ماڵ و منداڵ بردنە نێو حەرەمى مزگەوتەوە..؟!
ماڵ و منداڵ بردنە نێو حەرەمى مزگەوتەوە..!
پرسیار: ئایا ڕەوایە ماڵ و منداڵ ببرێنە نێو حەرەم و حەوشەى مزگەوتەوە و ببنە بەرهەڵست لە سوود لێ وەرگرتنى.؟
وەک ئاشکرایە لاى هەمووان کە مزگەوت و شوێنە گشتییەکان مافى تێکڕاى هەموو جەماوەرن، دەبێ هەموو کەس سوودیان لێ وەربگرێ، وە نابێ تەنها کەسێ، یان کۆمەڵێکى تایبەت سوودى لێ وەربگرێ، وە یان ببێتە رێگر لەو سوودو کەڵکانەى لێى وەردەگیرێن.
وە بوونى خێزان و ژن و منداڵیش لە حەرەم و حەوشەى مزگەوتدا یەکێکە لەو ڕێگرانە بۆ نەگەشتن بەو سودانە، لەولایشەوە هەندێ شت وەک بارى سیاسیى و کۆمەلآیەتیشى تێدا بەشدار دەبن، جا کەوابوو چ لە ڕووى شەرعى و چ لە رووى سیاسیى و چ لە ڕووى کۆمەلآیەتییەوە دەبێت مزگەوت ئازاد بکرێت بۆ خەڵکى گەڕەک تا بتوانن تەصەڕوفى تێدا بکەن، ئەمەش فەتواو ڕاى زانایانە:
1- قال أبو حنيفة وأبو يوسف: (فلو خرب المسجد وليس له ما يعمر به، وقد استغنى الناس عنه لبناء مسجد آخر، يبقى مسجدا عندهما أبدا إلى قيام الساعة). (الدر المختار ورد المحتار: 3/406-408)
واتە: ئەگەر مزگەوتێک ڕوخابوو چاک نەدەکرایەوە یان چۆڵ بوو، وە خەڵکیش پێویستیان پێى نەبوو لەبەر بوونى مزگەوتێکى نزیک لەو شوێنەوە، ئەوە ئەو مزگەوتە ڕووخاوە هەر بە مزگەوتى دەمێنێتەوەو وەک مزگەوت سەیر دەکرێت تا رۆژى قیامەت.
2- وقال الشافعية: (إذا انهدم مسجد أو خرب وانقطعت الصلاة فيه وتعذرت إعادته أو تعطل بخراب البلد مثلا، لم يعد الى ملك احد، ولم يجز التصرف فيه بحال، ببيع أو غيره).(مغني المحتاج: 2/392)
واتە: شافیعییەکان دەڵێن: ئەگەر مزگەوتێک ڕووخابوو، وە نوێژى تێدا نە ئەکراو نەدەتوانرا دروست بکرێتەوە بە هەر هۆیەک لە هۆکارەکان، یان بە هۆى ڕووخانى شارەکەوە سوودى لێ وەر نەدەگیرا، لەم حاڵەتانەدا بە هیچ شێوەیەک کەس بۆى نییە خۆى بکا بە خاوەنى و تەسەڕوفى تێدا بکات، وەک فرۆشتن و بەخشین و شتى تر.
3- مالیکییەکان دەڵێن: (اتفق العلماء في وقف المساجد على أنها من باب الإسقاط والعتق لا ملك لأحد فيه وأن المساجد لله تعالى)(الشرح الكبير: 4/76)، (الشرح الصغير: 4/97-98).
واتە: زانایان بەگشتى یەک دەنگن لە سەر ئەوەى کە وەقفى مزگەوتەکان وەک بەخشین و ئازاد کردن وایەو موڵک و ماڵى کەس نییە، وە مزگەوتەکان تەنها ماڵى خوداى گەورەن لەسەر فەرموودەى زانایان کە وەقفى مزگەوت چەند تایبەتمەندییەکى خۆى هەیەو خاوەنیەتى کەسى تێدا نییە، ئەبێ ئەوە ڕەچاو بکرێ کە ماڵ و مناڵ بردن بۆ ناو حوجرەو حەوشەو شوێنەکانى ترى مزگەوت دروست نییەو حوکمى مزگەوتیان هەیە.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/22سەردان 1099
حوکمی پەیمان و ھاوپەیمانێتی لە ئیسلامدا.؟ حوکمی گومرگ و وەرگرتنى سەرانە.؟ حوکمى بەشدارى ئیسلامییەکان لە پەرلەمان و وەزارەت..؟! ئایا ئەزانى کێ هەڵبژێریت بۆ (پەرلەمان و سەرۆکایەتی وڵات).؟ حوکمى خۆ پاڵاوتن بۆ وەدەست گرتنى بەرپرسێتى.؟ دەزگاى چاودێریى و سۆراغ و پێداچوونەوە..؟! حوکمى گواستنەوەى گۆڕ لەبەر بەرژەوەندى گشتیى.؟ ئایا جەنگ كردن لە مانگە حەرامەکاندا دروستە.؟ ئایا سنوور (حدود)ـەکانى خوا، دەگۆڕدرێن بە پارە، یان بە زیندانى.؟ حوکمى دابەشکردنى زەوى لەلایەن شارەوانییەوە.؟ ماڵ و منداڵ بردنە نێو حەرەمى مزگەوتەوە..؟! دەبێت بەڕێوەبەرى زیندان کێ بێت.؟ مەسرەفى زیندانى لەسەر کێ دەبێ..؟! ئایا بەکارهێنانى (بیت المال) بۆ مەبەستى تاکە کەسى دروستە.؟ پەیوەندی دەوڵەتان و مافی ھاوڵاتیان و بێگانەکان (الأجانب) لە ئیسلامدا.!