ئایا جەنگ كردن لە مانگە حەرامەکاندا دروستە.؟
جەنگ و غەزا لە مانگە قەدەغە کراوەکاندا.؟
پرسیار: ئایا شەڕ کردن لە مانگە حەرامەکاندا دروستە..؟
لەوەڵامدا دەڵێین:
1- ئەو ئایەتەى کە دەفەرموێ: ( يَسْأَلُونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ اللّهِ وَكُفْرٌ بِهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِ مِنْهُ أَكْبَرُ عِندَ اللّهِ وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ وَلاَ يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىَ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُواْ ) البقرة 217. واتە: پرسیارت لێ دەکەن دەربارەى مانگە حەرامەکان، ئایا شەڕو جەنگیان تێدا درووستە؟ تۆیش بڵێ: شەڕکردن لە مانگە حەرامەکاندا گەورەیە، بەڵام پەشیمانکردنەوەى بڕواداران لە دین و باوەڕەکەیان و رێگە گرتن لە گەشە کردنى ئایین و بڕوا نەبوون بە خواو رێگرى کردن لە ئەنجامدانى شیعارى دین لە کەعبەداو دەرکردنى مسوڵمانان لە شارى مەککە، گەورە ترە لاى خواى پەروەردگار..! وە پەشیمان کردنەوەى خەڵکى لە دین گەورە ترە لە شەڕ کردن لەو مانگانەدا، وە ئەگەر بۆیان بکرێ بەردەوام لەگەڵتان ئەجەنگێن تا وەرتان ئەگێڕن لە دینەکەتان.
ئەم ئایەتە ئەوە دەگەیەنێ کە شەڕ کردن لە مانگە حەرامەکاندا حەرامە، بەڵام زانایان ڕایان جیاوازە لەم بارەیەوە: زۆربەى زانایان دەفەرموون: ئەم ئایەتە نەسخ بووەتەوە بە ئایەتى: (..فاقتلوا المشركين حيث وجدتموهم..) التوبة 5. واتە: موشریکەکان بکوژن لە هەرکوێ و لە هەر کاتێکدا بەردەستتان کەوتن، وە هەروەها نەسخ کراوەتەوە بە ئایەتى: (وقاتلوا المشركين كافة كما يقاتلونكم كافة..) التوبة 36.
2- لە (سەعیدى کوڕى موسەیب)یان پرسى: (هل يصح للمسلمين ان يقاتل الكفار في شهر الحرام.؟ قال: نعم). واتە: ئایا رەوایە بۆ موسڵمانان لە مانگى حەرامدا جەنگ لەگەڵ کافراندا بکەن.؟ فەرمووى: بەڵێ.
3- بەڵگەى جمهورى زانایان ئەوەیە کە پێغەمبەر ﷺ غەزاى هەوازنى کرد لە حونەینداو چوو بۆ غەزاى (سەقیف) لە (تائف)دا، وە ئەبا عامرى نارد بۆ (أوطاس) تا شەڕ لەگەڵ موشریکەکاندا بکات، ئەمانە هەمووى لە مانگە حەرامەکاندا ئەنجام دران، ئەگەر شەڕ لەو مانگانەدا حەرام بووایە پێغەمبەر ﷺ ڕازى نەدەبوو شەڕیان لە گەڵدا بکرێت.
4- (ابن العربى) دەڵێ: (فاذا فعلتم ذلك كله في شهر الحرام تعين قتالكم فيه) واتە: جا کاتێ ئێوە – ئەى بێ باوەڕان – ئەو هەموو کارەتان کرد لە مانگە حەرامەکاندا، وەک دەرکردنى موسڵمانان و رێگرى لە ئایینى خواو ئەشکەنجەى موسڵمانانتاندا بۆ پەشیمان کردنەوەیان لە ئایینى خواو رێگریتان کرد لە چوونە ماڵى خوا (کەعبە)، ئیتر ڕەوایە ئێوە لەم مانگانەدا شەڕتان لەگەڵ بکرێ. ئەمانە هەموو بەڵگەن کە جەنگ لەم مانگانەدا لە گەڵ کافراندا لە لایەن مسوڵمانانەوە رەوایە. روائع البیان 263.
5- ئەبو جەعفەر فەرموویەتى: ( الإجماع على أن الله قد أحل قتال أهل الشرك في الأشهر الحرم وغيرها من شهور السنة، قال: وكذلك أجمعوا على أن المشرك لو قلد عنقه أو ذراعيه بلحاء جميع أشجار الحرم لم يكن ذلك أماناً له من القتل إذا لم يكن تقدم له عقد ذمة من المسلمين). تفسير ابن كثير 2/5. واتە: ڕاى گشتى زانایان لە سەر ئەوەیە خواى پەروەردگار حەڵاڵى کردووە لە مانگە حەرامەکان و مانگەکانى ترى ساڵدا جەنگ لەگەڵ موشریکیندا بکرێت، وە بە گشتى زانایان ئیجماعیان لەسەر ئەوەیە ئەگەر موشریک دەست و گەردنى خۆى بە دارو بەردى کەعبەوە هەڵواسێت پەنا نادرێت تاوەکو پەیمانى سەرانە دان لەگەڵ موسڵماناندا مۆر نەکات.
(والله أعلم).
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/21سەردان 1984
حوکمی پەیمان و ھاوپەیمانێتی لە ئیسلامدا.؟ حوکمی گومرگ و وەرگرتنى سەرانە.؟ حوکمى بەشدارى ئیسلامییەکان لە پەرلەمان و وەزارەت..؟! ئایا ئەزانى کێ هەڵبژێریت بۆ (پەرلەمان و سەرۆکایەتی وڵات).؟ حوکمى خۆ پاڵاوتن بۆ وەدەست گرتنى بەرپرسێتى.؟ دەزگاى چاودێریى و سۆراغ و پێداچوونەوە..؟! حوکمى گواستنەوەى گۆڕ لەبەر بەرژەوەندى گشتیى.؟ ئایا جەنگ كردن لە مانگە حەرامەکاندا دروستە.؟ ئایا سنوور (حدود)ـەکانى خوا، دەگۆڕدرێن بە پارە، یان بە زیندانى.؟ حوکمى دابەشکردنى زەوى لەلایەن شارەوانییەوە.؟ ماڵ و منداڵ بردنە نێو حەرەمى مزگەوتەوە..؟! دەبێت بەڕێوەبەرى زیندان کێ بێت.؟ مەسرەفى زیندانى لەسەر کێ دەبێ..؟! ئایا بەکارهێنانى (بیت المال) بۆ مەبەستى تاکە کەسى دروستە.؟ پەیوەندی دەوڵەتان و مافی ھاوڵاتیان و بێگانەکان (الأجانب) لە ئیسلامدا.!