نوێكردنه‌وه‌ی‌ ديزاين و ناوەڕۆكى‌ ماڵپه‌ری‌‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د


نوێكردنه‌وه‌ی‌ سەرجەم بەش و ناوەڕۆك و ديزاينى‌ ماڵپه‌ری‌‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سوپاس بۆ خودا ماڵپه‌ری‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود بووه‌ جێی متمانه‌ی خوێنه‌رانی‌ به‌رێز له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان ، وه‌ بینه‌رو سه‌ردانیكاری فەتواو‌ بابه‌ته‌كانی‌ به‌رێژه‌یه‌كی‌ زۆر به‌رچاو به‌رزبوویه‌وه‌، ئێمه‌ش به‌ باشمان زانی‌ بۆ زیاتر خزمه‌ت به‌ ماڵپه‌ری‌ مامۆستا چه‌ندین گۆشه‌ی‌ تایبه‌ت و گرنگ و هه‌روه‌ها دیزاینی‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ش بگۆرین، وە بەشەكانى ماڵپەر لەم گۆشانەى خوارەوە پێكهاتووە:

- بڵاوكردنەوەى تەفسيرى رامان بەشێوەيەكى زۆر ئاسان و بەردەست.
- هەواڵ و چالاكى پرۆژە بانگەوازييەكانى مامۆستا
- ژياننامەو وئاكارو رەوشتەكانى
- نووسراوەكانى.
- فەتواكانى.
- وتارەكانى.
- ڕاوبۆچوونەكانى.
- ژنان و كاروبارى ژنان.
- وەڵامى گومانەكان.
- بڵاوكراوەكانى مامۆستا.
- ديمانەى تايبەت بە مامۆستا.
- وتارو بابەت لەسەر مامۆستا.
- ئەلبومى وێنە.
- بەشي عەرەبيش بە هەمان شێوە ئەكتيڤە.

بۆیه‌ سوپاس بۆ خوا لە پێشوازى 14 ساڵەى وەفاتى جەنابى مامۆستادا توانرا سەرجەم بەشەكانى ماڵپەر‌ ئه‌كتیڤ بكرێن و بخرێتە به‌رچاوی‌ بینه‌رانی بەرێز‌.. له‌كه‌ڵ داوای‌ دوعای‌ خێرو سه‌ركه‌وتن..

وە سوپاس و پێزانينى تايبەت بۆ برايانى هاوكارم لە نوێكردنەوەى ماڵپەرى شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود.

عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموود
سەرپەرشتيارى پرۆژه‌ بانگه‌وازییه‌كانی‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود


12ی‌ جەمادى دووەمى 1442 ی‌ كۆچیی - 25 / 1 / 2021ی‌ زایینی‌
 

بەروار2020/07/09سەردان 1688

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.