَخَلًّيْتُ عنْه، فأصْبَحْتُ، فَقَالَ النبـيُّ ﷺ: يا أبَا هُرَيْرَةَ، ما فَعَلَ أسِيرُكَ البَارِحَةَ، قَالَ: قُلتُ: يا رَسولَ اللَهِ، شَكَا حَاجَةً شَدِيدَةً، وعِيَالًا، فَرَحِمْتُهُ، فَخَلًّيْتُ سَبِيلَهُ، قَالَ: أما إنَّه قدْ كَذَبَكَ، وسَيَعُودُ، فَعَرَفْتُ أنَّه سَيَعُودُ، لِقَوْلِ رَسولِ اللَهِ ﷺ إنَّه سَيَعُودُ، فَرَصَدْتُهُ، فَجَاءَ يَحْثُو مِنَ الطًّعَامِ، فأخَذْتُهُ، فَقُلتُ: لَأَرْفَعَنَّكَ إلى رَسولِ اللّهِ ﷺ، قَالَ: دَعْنِي فإنِّي مُحْتَاجٌ وعَلَيَّ عِيَالٌ، لا أعُودُ، فَرَحِمْتُهُ، فَخَلًّيْتُ سَبِيلَهُ، فأصْبَحْتُ، فَقَالَ لي رَسولُ اللّهِ ﷺ: يا أبَا هُرَيْرَةَ، ما فَعَلَ أسِيرُكَ، قُلتُ: يا رَسولَ اللَّهِ شَكَا حَاجَةً شَدِيدَةً، وعِيَالًا، فَرَحِمْتُهُ، فَخَلًّيْتُ سَبِيلَهُ، قَالَ: أما إنَّه قدْ كَذَبَكَ وسَيَعُودُ، فَرَصَدْتُهُ الثَّالِثَةَ، فَجَاءَ يَحْثُو مِنَ الطًّعَامِ، فأخَذْتُهُ، فَقُلتُ: لَأَرْفَعَنَّكَ إلى رَسولِ اللَهِ، وهذا آخِرُ ثَلَاثِ مَرَّاتٍ، أنَّكَ تَزْعُمُ لا تَعُودُ، ثُمَّ تَعُودُ قَالَ: دَعْنِي أُعَلِّمْكَ كَلِمَاتٍ يَنْفَعُكَ اللّهُ بهَا، قُلتُ: ما هُوَ؟ قَالَ: إذَا أوَيْتَ إلى فِرَاشِكَ، فَاقْرَأْ آيَةَ الكُرْسِيِّ: اللّهُ لا إلَهَ إلّا هو الحَيُّ القَيُّومُ. البقرة: 255، حتَّى تَخْتِمَ الآيَةَ، فإنَّكَ لَنْ يَزَالَ عَلَيْكَ مِنَ اللَّهِ حَافِظٌ، ولَا يَقْرَبَنَّكَ شيطَانٌ حتَّى تُصْبِحَ، فَخَلًّيْتُ سَبِيلَهُ، فأصْبَحْتُ فَقَالَ لي رَسولُ اللّهِ ﷺ: ما فَعَلَ أسِيرُكَ البَارِحَةَ، قُلتُ: يا رَسولَ اللّهِ، زَعَمَ أنَّه يُعَلِّمُنِي كَلِمَاتٍ يَنْفَعُنِي اللّهُ بهَا، فَخَلًّيْتُ سَبِيلَهُ، قَالَ: ما هي، قُلتُ: قَالَ لِي: إذَا أوَيْتَ إلى فِرَاشِكَ فَاقْرَأْ آيَةَ الكُرْسِيِّ مِن أوَّلِهَا حتَّى تَخْتِمَ الآيَةَ: اللّهُ لا إلَهَ إلّا هو الحَيُّ القَيُّومُ. البقرة: 255، وقَالَ لِي: لَنْ يَزَالَ عَلَيْكَ مِنَ اللّهِ حَافِظٌ، ولَا يَقْرَبَكَ شيطَانٌ حتَّى تُصْبِحَ - وكَانُوا أحْرَصَ شيءٍ علَى الخَيْرِ - فَقَالَ النبـيُّ ﷺ: أما إنَّه قدْ صَدَقَكَ وهو كَذُوبٌ، تَعْلَمُ مَن تُخَاطِبُ مُنْذُ ثَلَاثِ لَيَالٍ يا أبَا هُرَيْرَةَ، قَالَ: لَا، قَالَ: ذَاكَ شيطَانٌ)). صحيح البخاري، كتاب الوكالة، باب إذا وكل رجلا، حديث: ‏2208‏. کورتەی مانای ئەم فەرموودەیە ئەمەیە کە: ئەبوو ھورەیرە "خوای لێی رازی بێ" فرمانی پێکرا کە سەرفیترەی مانگی ڕەمەزان چاک ھەڵگرێ و بیپارێزێ کەچی سێ شەو لەسەر یەک، یەکێک لە جن پەیدا دەبێ و بەشێک لە خۆراکەکەی دەباو، ئەمیش ھەر سێ شەوەکە دەیگرێت و، دەیەوێت بیبات بۆ لای پێغەمبەر ﷺ، بەڵام ئەمان و تەوبە دەکات و دەڵێ: موحتاجم و ئەمجارە وازم لێ بێنە مەرج بێت ئیتر نەیەمەوە، بەڵام ھەر سێ جارەکە پەیمان و بەڵێنەکەی دەشکێنێ و ھەر دێتەوە، لە شەوی کۆتاییدا پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئەبوو ھورەیرە! زانییت ئەوە کێ بوو..؟! وتی: نەخێر، ئەویش فەرمووی: ئەوە شەیتان بوو!. (ئیبن حەزم) کاتێک قسە لە (جن و شەیتان) دەکات دەڵێت: (وَقد جَاءَ النَّص بذلك وبأنهم أمة عَاقِلَة مُمَيزَة متعبدة موعودة متوعدة متناسلة يموتون وَأجْمع الْمُسلمُونَ كلهم على ذَلِك نعم وَالنَّصَارَى وَالْمَجُوس والصابئون وَأكْثر الْيَهُود حاشا السامرة فَقَط فَمن أنكر الْجِنّ أَو تَأَول فيهم تَأْوِيلا يخرجهم بِهِ عَن هَذَا الظَاهِر فَهُوَ كَافِر مُشْركٌ حَلَال الدَّم وَالْمَال قَالَ تَعَالَى: أفتتخذونه وَذريته أَوْلِيَاء من دوني..). واتە: بەپێی بەڵگەی قورئان و سوننەت (جن) بوونی ھەیەو گەل و ئوممەتێکی عاقڵ و جیاواز لە ئێمەن و خاوەنی بەندایەتی خودان و بە بەھەشت و دۆزەخ بەڵێنیان پێدراوەو خاوەنی وەچەو نەژادن و دەیشمرن، ئەمەش یەکدەنگی و  کۆڕای زانایانی لەسەرە، تەنانەتی گاورو سوببی مەزھەب  (سوببـی: ئەوانەن لە ئایینی موساو عیسا لایانداو بوونە فریشتە پەرست) و ئاگر پەرست و زۆربەی جولەکەش لەسەر ئەو ڕایەن، بێجگە لە تاقمی سامری، وە ھەرکەس باوەڕی بە جن نەبێت، یان لا ڕێی و ئەملاو ئەولا بکات سەبارەت بە بوونی جن، ئەوە پێی کافر دەبێت. وە ئەم فەرموودەیەش ھاتووە: ((الْجِنُّ ثَلَاثَةُ أَصْنَافٍ صِنْفٌ لَهُمْ أَجْنِحَةٌ يَطِيرُونَ فِي الْهَوَاءِ، وَصِنْفٌ حَيَّاتٌ وَكِلاَبٌ، وَصِنْفٌ يَحِلُّونَ وَيَظْعَنُونَ)). واتە: جن سێ بەشن، بەشێکیان باڵیان ھەیەو دەفڕن، بەشێکی دیکەیان لە شێوەی مارو سەگن، بەشەکەی تریان دێن و دەچن و جێ حەوانەوەو سەفەرو ھاتووچۆیان ھەیە. (المستدرك على الصحيحين للحاكم، كتاب التفسير، تفسير سورة الأحقاف، حديث: ‏3637‏، وقال: هَذَا حَدِيثٌ صَحِيحُ الْإِسْنَادِ ووافقه الذهبـي). 

