دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خه‌لیه‌ل حه‌داد
دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خه‌لیه‌ل حه‌داد
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته ....
1- پێش ڕاپه‌ڕینی ساڵی1991 ناو بانگی ماموَستامان بیستبوو، وه‌ك ماموَستایه‌كی ئایینی زیره‌ك و خاوه‌ن په‌یام، كه‌شێوازی بانگه‌وازو شیكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له ئایینییه‌كانی جیاواز بوو له‌گه‌ڵ شێوازی زوَرێك له‌ماموَستایانی ئه‌و سه‌رده‌مه، به‌لاَم دوای ڕاپه‌ڕین ماموَستامان ناسی له‌ڕێگه‌ی كوَڕو سیمینار‌و مه‌جلیسی زانایان كه‌زۆر سوودمه‌ند بووین له‌ڕاو بۆچوونه‌كانی .
له‌ساڵی 1999 قه‌ده‌ر وابوو كه‌به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌فه‌ری حه‌ج دابین له‌خزمه‌ت كوَمه‌ڵه ماموَستایه‌كی به‌ڕێزی تر. به‌ڕاستی تام و له‌زه‌تی ئه‌م سه‌فه‌ره تاكو ئێستاش له‌یادمان ناچێت، چونكه له‌م سه‌فه‌ره‌دا زیاتر ماموَستامان ناسی، كاتێكی زوَر به‌یه‌كه‌وه گفتوگوَمان ده‌كرد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاینیی و نه‌ته‌وه‌یی و ڕوَشنبیری. له‌وێ هه‌ستم كرد كه له‌گه‌ڵ زانایه‌كی گه‌وره‌دام كه له‌ئاستی (مجتهد) دایه .
2- ئه‌م خه‌باته ئاینیی و نیشتمانیه‌ی ماموَستا به‌شێكی گرنگ بوو له‌ژیانی ماموَستاو له‌تێگه‌یشتنی له‌ئایینی پیروَزی ئیسلام، چونكه ماموَستا ئایینی ئیسلامیی به به‌رنامه‌ی ژیان ده‌زانیی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕژێمی دیكتاتوَری به‌عس و هه‌موو جوَره زوڵمێكی به‌واجبێكی شه‌رعی ده‌زانی و قه‌ناعه‌تی وابوو كه ماموَستای ئایینی پێویسته پێشه‌نگی ئه‌م خه‌باته بن .
3- به ته‌ئكید ماموَستا زوَر ژیرانه‌و موسوڵمانانه توانی ئه‌م سێ لایه‌نه به‌یه‌كه‌وه گرێ بدات و له‌هه‌رسێ بواردا سوارچاكی مه‌یدان بوو، مه‌دره‌سه‌یه‌كی ئایین په‌روه‌ری له‌م بوارانه‌دا جێ هێشت .
4- قوَناغی بانگه‌وازو وتاربێژی له‌مزگه‌وت سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاری ئیسلامیی ماموَستا بوو، به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی بانگه‌وازی توَكمه دایڕشتبوو بوَ په‌روه‌رده كردنی گه‌نجان و ئافره‌تان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئیمانیان و به‌هێزكردنی گوڕوتینی خواپه‌رستی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م له‌هه‌موو بواره‌كاندا .
5- به‌ڕاستی ڕۆڵی ماموَستا له‌دوای ڕاپه‌ڕین چ له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، وه‌یان له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان - ڕۆڵی هاوسه‌نگیی و به‌یه‌ك گه‌یاندن و چاكسازیی و برایه‌تیی و میانڕه‌وی بوو. له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو كه‌په‌یوه‌ندی گشت لایه‌نه‌كان به‌جیاوازی بیر‌و بوَچوونیان به‌هێز بكات، به‌ره‌و ئامانجێكی هاوبه‌ش كه ڕزگاركردنی كوردستان و وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ڕه‌واكانی میلله‌ت بوو .
6- مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ماموَستایه‌كی دانا‌و زانا‌و مه‌لاو ڕوَشنبیرو سیاسه‌تمه‌دارێكی خاوه‌ن په‌یام و ڕه‌وشتی به‌رزی سیاسه‌ت بوو.
7- به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه وه‌فاتی ماموَستا خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌بوو له‌گوَڕه‌پانی بانگه‌وازیی و نیشتمانپه‌روه‌ریدا . پێویسته هه‌وڵ بدرێت ماموَستاو ڕوَشنبیری وا په‌روه‌رده‌و ئاماده‌بكرێت كه‌بانگه‌وازی ئایینی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی دروست بلاَوبكرێته‌وه كه‌ئایین و نیشتمانپه‌روه‌ری به‌یه‌كه‌وه گرێ بدرێت.
8- بونی ئه‌وو نمونه‌ی ئه‌و ماموَستایه زوَر گرنگه بوَ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی ته‌بایی له‌نێو پارته سیاسییه‌كاندا .
9- په‌یاممان ئه‌وه‌یه كه‌هه‌رده‌م وه‌ك ماموَستا له‌هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی عیلم و مه‌عریفه‌ت و ڕوَشنبیریدا بین، وه‌كو ئه‌و دیندارییه‌كی ڕاسته‌قینه‌و هه‌مه‌لایه‌نیی و به‌حیكمه‌ت بین و خه‌مخوَری بوَ مافی میلله‌ته‌كه‌مان به‌به‌شێك له‌ئایین بزانن .
له‌كوَتایشدا پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌م كه‌ده‌ستنووسه‌كانی ماموَستا بگه‌یه‌ننه چاپ و بلاَوكردنه‌وه .
د. بشیر خلیل حداد .
ماموَستای زانكۆی صلاح ا‌لدین
كوَلیژی زانسته ئیسلامیه‌كان
وتابێژی مزگه‌وتی جلیل خیات / هه‌ولێر
بەروار2020/03/30سەردان 880
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خه‌لیه‌ل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د