بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.!

ژنان و حەیزو بێنوێژیی

 لەبەشی (١٥)ی (تەورات)دا ھاتووە کە: (یەھوود)ـەکان، لەحاڵەتی (حەیز) و بێ نوێژی ژناندا بە ڕیسواو کەم نرخیان دادەنێن، بەشێوەیەک کە: ھەرکەسێک دەستی بەردەستی ئافرەتی حەیزدار کەوتبا بەپیس دادەنرا، ھەرکەسێ دەستی بەر شوێن و جلوبەرگی کەوتبا، دەبوو بیشۆرێ و حەمام بکات، ھەر ڕایەخ و نوێنێک ئەوی لەسەر دانیشتبا پیس دەبوو... ھتد. جاھیلیەت و سەردەمی نەفامیش لەگەڵ ژنی حەیزداردا، دانەدەنیشتن، نان و ئاویان لەگەڵ نەدەخوارد! لەگەڵ ئەوەیشدا گەلێ جار سنوور شکێنی دەکراو لە حاڵەتی بێ نوێژییەکەیدا، لەگەڵیا جووت دەبوون و کاری ژن و مێردییان لەگەڵ دەکرد! بەوھۆیەوە –بێ شک ئافرەتەکە– توشی ئازارو بێزاری دەروونیی و جەستەیی دەبوو، چونکە وەکو یاسای پزیشکی دەڵێ: لە حاڵەتی ئاوادا ئەندامی (تەناسول)ی ژنان ئامادەیی بۆ دروستبوون نییەو، لەوانەیشە ھەردوولا تووشی ھێندی نەخۆشی و حاڵەتی نائاسایی ببن، جا بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو حاڵەت و بارە ھەڵەیە، خوای بەبەزەیی و لەکارزان فەرمووی: [ویسئلونکَ عن المحیچ قل ھو أذی فاعتزلوا النساء في المَحیض ولا تقربوهنَ حتی یطھرن، فإذا تطھرن فأتوھن من حیث أمرکم اللە، إنَ اللە یحب التوابینَ ویُحبُ المتطھرین، نساؤکم حرث لکم فأتوا حرثکم أنی شئتم و قدموا لأنفسکم واتقوا اللە واعلموا أنکم ملاقوە وبشر المؤمنین] ٢/٢٢٢-٢٢٣. واتە: لەبارەی عوزرو حەیزی ژنانەوە پرسیارت لێدەکەن ئەی پێغەمبەر! تۆش بڵێ: ئەوە ئازارو بێزارێکە تووشی ژنان دەبێ، وە لەو چەند ڕۆژانەدا کە خوێنیان ھەیە، ئێوە سەرجێیان لەگەڵ مەکەن، جاھەرکە پاکیش بوونەوە، دەبێ لە جێی رێ پێدراوەوە –لەلایەن خواوە – کاریان لەگەڵ بکەن، خوا ئەوکەسانەی خۆش دەوێ لە گوناح پەشیمان دەبنەوە و، حەزیان لە پاک و خاوێنیە. ژنان جێگەی سەوز کردن و وەبەرھێنانن، دەسا ئێوەش لە جێی سەوز کردن و وەبەرھێنانەوە – بەھەر جۆرێ حەزی لێدەکەن – سەرجێیان لەگەڵ بکەن. ئیسلامی پیرۆز ئافرەتی بە (ئینسان) داناوە و، ھەر بە ئینسانیش تەماشای دەکا و، دەبێ بە ئینسانانەش مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، لە ھەموو ڕوویەکەوە، وە بەدەر لە مەسەلەی تێرکردنی ئارەزوو، جێبەجێ کردنی کاری سێکسی، بەدیھێنانی زاڕۆو نەوەی دواڕۆژیشە، وە مایەی بەرھێنانی سەدان و ھەزاران و ملیۆنان پیاوی تەنگانەو دواڕۆژیشە، فەیلەسووف و حەکیم و دانا و زانا و، پشکێنەری ئاسمان و فەزاو، زەویی و، ژێر زەویی و، دەریاو ژێر دەریاکانە، جگە لەخاڵێکی ھەرە گرنگتر کە ئاوەدانکردنەوەی ئەم زەوییەیە... جا ئەگەر ئەو کاری ژن و مێردیە لە جێی سەوزکردن و ڕواندنەوە نەبێ، بێگومان زارۆو نەوە سەوز نابێ و، دنیاو بوونەوەر بە وێرانی دەمێننەوەو کەسێک نابێ ئەو ئەرکە مەزن و گەورەیە جێبەجێ بکات.
 بەڵێ بۆ حورمەت و رێزی خانمەکانە کە: بە ھیچ شێوەیەک لە جێی خۆیەوە نەبێت، بە پیاو ڕێ نەدراوە کاری سێکسیی لە گەڵیا ئەنجام بدات، چونکە ئەگەر لە جێگەی پەسەندی خۆیەوە نەبێت، ئافرەتەکە تووشی ئێش و ئازار و سووکایەتی دەروونی دەبێ و، بە ئەندازەی ئەوەش کە پیاو لەزەت و خۆشی دەست دەکەوێ، ئەو لەزەت نابات و خۆشی نابینێ، سەرەڕای ئەوانەش، کاری وا بە کاری ((الشذوذ الجنسیة)) دادەنرێ و تۆڵەی خوایی و یاسایی خۆی ھەیە.

بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.!!

 لەم بارەیەوە چەند کەناڵێکی ئێجگار قێزەون و ناشیرین و سووکایەتیکەر بەشان و شکۆمەندیی ئافرەتان لە کەناڵە ئاسمانییەکاندا دانراوە، کە بەراستی ئەگەر بۆ باس و بەیان نەبێت، ھەر گێرانەوەیشی ناڕەوایە و، بێ ڕێزیە بە کەرامەتی ئافرەتان، لەو کەناڵانەدا لەبەرامبەر لەش فرۆشیەوە ھەرچی شێوەی دزێوو ناشیرینی سێکسیە، لەگەڵ ئەو ژنە بێ خانە و، بێکەس و بێ دەرامەتانەدا دەیکەن، کە بێ شک خانمەکان تەنھا سووکایەتیی و لەشفرۆشییەکەیان پێدەبڕێت! ئاخۆ کاری وا، مایەی حورمەت و ڕێز بێت بۆ ژنان؟ کە تەنھا ژنێک چوار لاوی ھەتیوی کۆڵان و بێ ئەخلاقیان تێبەرداوەو ھەریەکەیان بە جۆرێ خەریکیەتی و ئارەزووی گڵاوی خۆی پێ تێر دەکا: یەکێ لە رێگەی پێشەوە، یەکێ لە جێگەی فڕێدانی پاشەرۆکەوە (کاری لەواتە)، دووکەسیش بە نۆرە ھەریەکەیان ئامێری خۆی دەخاتە دەم و قوڕگی ئەو ژنە لەشفرۆشەوە، دەبێ بیمژێت، ھێندێ جاریش دەبێ (مەنیە)کەیان – کەدەگەنە حاڵەتی خۆشیی و تووڕی دەدەن- بخوات..!! دەئاخۆ کاری وا، چ ڕێزو حورمەتێکی تێدایە بۆ ژنان؟! خانمەکان چۆن رێ بە ھەتیو و مەتیو دەدەن کە بەوشێوە بێ حورمەتییان لەگەڵ بکرێ؟ ئینجا کۆمپانیا سێکسبازەکانیش لە کەناڵەکانەوە بازرگانی پێوە بکەن؟!. سەد توف لەپێشکەوتن و ئازادی و بێ پەردەیی ئاوا، سەد توف لەو کۆمپانیانەش بازاڕی خۆیان بە جەستەو لەشی ناسکی ژنان گەرم دەکەن، تۆ بڵێیت رۆژێ نەیەت کە ژنان بیر لەو سووکایەتیی و بێ حورمەتییە بکەنەوەو بگەڕێنەوە بۆ ئینسانییەت و روشدی خۆیان و ھەزار نەحلەت و نەفرینیش بنێرن بۆ دیموکراسی خوازانی سەدەی بیست و یەک؟ سەدەی شکاندنی رێزو حورمەتی ژنان؟.

ئەحمەد كاكە مەحموود

بەروار2020/03/21سەردان 1584