دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود
دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود
دیداری ماڵپه‌ڕی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له‌گه‌ڵ به‌رێز كاك كامیل محمود نووسه‌رو رۆشنبیر‌و
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
بسم الله الرحمن الرحیم
وه‌ڵامی پرسیاری (1)
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌رگاری باڵاده‌ست و درودو ره‌حمه‌تی هه‌تاهه‌تایی بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا مان ...
ده‌رباره‌ی مه‌رگی زانایه‌ك وتراوه كه‌مه‌رگی ئوممه‌تێكه، به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا كه ئه‌و ئوممه‌ته زۆر پێویستی به‌و زانایه هه‌بێت و له‌قۆناغی هه‌ستیاری هه‌ستانه‌وه‌و خه‌باتدا بێت، ئه‌و زانایه‌ش جگه له‌وه‌ی به‌خششه زانستی و رێنموونییه ئاینییه‌كانیمان پێ ببه‌خشێت، ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی شۆرش و بزاوتێكی ئیمانی و ژاریانه‌شی له‌ئه‌ستۆ گرتبێت.
كوردستان له‌م قۆناغه‌ی ئێستایدا كه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت لانكه‌یه‌كی ئارام بۆ خۆی بنیات بنێت و له‌قۆناغه‌كانی كۆتایی خه‌باتیدایه، پێستی زۆری له‌م كاته‌دا به‌پێشه‌واو كه‌سایه‌تییه ئایینی و سیاسییه‌كانی هه‌یه، به‌داخه‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌ئێمه زۆر پێویستیمان به‌زاناو سه‌ركرده دڵسۆزه‌كانمان هه‌یه، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ئیسلامیمان له‌ده‌ست چوو، كه‌له‌وانه زانای دیار‌و كه‌سایه‌تی ئایینی و سیاسی ناو كوردستان و رابوونه ئیسلامییه‌كه‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموده كه ساڵێك پێش ئێستا به‌جێی هێشتین و گه‌رایه‌وه بۆ لای خوای خۆی، خوای گه‌وره لێی خۆش بێت و ئێستا گۆره‌كه‌ی بووبێته باخچه‌یه‌ك له‌باخچه‌كانی به‌هه‌شت.
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ناو رابوونی ئیسلامی كوردستان بوو كه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا دڵسۆزانه له‌گه‌ڵ خه‌م و ئازاره‌كانی موسڵماناندا ژیا‌و كه‌مته‌رخه‌می نه‌كرد له‌خزمه‌ت و رێنموونی و به‌خشینی هه‌موو كاته‌كانی به براو خوشكانی ئیماندار‌و هاو زمانی خۆی، زانابوو به‌هه‌موو واتایه‌ك، واتاكانی زانین و ده‌رك و پسپۆری له‌بواره‌كانی شه‌رع و راڤه‌ی قورئان و فه‌توادا، نووسه‌ربوو به‌گشت پێوه‌ره‌كانی نووسین، كتێب و باته جۆراوجۆره بڵاوكراوه‌كانی شایه‌تی بۆ خامه‌ی ره‌نگینی مامۆستای نووسه‌ر ده‌ده‌ن، رۆشنبیر بوو له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه، له گوزارشت و داواندن و هاورێیه‌تی و هاوسێیه‌تی و گوێگرتنیدا له‌قسه‌و رای به‌رامبه‌ر، سیاسه‌تمه‌داری بواری كاری رێكخراوه‌یی بوو، كه له‌دژوارترین قۆناغی خه‌بات و راپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان و ترۆپكی سته‌م و توغیانی به‌عسدا له‌گه‌ڵ چه‌ند زانایه‌كی تری به‌رێزدا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌یان درووست كرد.
مه‌رگی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود و هه‌ر زانایه‌كی هاو شێوه‌ی ئه‌و، بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه له‌ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا درووستی ده‌كات و به‌ئاسانی پر نابێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه‌سێكی وه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌د كه پیاوی ناو مه‌یدان و خاوه‌ن وته‌ی به‌كرده‌وه‌بوو، زانایه‌كی بوێر‌و ده‌م پر له‌حه‌ق و دڵ پر له‌دڵسۆزی بوو، بۆیه پێم وایه بۆشاییه‌ك كه وه‌فاتی ئه‌م زانایانه درووستی ده‌كه‌ن به‌ئاسانی پر نابێته‌وه‌و هه‌موو كه‌س ناتوانێت ئیدیعای ئه‌وه بكات كه ده‌توانێت رۆڵی ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌رێزانه ببینێت و جێگاكانیان پر بكاته‌وه.
