مەسرەفى زیندانى لەسەر کێ دەبێ..؟!
مەسرەفى زیندانى لەسەر کێ دەبێ..؟!
پرسیار: ئایا ئەوانەى زیندانى دەکرێن مەسەرەفیان لەسەر کێیە.؟
وەڵام/ زانایان لەم بارەوە دوو ڕایان هەیە:
یەکەم: ئەگەر بەند کراوەکە دەوڵەمەند بوو، ئەوە مەسەرەفى خواردنى لەسەر خۆیەتى، چونکە بەهۆی خراپەو زیانى خۆیەوە بەند کراوە، جا ئەگەر سەروەتى نەبوو، ئەوە لە دارایی (بیت المال)ى موسڵمانان مەسرەفی خواردنى بۆ دەکرێ، چونکە لەبەر بەرژەوەندى گشتى بەند کراوە، بەپێی ئەوە کە ئیمامى (ماوەردی) و (ئیبن قودامە) و (ئیبن تەیمییە) وتوویانە: (قرر عامة الفقهاء أن الإنفاق على السجناء الذين لم يحبسوا الا لدفع الضرر عن الناس مع ما فيه حبسه من مصلحة العامة). واتە: زۆرینەى زانایانى (فقە) بریاریان داوە کە مەسرەفی زیندانى لەسەر خۆیەتى، چونکە ئەوان بۆ بەرژەوەندى گشتیی و پاراستنى بەرژەوەندى خەڵکى بەند کراون.
دووەم: مەسرەفى زیندانى لەسەر (بیت المال)ـە، چونکە لە بەرژەوەندى خەڵک بەند کراوە، وە ئەم ڕایە بەهێزترە کە دەڵێ: دەبێ مەسرەفی لەسەر (بیت المال) بێت، نەک لەسەر بەند کراوەکە، بەم بەڵگانەى خوارەوە:
أ. (ئیبن کەسیر) لە تەفسیرەکەیدا دەڵێ: ئایەتى: (وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَى حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا) الانسان/8. موجاهید دەڵێ: مەبەست لە (ئەسیر) لەو ئایەتەدا زیندانى کراوە.
ب. پێغەمبەر ﷺ دەربارەى ئەسیرەکانى سەقیف –کە لەلاى موسوڵمانەکان زیندانى کرابوون- بە هاوەڵەکانى فەرموو: ((أجمعوا ماعندكم من طعام، فابعثوا به إلى ثمامة بن أثال كان محبوسا، فجمعوا له)).(تعليق الشيخ محمد البرزنجي: أقول وبالله التوفيق أصل قصة ثمامة ووقوعه أسيرا بيد المسلمين ففي صحيح البخاري، ولكن هذه الزيادة (أجمعوا ما عندكم من طعام إلى قوله فجمعوا له) مخرجة في سيرة ابن هشام بلاغا وليس باسناد موصول. والله اعلم) خواردن کۆ بکەنەوەو بینێرن بۆ (ثمامة)ى کوڕی ئەسال کە بەند کرابوو لە مزگەوتدا، ئەوانیش خواردنیان بۆ نارد.
ج. وە لەمەڕ جولەکەکانى (بەنى قورەیزەوە) –کە زیندانى بوون- پێغەمبەر ﷺ فەرمووى: ((لاتجمعوا عليهم حر هذا اليوم وحر السلاح واسقوهم وقيلوهم)).(تعليق الشيخ محمد البرزنجي: أما حديث لاتجمعوا عليهم حر هذا اليوم وحر السلاح واسقوهم وقيلوهم، فقد أورده محمد بن الحسن الشيباني في السير الكبير بلا إسناد، وقد وجدته في مقالات عدة لعلماء الإسلام ولكن دون ذكر لاسناده والله اعلم) واتە: گەرمى ئەمرۆو گەرمى چەکەکانیان لەسەر کۆ مەکەنەوە، ئاویان بدەنێ و رێگەى حەوانەوەیان بدەن با بحەوێنەوە.
