دیداری‌ به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د

دیداری‌ به‌رێز دكتۆر خالد ساڵه‌ح محه‌مه‌د مامۆستا له‌ زانكۆی سلێمانی

بسم الله الرحمن الرحیم

 - له‌ڕاستیدا نایه‌ته‌وه‌ یادم كه‌ كه‌یی و له‌كوێ به‌خزمه‌ت جه‌نابی مامۆستا گه‌یشتووم، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌  كه‌ هه‌ر كه‌س بۆ یه‌كه‌مجار مامۆستای ده‌بینی ئه‌وه‌ند به‌گه‌رمیی و به‌سۆزه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد ئه‌و كه‌سه‌ وای هه‌ست ده‌كرد كه‌ زۆر ده‌مێكه‌ ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ جه‌نابی مامۆستا هه‌یه‌و له‌بیری ده‌كرد كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ساته‌كانی ناسین و ئاشنابونیانه‌.

 - مامۆستا ڕۆڵی گه‌وره‌و له‌به‌ر چاوی هه‌بووه‌ له‌ دامه‌زراندن و درێژه‌ پێدانی كاروانی ڕابوونی ئیسلامی، ویه‌كێك بووه‌ له‌ ڕابه‌ر و پێشه‌نگه‌كانی ئه‌م ڕابوونه‌.

 - له‌و كاتانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس زۆر تۆكمه‌و پته‌و بوو، وه‌ زۆرینه‌ی وڵاتانی زلهێزی جیهان و ناوچه‌كه‌ به‌پێشه‌نگی ئه‌مریكای  به‌ناو دۆستی كورد پشتگیری ته‌واویان لێ ده‌كرد، له‌و كاتانه‌دا مامۆستا به‌هاوكاریی و ده‌ست باری چه‌ندین مامۆستای مێزه‌ر پاكی به‌ڕێزی تر خۆیان بۆ ڕێبازه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار یه‌كلا كرده‌وه‌ و وڕێگه‌ی سه‌ختی كۆچ و جیهادیان گرته‌ به‌ر، هه‌ر چه‌ند  ئه‌و كاته‌ وه‌كو ئه‌ندام  ژماره‌یان زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام بوێرانه‌ توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا بوونی خۆیان وبه‌رنامه‌كه‌یان بسه‌لمێنن و جێ پێی خۆیان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی خواناسانه‌ی ڕه‌سه‌ن دژ به‌ زوڵم و ناپاكیه‌كانی ڕژێمی به‌عس ڕابگه‌یه‌نن.

 - گرنگی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مامۆستاو هاوڕێیانی له‌وه‌دا بوو كه‌ئه‌مان توانیان بیری پێشه‌وایه‌تیی و پێشمه‌رگایه‌تی پێكه‌وه‌  گرێ بده‌ن و بۆ جارێكی تر قورئانی تۆز لێنیشتووی مزگه‌وته‌كان ئاوێته‌ی ژیان و كێشه‌كانی میلله‌ته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌.

 - وه‌سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵی مامۆستا به‌كاری سیاسی و ڕۆڵی به‌رچاوی بۆ كاركردن بۆ دروستكردنی ڕه‌وتێكی ئیسلامیی ڕه‌سه‌ن كه‌ به‌دیدێكی ئیسلامیانه‌وه‌ بڕوانێته‌ گشت كێشه‌و چاره‌سه‌ره‌كان و بتوانێت له‌ئاست ڕوداوو پێشهاته‌كاندا بێت و توانای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سته‌مه‌كانی ڕژێمی به‌عسی هه‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ هه‌مووی مامۆستا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو له‌ خزمه‌تكردن به‌فه‌رهه‌نگ و فیكری ئیسلامیی و به‌ چه‌ندین نووسین و به‌رهه‌می جۆراو جۆر له‌ چه‌ندین بواری جیاجیادا كتێبخانه‌ی ئیسلامیی به‌هره‌مه‌ند كردووه‌ و گرنگترین به‌رهه‌میشی له‌م بواره‌دا ته‌فسیری قورئانی پیرۆز بوو كه‌چه‌ندین لێكدانه‌وه‌و بۆچوونی تازه‌ی له‌خۆ گرتووه‌.

 - هه‌رچه‌نده‌ مامۆستا وه‌كو ته‌مه‌ن زۆر نه‌ژیا تا زیاتر ڕابوونی ئیسلامی له‌ بیر و ژیرییان به‌هره‌مه‌ند بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی كورتی به‌هۆی لێبڕاویی و كاری به‌رده‌وامی ماندو نه‌ناسانه‌ی توانی مێژوویه‌كی زێڕینی پڕ به‌ فه‌ڕ بۆ خۆی تۆمار بكات و ناوی  زیندووی خۆیی و هاوڕێیانی كاروانه‌كه‌ی ئاوێته‌ی مێژووی ڕابوونی ئیسلامی كوردستان بكات به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌ركات و له‌هه‌ر شوێنێك باسی ڕابوونی ئیسلامی بكرێت ناكرێت پیاوانێكی وه‌كو مامۆستا أحمد كاكه‌ محمود له‌ گه‌ڵ مێژووی موباره‌كی ئه‌و ڕابوونه‌ یاد نه‌كرێت.

 - مامۆستا به‌درێژایی ته‌مه‌نی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو كه‌ كه‌لێنه‌كانی ئه‌م ڕابوونه‌ پڕ بكاته‌وه‌ به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ به‌ كۆچی دواییان ڕابوونی ئیسلامی دڵسۆزێكی زۆر به‌ئه‌مه‌كی له‌ده‌ستدا و زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ له‌ له‌ هه‌موو میلله‌تی كورد به‌گشتیی و ڕابوونی ئیسلامیی به‌تایبه‌تی كه‌وت، و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی به‌جێ هێشت بۆ برایانی هاو بیرو هاو خه‌باتی.

دكتۆر خالید ساڵه‌ح محمد - مامۆستا له‌ زانكۆی سلێمانی

11/محرم/1430 - 7/1/2009

بەروار2020/03/30سەردان 964