پەیامی پرۆژە بانگەوازییەکانی شیخ ئه‌حمه‌د به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه.
پەیامی پرۆژە بانگەوازییەکانی شیخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه.
لبیك اللهم لبیك .. لبیك لا شریك لك لبیك .. إن الحمد والنعمه لك والملك .. لا شریك لك ..
به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه پڕ به دڵ پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی موسوڵمانانی جیهان به گشتیی و كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین..
به چه‌پكه گوڵی خۆشه‌ویستیی و داوای میهرو به‌زه‌یی خوای میهره‌بان له ده‌رگای دڵی ئێوه‌ی ئیمانداران ده‌ده‌ین و داواكارین خوای به‌به‌زه‌یی عیباده‌تی حاجیان و ئێوه‌ی به‌رێزیشی وه‌رگرتبێ و قه‌ڵه‌می عه‌فوی به‌سه‌ر هه‌موو تاوانه‌كانماندا هێنا بێت.
به‌رێزان/ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان كه به‌نده‌یه‌كی خۆی قه‌بوڵ كرد به‌هاتنه ناو بازنه‌ی ئیمانداران و ئه‌هلی ته‌وحید.، ئیتر دوای ئه‌و قه‌بوڵكردنه به هه‌موو جۆرێك له جۆره‌كان به‌نده‌كانی تاقی ده‌كاته‌وه‌و له سه‌نگی مه‌حه‌كیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی ته‌نگانه‌و رۆژی ڕوو به‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دار‌و ده‌سته‌ی شه‌یتان و شه‌یتانییه‌كان ئه‌و به‌نده بێت كه خوا خۆی ده‌یه‌وێ و پێویستی پێیه‌تی.! ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ش له پێغه‌مبه‌رانه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌و سه‌ره‌تا نێردراوانی خوا تاقی كرا‌و نه‌ته‌وه‌و له سه‌نگی مه‌حه‌ك دراون.. گه‌وره ترین نموونه پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیمه (علیه السلام) كه به خۆشه‌ویسترین و شیرین‌ترین كه‌سی تاقی ده‌كرێته‌وه كه نه‌وه جوان و قه‌شه‌نگه‌كه‌یه‌تی كه به بریارو فه‌رمانی خوا ده‌بێ سه‌ر ببڕدرێ له پێناوی ره‌زامه‌ندی خوای تاقانه‌دا ، پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم له تاقیكردنه‌وه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بوو وه ده‌رچوو..!! دوای ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازدارو خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆیشمان محمد (صلی الله علیه وآله وسلم) له سه‌نگی مه‌حه‌كی تاقیكردنه‌وه دراو به چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی قورس و ئازاری سه‌خت تاقیكرایه‌وه ئه‌ویش وه‌ك نممونه‌ی مرۆڤایه‌تی له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو..!
ئه‌وه‌ی گرنگه ئێستا ئێمه‌ین .!! ئایا ده‌توانین له تاقیكردنه‌وه‌كانی خوای په‌روه‌رێنمان سه‌ركه‌وتوو بین و له‌م سه‌رده‌مه پڕ له ته‌كنه‌لۆجیاو دونیای عه‌وله‌مه‌دا بتوانین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌وژمه زۆر توند‌و ڕووداره‌دا بوه‌ستین و له‌م تاقیكردنه‌وه‌دا ئێمه‌ش مه‌ردانه‌و جوامێرانه سه‌ر هه‌ڵبڕین و ڕوو سوورانه بڵێین خوای په‌روه‌رێنمان سوپاس بۆ تۆ ئێمه‌ش به‌نده راستگۆكان و راست ڕه‌وه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌رچووین و دونیا‌و دونیا گه‌رایی نه‌یتوانی به‌سه‌رماندا زاڵ ببێ..!! ئه‌مه‌یه فه‌لسه‌فه‌ی جه‌ژنی قوربان و قوربانی دان له پێناوی خوای تاقانه..!! دوعا‌و نزا ده‌كه‌ین كه له به‌نده ده‌رچووه‌كان بین و سه‌ربه‌رزو سه‌ر بوڵند بین..
ده‌ستی دوعا‌و نزا به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م گه‌لی كوردستانه كه گه‌لێكی ئیماندار‌و شوێنكه‌وته‌ی ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌ته خوا له پیلان و دژایه‌تی دوژمنانی ئیسلام و ئه‌هلی ئیسلام بیپارێزی و بۆ هه‌تا هه‌تایی جه‌نگ و كوشتار‌و نه‌هامه‌تیی و نه‌بوونی له‌م گه‌له به دوور بگریی..
خوایه داوات لێ ده‌كه‌ین كه ئه‌هلی ئیسلام له هه‌ر شوێنێك بێت له دوژمانی بێ‌ویژدان و دوڕنده بیان پارێزیی و تاغوتان و ملهوڕان ریسوا‌و سه‌ر شۆڕ بكه‌یت..
دووباره جه‌ژنتان پیرۆز‌و هه‌موو رۆژێكتان هه‌ر جه‌ژن و هه‌موو جه‌ژنێكتان پیرۆز..
عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
سه‌رپه‌رشتیاری پەیامی پرۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
www.ahmadkaka.org
٩ لەسەر ١٠ زیلحیجەی ١٤٣٩ی ک
٢٠ / ٨ / ٢٠١٨ ز
بەروار2020/07/09سەردان 687
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه گه‌وره‌و به غیره‌ته‌كه‌ی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له ته‌رمی جەنابى مامۆستا ملا علی له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێداره‌دانی پێشه‌وای كوردان قازی محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.