د. ((وقال علي بن أبي طالب في ابن ملجم بعد ما طعنه: (أطعموه واسقوه وأحسنوا أساره، فإن عشت فأنا ولي دمي)).(تعليق الشيخ محمد البرزنجي: أخرج الإمام أحمد في فضائل الصحابة أن سيدنا عليا رضي الله عنه لما طعنه الفاجر إبن ملجم، قال رضي الله عنه: أحبسوا الرجل فإن مت فاقتلوه، وإن أعش فالجروح قصاص (فضائل الصحابة 2/560). و إسناده حسن وأخرج الخبر إبن أبي العرب في كتاب المحن بلفظ أطعموه وأسقوه وأحسنوا إساره، فإن صححت فأنا ولي دمي، أعفو إن شئت وإن شئت استقدت. والله تعالى أعلم) واتە: عەلى کوڕی ئەبی تالیب دەربارەى ئیبن مەلجەم کەبریندارى کردبوو، وتى: ئاوو خواردنى بدەنێ و چاکەى لەگەڵ بکەن، ئەگەر بەم برینە نەمردم، ئەوە خۆم خاوەنى خوێنى خۆمم.
هـ. دەوڵەتى ئیسلامیی لە کۆتایی سەدەى یەکەمى کۆچییەوە خۆی مەسرەفی بەند کراوەکانى لە (بیت المال) کردووە، وە لەسەردەمى خەلیفە (معتصم) لە ساڵی (219)ى کۆچییدا، وە لە سەردەمى خەلیفەى عەبباسییەکاندا –کە (الواثق بالله) بوو- ساڵى (231)ى کۆچیی و ساڵى (279)ى کۆچیی، خەلیفە (معتضد) مانگانە (1500) دینارى بۆ مەسرەفی زیندانى کراوەکانى ئەو سەردەمەى تەرخان کردبوو.
لە کۆتاییدا دەڵێین: ڕاى کۆمەڵی دووەم "کە دەبێ بەندکراوەکان مەسرەفیان لە (بیت المال) بۆ بکرێ، پەسەند ترە". وەخوای گەورەش زاناترە.(سەرچاوەکان/ الأحكام، ص: 212. المغني، 7/691. سياسة إبن تيمية، ص: 45.- إمتاع الأسماع، 1/248. الكاسانى، 7/120. السير، 2/591.- إبن الأثير، الكامل، 4/114، 115. ابن العربي، 3/119)
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/22سەردان 890
حوکمی پەیمان و ھاوپەیمانێتی لە ئیسلامدا.؟ حوکمی گومرگ و وەرگرتنى سەرانە.؟ حوکمى بەشدارى ئیسلامییەکان لە پەرلەمان و وەزارەت..؟! ئایا ئەزانى کێ هەڵبژێریت بۆ (پەرلەمان و سەرۆکایەتی وڵات).؟ حوکمى خۆ پاڵاوتن بۆ وەدەست گرتنى بەرپرسێتى.؟ دەزگاى چاودێریى و سۆراغ و پێداچوونەوە..؟! حوکمى گواستنەوەى گۆڕ لەبەر بەرژەوەندى گشتیى.؟ ئایا جەنگ كردن لە مانگە حەرامەکاندا دروستە.؟ ئایا سنوور (حدود)ـەکانى خوا، دەگۆڕدرێن بە پارە، یان بە زیندانى.؟ حوکمى دابەشکردنى زەوى لەلایەن شارەوانییەوە.؟ ماڵ و منداڵ بردنە نێو حەرەمى مزگەوتەوە..؟! دەبێت بەڕێوەبەرى زیندان کێ بێت.؟ مەسرەفى زیندانى لەسەر کێ دەبێ..؟! ئایا بەکارهێنانى (بیت المال) بۆ مەبەستى تاکە کەسى دروستە.؟ پەیوەندی دەوڵەتان و مافی ھاوڵاتیان و بێگانەکان (الأجانب) لە ئیسلامدا.!