وه‌ڵامی پرسیاری (2)
قۆناغی بانگه‌واز له‌مێژووی ئیسلامدا له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه –صلی الله علیه وسلم- ده‌ستی پێكرد، زانایانیش میراتگری پێغه‌مبه‌رانن و هه‌میشه ئه‌و مێژووه دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و نێردراوانه‌ی خوا تۆماریان كردووه‌و بووه‌ته ئه‌زموون بۆ شوێنكه‌وته باوه‌رداره‌كانیان. مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كه یه‌كێك بوو له عاشقانی رێبازی پێغه‌مبه‌ر- صلی الله علیه وسلم - قۆناغی لاوێتی و سه‌ره‌تای كاری خۆی به‌بانگه‌واز و رێنموونی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌ستی پێكرد، خۆشبه‌ختانه بانگه‌وازی ئه‌و زانا سه‌ركرده‌یه ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆی تێپه‌راندو كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌جوغرافیایه‌كی به‌رته‌سكدا نه‌مایه‌وه‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م و له‌قۆناغێكی دژوار‌دا ناوی مامۆستا بوویه ناوێكی كوردستانیی و شارۆچكه‌كه‌ی بوویه ژوانكه‌ی باوه‌رداران و به‌تایبه‌تی لاوانی رابوون.
كاریگه‌ری ده‌عوه‌و گوتاری مامۆستا، سته‌مكارانی به‌عس و ئه‌ڵقه‌له‌گوێكانی سه‌دامی ته‌نگه‌تاو كردبوو، بۆیه له‌هه‌لومه‌رجێكی ناسكدا ئه‌و و چه‌ند زانایه‌كی تری هاو خه‌باتی كوردستانی به‌هیجره‌ت ئاشنا كرد‌و تاراوگه بوو به شوێنی نه‌خشه‌و پلانه جیهادییه‌كانیان و له‌وێوه سه‌نگه‌رێك له‌سه‌نگه‌ره‌كانی ئیسلامیان جۆش دایه‌وه، كه‌سه‌نگه‌ری جیهادو مقاوه‌مه‌ت بوو، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌رابه‌رایه‌تی مامۆستای زانا‌و پێشه‌وای ناوداری ئیسلامی مامۆستا مه‌لا عوسمان راگه‌یه‌نراو مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كانی جیهادی بزووتنه‌وه دژی به‌عس.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د هه‌رسێ لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كه‌ی بزاڤی ئیسلامخوازانه(ده‌عوه‌و هیجره‌ت و جیهاد)ی له‌كاروانی ژیانی خۆیدا هێنایه‌دی و له‌وه‌دا پێشه‌واكه‌ی خۆی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی كرده قودوه‌و نموونه‌ی باڵا بۆ خۆی، خوای گه‌وره لێی قبوڵ كردبێت.
وه‌ڵامی پرسیاری (3)
مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود وه‌ك هه‌ر دڵسۆزێكی تری گه‌له‌كه‌ی له‌مزگه‌وته‌وه ده‌ستی پێكرد، په‌یامی مزگه‌وتیش به‌درێژایی مێژووی ئیسلام په‌یامێكی مرۆڤدۆستانه بووه‌و نامه‌ی ئاشتی و ئازادی و خۆشه‌ویستی به هه‌وادارانی به‌خشیوه، مزگه‌وت پێگه‌ی خواپه‌رستی و سه‌نگه‌ری رووبه‌روبوونه‌وه‌ی سته‌مكاران بووه، وتاره‌كانی هه‌ینی و دوانگه‌ی مزگه‌وته‌كانی كوردستان كاریگه‌ری به‌رچاویان له‌سه‌ر ره‌وشه ئاینییه‌كه‌ی كوردستان هه‌بووه، فاكته‌ری ئه‌و كاریگه‌رییه‌ش زانا به‌رێزه‌كانی وه‌ك مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د بووه.
وه‌ك لاوان و خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه مامۆستامان له‌مزگه‌وت و له‌رێگای وتاره‌كانیه‌وه ناسی، وتاری ئه‌و زانا سه‌ركرده‌یه جۆش و خرۆشێكی به‌هێزی به‌دڵ و ده‌روونی موسڵمانانی ئه‌م ناوچه‌یه‌و كوردستان دابوو، هه‌موو وێستگه‌كانی ژیانی مامۆستا پره له كاریگه‌ری و ده‌ستكه‌وت بۆ قیامه‌تی خۆی و دنیا‌و دوارۆژی موسڵمانانیش، كاتێك خه‌تیبی مزگه‌وتی شارۆچكه‌یه‌ك بوو، له‌رێگای وتار‌و هه‌لوێسته به‌جورئه‌ته‌كانیه‌وه شۆرشێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌رپا كردبوو، ئه‌و شوناسه‌ی له‌ناو رابوونی ئیسلامی كوردستاندا به‌كه‌سایه‌تی ماۆستا درا، له‌مزگه‌وته‌وه ده‌ستی كه‌وت و مینبه‌رو میحراب پێی به‌خشی، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌و به‌ئاسانی ده‌ستی هه‌موو كه‌سێك و بگره هه‌موو زانا‌و كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی ناكه‌وێت.
