جوولەکە و موشریکەکان سەر سەختانە دژایەتی موسڵمانان دەکەن.!
جوولەکە و موشریکەکان سەر سەختانە دژایەتی موسڵمانان دەکەن:
( لتجدن أشد الناس عداوة للذين آمنوا اليهود والذين أشركوا) بێگۆمان جوولەکەو هاوبەشدانەرەکانت دەست دەکەوێت ئەى پێغەمبەر! کە: پتر لە هەموو خەڵکانى تر، دژایەتى ئیماندارەکان دەکەن، چونکە دڵیان پڕە لە کینەو رک و ئێرەیى و عینادیى، لە کۆنیشەوە پیشەیان هەر کوشتنى پێغەمبەران و بانگبەرانى رێى هەق بووە ( ولتجدن أقربهم مودة للذين آمنوا ) و بێگومان دەبینى و بۆت دەردەکەوێ کە: بەسۆز ترینى خەڵکانى جیهان بەرامبەر بەوانەى باوەڕیان هێناوە (الذين قالوا إنا نصارى) ئەو کەسانەن گوتیان: ئێمە نەساراو یارى عیساین، واتە: ئەمان لە یەهوود زۆر نزیکترن بە باوەڕدارەکانەوە لەلایەنى خۆشەویستیەوە (ذلك بأن منهم قسيسين ورهبانا) چونکە بڕێکیان قەشەو زانان و خوا پەرست و رەبەن و گۆشەگیرن و، خۆیان یەکلا کردۆتەوە بۆ خوا، هەردەم ئینجیل دەخوێننەوەو، دەزانن چ راستیەکى تێدایە (وأنهم لا يستكبرون) و فیزاوى نین و خۆ بەزلزان و دەعیەباز نازانن. (تەبەریى) دەڵێ: ئەم ئایەتى (وإذا سمعوا..) لەبارەى (نەجاشیى) و هاوەڵەکانیەوە هاتە خوارێ.
سەرنجێک: بەداخەوە خەڵکێکى زۆر وادەزانن ئەم ئایەتەى: (.. ولتجدن أقربهم مودة للذين آمنوا الذين قالوا إنا نصارى..) وەسف و سەناى (نەسارا)ى ئێستایەو، دەشکرێ بکرێنە براو دۆستى موسڵمانان، چونکە (بەلاى ئەوانەوە) مەسیحیەکان وەک جوولەکە دژایەتى موسڵمانان ناکەن! دیارە ئەمە ڕاو بۆچوونێکى لاوازو هەڵەو ناتەواوە، چونکە قورئان زۆر بەتوندیى ئاگادارمان دەکاتەوە کە هەرگیز جوولەکەو گاور نەکەینە دۆست و یارمەتى دەرى خۆمان، وەک خوا خۆى دەفەرموێ: (ياأيها الذين آمنوا لا تتخذوا اليهود والنصارى أولياء بعضهم أولياء بعض..) 5/51. یان دەفەرموێ: (ولن ترضى عنك اليهود ولا النصارى حتى تتبع ملتهم..) 2/120، وە مێژووى جەنگەکانى خاچپەرستەکان بەڵگەیەکى دیکەیە، ئینجا ئەم ئایەتی: (ولتجدن أقربهم مودة للذين آمنوا..) سەبارەت بە کۆمەڵێکى تایبەتى (نەصارا)ى حەبەشە هات، واتە: ئەوانە کە (نەجاشى) ناردنیە لاى پەیامبەر ﷺ، جا هەرکە گەیشتن، ئەویش بڕێ قورئانى بەسەردا خوێندنەوە، ئەوانیش خێرا راستیەکانیان سەلماندو، بە کوڵ دەستیان کردە گریان، وەک کۆتایى ئایەتەکەش ئەمە دەسەلمێنێ و دەفەرموێ: (وأنهم لايستكبرون * وإذا سمعوا ما أنزل إلى الرسول ترى أعينهم تفيض من الدمع مما عرفوا من الحق يقولون ربنا آمنا فاكتبنا مع الشاهدين).
والله أعلم
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/24سەردان 1810
شەفاعەت لاى ئەهلى سووننە.؟ مەسەلەى تکاو شەفاعەتى پەیامبەران بۆ گوناهباران لە دواڕۆژدا.؟ بەدەست هێنانى (وەسیلە) چۆن دەبێ.؟ جوولەکە و موشریکەکان سەر سەختانە دژایەتی موسڵمانان دەکەن.! ڕاى بەهێز سەبارەت بە (ئیبلیس) شەیتان.؟ "توقیە" کردن لاى ئەهلى سووننە.؟ وشەی (نەفس) بۆ خوا.؟! شەهید زیندووە و قەت نامرێ.؟ ئايا خودا (عیسا)ى بردەوە بۆ ئاسمان بۆلاى خۆى.؟! کلیلی گشت گەنجینەکانى غەیب، تەنها لاى خودایە.؟! جنێو بەبتى کافران مەدەن، هەتا خوا نەناسانیش بە (خوا)ى ئێوەى نەدەن.! لە بت پەرستان ژن مارە ناکرێ و، ژنیشیان لێ ناخوازرێ.! حوکمى دۆعا کردن بۆ کافرو نوێژکردن لەسەر تەرمى موشریک.؟ پاڵپشتى موشریکین و زاڵمان مەکەن.! حوکمى ئەوانەى بەزۆر کافریان دەکەنەوە.؟