راپۆرتی چالاکی ساڵی رابووردوی (2018)ی زایینی
راپۆرتی چالاکی ساڵی رابووردوی (2018)ی زایینی
لەسەر پرۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود (ڕەحمەتی خوای لێبێت)
دیجیتاڵ میدیای شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود رحمە اللە (www.ahmadkaka.org)
..........................................................
* بەرھەم ونووسراوەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود ( رحمه الله )
- لە ساڵی ڕابووردوو زیاتر لە 7 بەرھەمی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوە کراون، لەوانە:
(ژیاننامەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود ، وەڵامی گومان و چەواشەکاری ناحەزانی ئیسلام ، پرسیارو وەڵامی شەرعی تایبەت بە ئافرەتان ، کێشە کۆمەڵایەتیەکان و چارەسەریان لە ئیسلامدا ، سیاسیەت لە ئیسلامدا ، بۆچوون و فەتواکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود ، پرۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد بە ھەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی).
..........................................................
سۆشیاڵ میدیای شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
1- پەیجی فەرمی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە فەیس بووک
پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە ساڵی "2009" ی زایینی دامەزراوەو لە بەرواری مانگی 11 ی ساڵی "2011" زایینی بەفەرمی لەلایەن ئیدارەی فەیس بوکەوە ناسێنراوە وەک کەسایەتی ناسراو و (verified page)ی پێ بەخشراوە..
- پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود بە یەکەمین و پڕ خوێنەرترینی پەیجی ئیسلامیی کوردی دادەنرێ لە ڕووی زۆری لایک و بینەرو بەھێزی بابەتەوە.. وە ئێستا نزیکەی (2,600,000) لایکی ھەیە. وە نزیکەی 85 ئەدمینی لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان ھەیە.
- پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە ئێستادا کاری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ ئەم ناوەندو سەنتەرو پەیجانەدا: (پەیجی بەرێزان/ دکتۆر عبدالواحد محمد ، پەیجی گروپی زاکیر ، پەیجی ستافی دیدات ، ڕادیۆی سوننەت، پەیجی موسوڵمانان ، ناوەندی ئیعجاز ، دەزگای خانەی بەیان، سایتی مامۆستا ئیحسان برھان الدین ، دەزگای بڕیار )
- لەسەر ئاستی کەسایەتیە عێراقیەکاندا (شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود) (6) شەشەمین کەسایەتیە.
- بۆ ئەکتیڤیش لەسەر ئاستی پەیجە ئیسلامیەکانی کوردستان پەیجی شێخ ئەحمەد (1) یەکەمە.
کە ڕۆژانە نزیکەی (400,000) ھەزار ئینگەیجمێنتمان ھەیە، واتە: لایک و کۆمێنت و شەیر.
- بۆ گەورەیی و زۆری ئەندام لەسەر ئاستی ھەموو عێراق پەیجی شێخ ئەحمەد لە ڕیزبەندی (21) یەکەمیندایە.
- پۆستی ھەفتانەو مانگانە: ھەفتانە (150) پۆستی ئامادە لە بابەت و ڤیدیۆ ، پۆست دەکرێت.. بێجگە لە پۆستی تر کە لە زنجیرەکاندا نین..
کۆی پۆستی مانگانە: زیاتر لە (600) پۆست لە پەیجی شێخ ئەحمەد دەکرێ ..
- بینەر و ئەکتیڤی پەیج لە ئێستا زیاتر لە (5,000,000) پێنج ملیۆن بینەری ھەیە.. ئەم رێژەیە مانگانە زیاد دەکات .
- ھەفتانە نزیکەی (10,000) لایک بۆ پەیج دێ.
پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە ماوەی کارکردنیدا تا ئێستا چەندجارێک پلەی نایاب و بەرچاوی بەدەست ھێناوە/ لەوانە:
- لەڕووی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا لەسەر ئاستی ھەموو عێراق پلەی حەوتەمی بەدەست ھێناوە.
- لە ڕووی زیادبوونی لایکەوە لەسەر ئاستی عێراق پلەی سێیەمی بەدەستھێناوە.
- دواجاریش لەلایەن تۆری میدیایی (ڕووداو)ەوە لە ناو (180) پەیجی ناوخۆیی و کوردستانی گەورەدا خەڵاتی سۆشیاڵ میدیای ڕووداوی پێ بەخشرا.
...................................................................
2- نوێکردنەوەو دانانی یەکەمین و گەورەترین ماڵپەری ئیسلامیی کوردی ( www.dangiislam.org)
تایبەت بە بوارەکانی: (بانگەواز - بیروباوەڕی ئیسلامیی - فەتوای شەرعی - وەڵامی گومانەکان - ئیعجازی زانستی - ئافرەت و خێزان - تەزکیەی نەفس - چارەسەر کێشەو خەمەکان - وتاری بانگخوازان - ئینسایکلۆپیدیا .. دەیان گۆشەی گرنگی تر .. لە بەرواری (25 / 1 / 2018) بە فەرمی کەوتە کارو زیاتر لە 4000 بابەت و فەتوای شەرعی تێدایە.
...................................................................
3- چەناڵی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە یوتیوب (www.youtube.com/user/ahmadkakae)/
لە ساڵی (16/2/2012) دامەزراوە و یەکێکە لە ئەکتیڤترینی پرۆژەکانی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود "ڕەحمەتی خوای لێ بێت".
- زیاتر لە (14,000/ سەبسکرایب) ئەندام و بینەرمان ھەیە.
- تا ئێستا زیاتر لە (5,300) ڤیدیۆ لە چەناڵی شێخ ئەحمەد بڵاو کراوەتەوە.
- کەناڵی شێخ ئەحمەد زیاتر لە (2,200,000) بینەری ھەیەو رۆژانە زیاد دەکات، الحمدللە.
- خاوەنی (100) بەش و فۆڵدەری تایبەتە، (پلەی لیست)، کە ھەر گۆشەو فۆڵدەرێکی تایبەتە بە بابەتێکی گرنگەوە.
.............................................................
4- ئینستا گرام (www.instagram.com/ahmad_kak_mahmood) / لە ساڵی 2015 ی زایینی دامەزراوەو یەکێکە لە پرۆژەیەکی دیکەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود.
- ژمارەی ئەوکەسانەی فۆڵۆویان کردووین : (213000) کەس .
- لەو ڕێژەیەش : ٪%81 نێر || %19 مێ .
- زۆرترین ئەنداممان تەمەنیان نێوان 18 بۆ 34 ساڵیدایە.
- ژمارەی پۆستەکانمان : 3,525 پۆست.
لەم ھەفتەیەدا :
- بینەری پۆستەکانمان لەم ھەفتەیەدا: 1,000,000 ملیۆن بینەری تێپەڕاند .
...............................................
5- کردنەوەی ئۆفیسی سەرەکی بەفەرمی لە شاری سلێمانی ، لەسەر پێشنیارو پشتگیری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی ، پاشان وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی لە پارێزگای سلێمانی و پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.
ناونیشان: شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود ، بەرامبەر دەرگای سەرەکی گوندی ئەڵمانی ، تەلاری فیردەوس ، نھۆمی دووەم ، ژمارەی شوقە 3 .
بەروار2020/07/09سەردان 616
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.