بوختان بۆ خاتوو عائیشە (خوا لێى ڕازى بێ).؟

ئەوجا بۆ دیفاع و بەرگرى لە نامووس و شەرەفى پەیامبەر ﷺ لەسەر یەک دە ئایەت ئەنێرێ و ئەفەرموێ: (إِنَّ الَّذِينَ جَاءُوا بِالإِفْكِ عُصْبَةٌ مِنْكُمْ) بێگومان ئەوانەى کە ئەو درۆو بوختانە گەورەیان هەڵبەست، کۆمەڵێک بوون لە خۆتان (لاَ تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَكُمْ) وا مەزانن ئەو ڕووداوە بۆ ئێوە شەڕو خراپەیە (بَلْ هُوَ خَيْرٌ لَكُمْ) بەڵکو چاک و خێرە بۆتان ئێوە، "بەو یاسایە لە ئاییندەدا نامووسى ملیۆنەها موسوڵمان دەپارێزرێ و بەرگرى لێ دەکرێ.." کەوابوو زۆر چاکە  بۆتان، چونکە لەلایەکەوە دوژمنایەتى بێ بڕواکانتان بۆ دەرکەوت کە تاچ ئەندازەیەک دەیانەوێ ئابڕووى ئەو بنەماڵەو خێزانە پاکانە بەرن، شەرەفى ئەو بنەماڵانە بشکێنن.. چاکە بۆتان، چونکە خواى گەورە بەدواى یەکدا (10) ئایەت دەنێرێ بۆ دیفاع لە نامووسى داوێن پاکان" (لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ مَا اكْتَسَبَ مِنْ الإِثْمِ) بێگومان هەریەکەش لەوانە چەند لەو گوناهو تاوانە بەشدارە، بەشێک تاوانى تایبەتى لە ئەستۆى خۆیدایە" واتە: هەرکەسە چەندە کۆششى بۆ کردبێ بە ئەندازەى ئەوەش تۆڵە وەردەگرێ" (وَالَّذِي تَوَلَّى كِبْرَهُ مِنْهُمْ) ئەو کەسەش کە سەرۆکایەتى بەشێکى زۆرى ئەو تاوانەیەى کرد لەناویانا (کوڕەکەى سەلول) (لَهُ عَذَابٌ عَظِيمٌ) سزایەکى سەخت و گەورەى بۆ هەیە، چونکە هەر ئەوکاتە (صەفوان) وشترەکەى لێ ئەخوڕیى و، خاتوو عائیشەش لەناو کەژاوەکەدا بوو، کوڕەکەى سەلوول لەناو خەڵکێکى زۆردا وەستابوو و پرسى ئەمە کێیە؟! وتیان: عائیشەى خێزانى پەیامبەرە ﷺ، وتى: ئەمە سوێندى بێت بەپاکى نەگەڕاوەتەوە!! (لَوْلاَ إِذْ سَمِعْتُمُوهُ) بۆچ کاتێ ئێوە ئەو دەنگۆو تۆمەتەتان بیست (ظَنَّ الْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بِأَنفُسِهِمْ خَيْرًا) پیاوان و ژنانى بڕوادار گومانى چاکیان بە یەکتر نەبردبا (وَقَالُوا هَذَا إِفْكٌ مُبِينٌ) و نەیانگوتبا: ئاشکرایە ئەمە بوختان و درۆیەکى زل و ڕوونە، هەر وەک (ئەبوو ئەیوب) و خێزانەکەى وتیان.. بەڵى ئەوانە (کوڕەکەى سەلوول) و نموونەیان لە زووەوە لەمەلآسدا بوون بۆ شکاندنى بنەماڵەى پەیامبەر ﷺ.