مزگه‌وتی شارۆچكه‌ی سیروان گه‌واهی بۆ ئه‌وه ده‌دات كه له‌كاتێكدا ترس گه‌مارۆی هه‌موو بستێكی خاكی كوردستانی دابوو، مامۆستا ئه‌حمه‌د كه‌سێكی حه‌قبێژی بوێر‌و چاونه‌ترس بوو، لاوان له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ئاوێته‌ی گوزارشته‌كانی بووبوون و حاڵه‌تێكیان له‌و شارۆچكه‌یه‌دا درووست كردبوو كه كوفر‌و به‌كرێگیراوانی به‌عسی له‌ناوچه‌كه‌دا نیگه‌ران و تووڕه كردبوو.
وه‌ڵامی پرسیاری (4)
وه‌ك ئاماژه‌م بۆ كرد مامۆستا یه‌كێك بوو له‌عه‌له‌مدارانی جیهاد و سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كانی بزووتنه‌وه، كاریگه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر ره‌وتی ئیسلامی به‌گشتی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌تایبه‌تی زۆربوو، ئه‌و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك یه‌كێك بوو له‌دارێژه‌رانی ئه‌جێندای سیاسی و جیهادی بزووتنه‌وه‌و له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته دبلۆماسییه‌كانی نێوان ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و لایه‌نه‌كانی تردا زمانحاڵ و هه‌ڵسووراوێكی كرده‌یی بوو، له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كانی تریشدا هه‌میشه به‌زمانێكی ناحزبی و وه‌ك یه‌ك خێزان قسه‌ی ده‌كرد و هانی یه‌كریزی و برایه‌تی ده‌دا، له‌میحنه‌ته‌كانی بزووتنه‌وه‌دا حه‌كیمانه مامه‌ڵه‌ی ده‌كردو یه‌كێك بوو له‌فاكته‌ره‌كانی خێر‌و ئاشته‌وایی له‌نێوان خۆیان و لایه‌نه‌كانی تری سه‌ر ساحه‌كه‌دا.
مامۆستا كه‌سێك بوو به‌ته‌واوی واتا سه‌له‌فییه‌كی جیهادی بوو، سه‌له‌فی به‌مانای له‌هه‌موو كاتێكدا ده‌یویست به‌تێگه‌یشتنی سه‌له‌فی ساڵح و ده‌قه پیرۆزه‌كانی قورئان و فه‌رمووده هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت و له‌هه‌موو هه‌نگاوێكی كاروانی جیهادیی خۆیدا نه‌یده‌توانی قه‌ناعه‌ت به‌خۆی بكات كه‌ئیسلام به دانیشتن و خۆدزینه‌وه له‌موعانات و ناره‌حه‌تی هه‌ستانه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، چونكه ئه‌مه‌ی له‌ژیانی پێغه‌مبه‌ران و بروادارانی پێشوودا به‌دی نه‌ده‌كرد، بۆیه ئه‌و ئیسلامه‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د هه‌ڵگری په‌یامه‌كه‌ی بوو، ئیسلامی ناو مزگه‌وت و سه‌نگه‌رو ده‌وڵه‌ت و بازار‌و تاقیگه‌ی زانستی بوو، ئه‌و پێش هه‌ر بریارو هه‌ڵوێستێك بۆ ئامانجی ده‌روانی كه به‌چ هۆكارێكی شه‌رعی دێته‌دی، حه‌زیشی ده‌كرد ئه‌و ئامانجه به ئاشتی و دوور له بزاوت ز خۆماندوو كردن و به‌ده‌ر له‌مه‌ترسی و كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بێته‌دی، به‌ڵام ئه‌مه سرووشتی ژیانه‌و به‌خواستی هیچ كه‌سێك نییه‌و ژیان پارچه‌یه‌كه له‌حه‌ره‌كه‌ت، بۆیه ئه‌ویش ماندوونه‌ناسانه قۆڵی مه‌ردایه‌تی لێ هه‌ڵماڵیبوو تا ئه‌وكاته‌ی گه‌رایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگار.
وه‌ڵامی پرسیاری (5)
دوا قسه‌م بۆ هه‌واداران و قوتابیانی مامۆستا ئه‌وه‌یه كه با رێگا‌و رێباز‌و یادو بیره‌وه‌ری ئه‌و پیاوه خواناسانه هه‌میشه به‌زیندوویی رابگرین، ئه‌وان نموونه‌و پێشه‌نگی ئێمه‌بوون و رینموونییان كردین بۆ خزمه‌ت به‌ئایین و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌مان، با هه‌میشه هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌وان بین و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رپێ له‌رێگا لامان نه‌دا، ئه‌و زانا‌و پیاوه به‌رزانه‌ش له‌دوعای خێر بێبه‌ش نه‌كه‌ین و هه‌میشه ئه‌مه‌كدارو به‌وه‌فابین به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركرده خواناس و دڵسۆزه‌كانی ئه‌م گه‌له.. سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێزیش.
كامیل مه‌حمود- هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید

بەروار2020/03/30سەردان 863
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د