دووەم: قورتوبی لە تەفسیرەکەیدا دەڵێت: (بە پێی ڕەواڵەتی دەقی قورئان و فەرموودەکان، پێغەمبەر ﷺ جنیەکانی نەدیتووە، ئیمامی (موسلیم) لە (ئیبن عەباس)ـەوە دەگێڕێتەوە: ((ماَ قَرَأَ رَسُولُ اللهِ ﷺ عَلَىَ الجِنِّ وَماَ رَآهُمْ..)). صحيح مسلم، كتاب الصلاة، باب الجهر بالقراءة في الصبح والقراءة على الجن، حديث: ‏710‏. واتە: پێغەمبەر ﷺ: نە قورئانی بەسەر جندا خوێندەوە، نەبینینیشی، بەڵکو ھەر گوێیان بۆ گرتبوو. بەڵام لە ڕیوایەتێکی دیکەدا پێشەوا (موسلیم) لە (عامیری شەعبیە)وە ھێناویەتی: ((..أتَانِي داَعِيَ الجِنِّ فَذَهَبْتُ مَعَهُ فَقَرَأْتُ عَلَيْهِمُ القُرْآنَ..)) بانگخوازی جنۆکە ھات بۆلام، لەگەڵی ڕۆیشتم، قورئانم بۆ خوێندنەوە. صحيح مسلم، كتاب الصلاة، باب الجهر بالقراءة في الصبح والقراءة على الجن، حديث: ‏711‏. ئەم فەرمودەیە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی دیونیی و قورئانی بەسەردا خوێندوون، وە ئیمامی (بەیھەقی) دەڵێت: (وَلَيْسَ بِمُمْتَنِعٍ أَنْ يَراَهُمُ النَبـِيُ ﷺ في صُوَرِهِمْ كَماَ يَرَىَ المَلاَئِكَةَ). واتە: ھیچ مانعێک نیە کە پێغەمبەر جنیەکانی بینیبێت، وەک چۆن فریشتەی بینیوە. (بەندە)ش پێم وایە: بۆ پێغەمبەران دروست بووە جن ببینن.

