ڕاى بەهێز سەبارەت بە (ئیبلیس) شەیتان.؟


ڕاى بەهێز سەبارەت بە (ئیبلیس) شەیتان.؟

ئاخۆ فریشتە بووە و پاشان سەرپێچى کردووە وەک هێندێ دەڵێن، یان هەر جنۆکەیەو لەناو فریشتەکاندا ژیاوەو، فەرمان بەسوژدەکە ئەویشى گرتووەتەوە..؟ ڕایان جیاوازە.
جا بۆ ئەم وەڵامە دوو ڕا هەیە، هەریەکەیشیان بەهەندێ بەڵگە پشتگیرى لە خۆى دەکات، بەڵام پاش ڕامان لە هەردوو ڕاکە, ئێمە بەم بەڵگانەى خوارەوەدا دەتوانین بڵێین (ئیبلیس) هیچ کات و ساتێ فریشتە نەبووە:

یەکەم: فریشتە هیچ کاتێک سەرپێچى لە فەرمانى خوا ناکات، وەکو دەفەرموێ:
(لا يعصون الله ما أمرهم) 66/6.

دووەم: فریشتە زاوزێ ناکاو زوڕیەتى لە دوا ناکەوێت، بەڵام (ئیبلیس) زاوزێ دەکاو زاڕۆڵەو نەوەى هەیە، وەکو خوا خۆى دەفەرموێ: (أفتتخذونه وذريته أولياء من دونى..) 18/5.

سێیەم: سروشتی فریشتەو ئیبلیس -وەک لە فەرموودەى ڕەواندا هاتووە- زۆر لێکجیاوازە: ((خُلِقَتِ الملائكةُ من نورٍ، وخُلِقِ الجانُّ من مارِجٍ من نارٍ...)). (صحيح مسلم، كتاب الزهد والرقائق، باب في أحاديث متفرقة، حديث : ‏5424‏)  فریشتە لە نوور بەدى هێنراوە، شەیتانیش لە بڵێسەو گڕى ئاگر، بێگومان ئەم دوانەش زۆر لەیەک دوورن.

چوارەم: لە سوورەتى (کەهف)دا هاتووە: (ئیبلیس) لە توخم و رەگەزى جنیەکانە، وەکو دەفەرموێ: (فسجدوا إلا إبليس كان من الجن) 18/50، (ئیبن کەسیر)یش لە تەفسیرەکەیدا هەر ئەم راو بۆچوونەى هەیە.

والله أعلم

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

 

بەروار2020/03/24سەردان 2451