لە بت پەرستان ژن مارە ناکرێ و، ژنیشیان لێ ناخوازرێ.!

(وَلَا تَنكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّىٰ يُؤْمِنَّ) ژنانى خوا نەناس و هاوبەشدانەر مارە مەکەن، تا باوەڕى دامەزراوو راستەقینە دێنن، ئیمامى (تەبەریى) دەڵێت: ژنانى خاوەن کتێب و نامە، بەر (نەهیى) ئەم ئایەتە ناکەون، واتە: ژنانى ئەهلى کتێب دەتوانرآ مارە بکرێن چونکە ئەمان بەئایەتى: (والمحصنات من الذين أوتوا الكتاب من قبلكم ..) لە سوورەتى (النساء) مارە کردنیان بۆ موسوڵمانان حەڵاڵ کراوە. پێشەوا (عومەر)یش ئەوکاتە کە رێى لە (تەڵحەو حوزەیفە) گرت لە مارەکردنى ژنانى جوولەکەو گاور لەبەر ئەوە بوو کە خەڵکێکى تر چاو لەوان نەکاو، دەرەنجام دەست لە ژنە موسڵمانەکان هەڵبگیردرێ ( ولأمة مؤمنة خير من مشركة ولو أعجبتكم ) وە بەراستیى کەنێزەیەکى بروادار بۆ هاوجووت لە ژنێکى هاوبەش دانەر هێژاترو باشترە، ئەگەرچى ئەم ژنە خوانەناسە جوانیى و ماڵ و داراییەکەى سەرسامى کردبن و زۆریش حەزیان لێبکەن
( ولا تنكحوا المشركين حتى يؤمنوا ) ژنان و کچانى باوەڕدار لە خوانەناس و هاوبەش دانەران مارە مەکەن تا نەبنە خاوەن باوەڕى دامەزراو ( ولعبد مؤمن خير من مشرك ولو أعجبكم ) چونکە بێگومانە کەبەندەیەکى باوەردار لەپیاوێکى ئازادى هاوبەش دانەرو خوانەناس هێژاترو چاکترە، هەرچەند ئەو موشریکە قەدو قیافەو پایەو پلەى سەراسیمەتان بکات ( أولئك يدعون إلى النار) چونکە بەڕاستیى ئەو هاوبەش دانەرانە خەڵکى بۆ نێو ئاگر بانگ دەکەن (والله يدعوا إلى الجنة والمغفرة بإذنه) خوایش بەفەرمانى خۆى بەرەو بەهەشت و لێبوردن بانگ دەکات ( ويبين آياته للناس لعلهم يتذكرون ) خوا بەڵگەو نیشانەکانى خۆیى و حوکمى خۆى هەمیشە بۆخەڵک ڕوون دەکاتەوە، بەڵکو بیر بکەنەوەو ئامۆژگارى وەرگرن. جا کەوابوو خواستن و مارەکردنى ژنانى موشریک و کافرو (مورتەددە)و  لە دین وەرگەڕاوە، باتڵ و قەدەغەیە، بەڵام ژنانى ئەهلى کیتاب "بێجگە لە موحاریب" خواستن و مارەکردنیان حەڵاڵە، وەبە هیچ جۆرێکیش ژنى موسڵمان و خاوەن باوەڕ نابێ لە موشریک و کافرو لە دین وەرگەڕاوەو ئەهلى کیتاب مارەبکرێ، دەبێ هەوڵ بدرێ کە بەهیچ شێوەیە لەگەڵ دام و دەزگاى کافران لێک نزیک نەبینەوەو، دەبێ لەسەر ڕێژەى بنەماى (مووالات) و (موعادات) مامەڵەیان لەگەڵ بکرێ.

والله أعلم

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

 

 

بەروار2020/03/24سەردان 971