سێیەم: سەبارەت بەوە کە (جنیی بڕواتە نێو لاشەو جەستەی ئادەمیەوە، ئیمامی (ئیبن تەیمیە) دەڵێت: (دُخُولُ الجِنِّ في بَدَنِ الإنْسَانِ ثَابِتٌ بإتّفاَقِ أهْلِ السُنَّةِ والجَمَاعَةِ). واتە: یەکدەنگی ئەھلی سوننەو جەماعەی لەسەرە کە (جن) دەچێتە لاشەی مرۆڤەوە. وە گوتویەتی: (وَلَيْسَ فِي أَئِمَّةِ الْمُسْلِمِينَ مَنْ يُنْكِرُ دُخُولَ الْجِنِّيِّ فِي بَدَنِ الْمَصْرُوعِ وَغَيْرِهِ، وَمَنْ أَنْكَرَ ذَلِكَ وَادَّعَى أَنَّ الشَّرْعَ يُكَذِّبُ ذَلِكَ، فَقَدْ كَذَبَ عَلَى الشَّرْعِ، وَلَيْسَ فِي الْأَدِلَّةِ الشَّرْعِيَّةِ مَا يَنْفِي ذَلِكَ). واتە: ھیچ پێشەوایەکی موسوڵمانان ئینکاری ئەوە ناکەن کە (جن) دەچێتە لاشەی نەخۆش و غەیری نەخۆشیش، وە ھەرکەس ئینکاری ئەوە بکات و بڵێ ئەم شەرع و دینی خودایە ئەو بابەتە بەدرۆ دەخاتەوە، ئەوە درۆی بە دەم دین و شەرعی خوداوە کردووە، وە ھیچ بەڵگەیەکی شەرعیش نیە کە ئەم بابەتە ڕەت بکاتەوە.

والله أعلم

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

بەروار2020/03/25سەردان 2540