ئایا بەکارهێنانى (بیت المال) بۆ مەبەستى تاکە کەسى دروستە.؟

بەکارهێنانى (بیت المال)ى موسڵمانان بۆ مەبەستى تاکە کەسی.؟

پرسیار: ئایا بەکارهێنانى (بیت المال)ى موسڵمانان بۆ مەبەستى تاکە کەسى دروستە.؟

وەڵام: بەکارهێنانى (بیت المال)ى موسڵمانان بۆ مەبەستى تاکە کەسى درووست نییەو خیانەتە لە موسڵمانان و خواردنى ماڵى موسڵمانانە بە ناحەق، جا لەبەر ئەوە ئەو کەسەى چاودێرى (بیت المال)ى موسڵمانان دەکات، وەک: (پارەو ئۆتۆمبیل و چەک و... هتد)، دەبێ خۆى بەڕەوشتى یوسف برازێنێتەوە، وەک خواى گەورە لەسەر زمانى یوسف پێغەمبەر (علیە السلام) لە قورئاندا بۆمان دەگێڕێتەوەو دەفەرمووێ: (..قَالَ اجْعَلْنِي عَلَىٰ خَزَائِنِ الْأَرْضِ ۖ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٌ) يوسف 55. واتە: یوسف فەرمووى بە سەرۆکى ئەو کاتەى میسر: من بکە بە چاودێرو سەرپەرشتیکارى خەزێنەى وڵات، چونکە من دەست پاک و لێزانم، بۆیە دەستپاکیی و پاراستنى ماڵ و موڵکى موسوڵمانان یەکێکە لە مەرجى سەرەکى بەرپرسیارییەتى (بیت المال)ى موسوڵمانان. 

والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/22سەردان 1252