(وَلَوْلاَ فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ) خۆ ئەگەر فەزڵ و میهرەبانى و سۆزى خودا نەبوایە لەسەرتان (وَأَنَّ اللَّهَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ) و  خواش بە سۆزو دڵاوا نەبووبا، ئەوا بەهۆى ئەو بوختانەوە هەمووتانى بە پەلە سزا دەدا، بەڵام لەو تاوان و گوناحە -پاش تۆڵە لێ سەندن- پاکى کردنەوە، پێشەوا (نەواویى) دەڵێت: (فيها براءة عائشة براءة قطعية بنص القرآن العزيز، فلو شك فيها إنسان -والعياذ بالله- صار كافرا مرتدا بإجماع المسلمين. قال إبن عباس: لم تزن إمرأة نبي من أنبياء الله -صلوات الله وسلامه عليهم- وهذا إكرام من الله تعالى لهم). مسلم ب 17، ل117.
واتە: ئەم ئایەتەى: (إن الذين جاؤا بالإفك..) بەرائەت و پاکانەیەکى حەتمییە بۆ خاتوو (عائیشە) بەدەقى قورئانى پیرۆز، جا ئەگەر کەسێک بەگومان بوو تێیدا پەنا بەخوا، ئەوە بەکۆى دەنگى زانایان بەکافرو هەڵگەڕاوە دادەنرێ. (ابن عباس) دەڵێ: هەرگیز ژنى هیچ پێغەمبەرێک زیناکار نەبووە. وە ئەمەش رێزگرتن بووە لە خواى باڵاوە بۆیان. (قورتوبى)یش دەڵێ: (هیشامى کوڕى عەممار) وتى: لەپێشەوا (مالیک)م بیست دەیوت: هەرکەس جوێن بە (ئەبوبەکر)، یاخود بە (عائیشە) بدا، ئەوە خوێنى حەڵاڵەو دەکوژرێت، چونکە خوا ئەفەرموێت: (يعظكم الله أن تعودوا لمثله أبدا ان كنتم مؤمنين) خاوەنى تەفسیرى (کاشف) ئەڵێت: (إن الشيعة الإمامية يعتقدون أن نساء الأنبياء جميعهن عفيفات طاهرات، وأن النبـي -أي نبي- لا يضع ماءه إلا في أرحام مطهرة، وأن زوجته قد تكون كافرة ولن تكون بغيا، لأن الرسول أكرم على ربه وأعز من أن يجعل تحته بغيا). واتە: هەموو شیعەى ئیمامى ئیتیفاقیان وایە کە: ژنانى هەموو پێغەمبەران خاوێن و داوێن پاکن، وە هیچ پێغەمبەرێک (ئاوى خۆى نەکردۆتە جێى حەرامەوە، بەڵێ.. دەشێ ژنە پێغەمبەرێ کافر بووبێ، بەڵام هەرگیز نەبووە داوێن پیس بووبێ. تەفسیرى (مجمع البیان)یش ئەڵێت: (إن نساء الأنبياء يجب أن ينزهن عن مثل هذه الحال لأنها تشين، وقد نزه الله أنبياءه عما هو دون ذلك توقيرا لهم وتعظيما عما ينفر من قبول قولهم والعمل بدعوتهم). تەفسیرى (کەشاف) دەڵێت: لە تەواوى قورئاندا تاوانێک نییە کە خواى گەورە بەو توندو تیژیە هەڕەشەى لێ کردبێت وەک ئەوە هەڕەشە لەبوختانکارانى خاتوو عائشە دەکات خوا لێى رازى بێت. هەندێ لەپیاوە وردەکارەکان دەڵێن: کاتێ (یوسف) بوختانەکەى بۆ کرا، خواى گەورە لەسەر زمانى منداڵێک - کە هێشتاى لە لانکەدا بوو- پاکانەى بۆ کرد، کاتێکیش خاتوو (مەریەم) تووشى ئەو بوختانە بوو، ئەویش هەر لەسەر زمانى منداڵى (عیسا)ى کوڕیدا پاکانەى بۆکرا، بەڵام کاتێ خاتوو عائیشە تووشى ئەو بوختانە گەورەیە کرا، خوا خۆى لەقورئاندا پاکانەى بۆ کرد. هەروەها باسکردنى هەواڵ و داستانى گەلانى رابردووى پێش ئێوەش، بەتایبەت یوسف و مەریەم کە ئەشوبهێ بە بەسەرهاتەکەى خاتو عائیشەوە دڵدانەوەیە هەم بۆ پێغەمبەر، هەم بۆ خاتوو عائیشە.
پاشان لە شوێنی تردا دەفەرموێ: (الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ) ژنانى پیس و ناپاک بۆ پیاوانى پیس و ناپاکن، وە پیاوانى پیس و ناپوختیش بۆ ژنانى پیس و ناپاکن، چونکە هاو تەرازووى یەکن و ژنانى پاکیش بۆ پیاوانى پاک و پیاوانى پاکیش بۆ ژنانى پاکن، چونکە هیچ لایەکیان بەد ناو نەبوون، ئەم ئایەتەش بەڵگەیە بۆ پاک و خاوێنى خاتو عائشە -خوا لێى رازى بێت- چونکە ئەگەر پاک نەبووبا بۆ پێغەمبەر ﷺ نەدەبوو، ئەمانە (عائشەو صەفوان) دوورو بەرین لەو تۆمەتانەى نا پاکان دەیڵێن و رەواجى پێئەدەن و لە پاداشتى ئەو بوختانەدا بۆیان کراوەو رۆزییەکى نەبڕاوەیان لەبەهەشتدا بۆ هەیە. 

والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

 

 

بەروار2020/03/25سەردان 3369