حوکمى ئەوانەى بەزۆر کافریان دەکەنەوە.؟

(مَنْ كَفَرَ بِاللَّهِ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِهِ..) هەرکەسێک پاش بڕوا هێنانى بەخوا، کافرو بێ باوەڕ بێتەوە، بێگومان سزاى توند دەدرآ و، دەکەوێتە بەر قارو تووڕەیى خواوە ( إلا من أكره وقلبه مطمئن بالإيمان) مەگەر کەسێک زۆرى لێ کرابێ و، لەوکاتەیشدا دڵنیابێ بەئیمان, وەکو (عەممارى کوڕى یاسر) خوا لێیان خۆش بێت. ( ئیبن عەباس) دەڵێت: موشریکەکان ئازارو ئەشکەنجەى (عەممار)یان زۆردا، بەرادەیەک گەیشتە حاڵەتێک لەژێر سزادا تیا بچێت، ئەوسا لەبەر ناچاریى و بەدڵێکى پڕ لە ئیمانەوە ئەوانى رازیى کرد، جا بۆ دوایى هاتە لاى پێغەمبەرى خواو کارەساتەکەى بۆ گێڕایەوە، ئەویش فەرمووى: لەو کاتەدا دڵت چۆن بوو؟ (عەممار) گوتى: دڵنیا بووم بە ئیمان، فەرمووى: دەسا ئەگەر ئەم جارەش ئەو حاڵەتە دووبارە بوویەوە، تۆیش جاران چیت گوتبوو بیڵێرەوە. (قورتبیى) دەڵێت: (أجمع العلماء على أن من أكره على الكفر فاختار القتل أنه أعظم أجرا عند الله، ممن أختار الرخصة. واختلفوا فيمن اكره على غير القتل من فعل ما لايحل له، فقال أصحاب مالك: الأخذ بالشدة فى ذلك واختيار القتل والضرب أفضل عند الله من ألأخذ بالرخصة. وأجمعوا أيضا على أن من أكره على قتل غيره أنه لا يجوز له الإقدام على قتله ولا إنتهاك حرمته.. ويصبر على البلاء الذى نزل به. وإذا استكرهت المرأة على الزنى فلا حد عليها، لقوله تعالى: (إلا من أكره). واتە: زاناکان یەکدەنگن کە: هەرکەسێک زۆرى لێبکرێ بۆ کوفرو بێ باوەریى، ئەگینە دەیکوژن، پاشان ئەویش کوشتنەکەى هەڵبژاردو وشەى کوفر بەزارییدا نەهات و کوشتییان، بێگومانە کەپاداشى ئەم کەسە زۆر مەزنترە لەو کەسە کە مۆڵەتەکە بۆخۆى هەڵبژێرێ و بەزمان خۆى کافر دەکاو قوتار دەبێت، بەڵام ئەگەر زۆر کردنەکە بۆکردنى کارێکى ترى حەرام بوو، غەیرى (قەتڵ)، بۆ ئەمە پێشەوا (مالیک) دەڵێ: هەڵبژاردنى توندوو تیژیەکەو خۆبەکوشتدانەکە باشترە. زاناکان بۆ ئەمە یەکدەنگن کە: هەرکەسێ زۆرى لێبکرێ بۆ کوشتنى کابرایەک ئەگەرنا خۆى دەکوژرێ، بۆى نییە کارى وا بکات، وە هەروەها کاتێ ئافرەتێک بە زۆر زیناى لەگەڵ کرا (حەددى) لەسەر نابێت. 

والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

 

 

بەروار2020/03/24سەردان 965