بەشداریمان کرد لە کۆنفرانسی (دیدی دروست بۆ فەرموودە- پێگەو کارپێکردنی)

گرنگی کۆنفرانسی ھەڵەبجەو بەردەوامبوون لەو رێڕەوە...!

رۆژی چوارشەم و پێنجشەم بەرواری ٢٧ و ٢٨ ی ٣ / ٢٠١٨ لە شاری ھەڵەبجە بەشداریمان کرد لە کۆنفرانسی (دیدی دروست بۆ فەرموودە- پێگەو کارپێکردنی)، لێرەدا وێرای دەستخۆشی و ماندوو نەبوونی زۆرم بۆ برایانم لە ئینستتیوتی ژیار..

- لە راستیدا زۆر زووتر چاوەڕوانی لەو جۆرە کۆنگرەو بەرگریکردنە بووین لە فەرموودەو پێشەوایانی فەرموودە ، چونکە ئەوەی ئێمە لە نزیکەوە لە کۆڕو سیمینارو ھەروەھا سۆشیال میدیا ئاگاداری ئەو رەوت و بۆچوونانەین کە زۆر بێ شەرمانە رەخنە لە زۆرێک فەرمودەی سەرەوەری مرۆڤایەتی دەگیرێ و زۆر بە جورئەتەوە دەیان و سەدان فەرموودەی راست و دروستی پێغەمبەری سەروەرمان رەت دەکەنەوە ، بێجگە لە سوکایەتی و دژایەتی کردنێکی زۆر ڕوون و ئاشکرایانە بۆ خودی ئیمامی بوخاری کە لە ئێستادا زوومی رەخنەگران زیاتر لەسەر ئیمامی بوخارییە رەحمەتی خوای لێبێت..
- سازدانی کۆنگرەی (دیدی دروست بۆ فەرموودە- پێگەو کارپێکردنی) لە ئێستاداو بەتایبەت لە شاری ھەڵەبجەی شەھیدان بەو قورساییەوە لە ھەموو ڕووەکانەوە مانایەکی گرنگ و بەرچاوی بەخشیە شارەکە ، چونکە بەداخەوە زیاتر و ڕوونتر ئەو جۆرە فکرو ھزرانە (بەناو قورئانی و ڕەتکردنەوەی فەرموودە) سەرچاوەکەی لەو شارەوە سەرچاوەی گرت و ھەر لەوێشەوە بڵاوەی کرد.!
- پاشان ئەوەی سەیرەو جێی ئەسەفە.. ئەم رەوتەی کە ئێستا ھەیە (بەناو قورئانی)، زیاتر لە ناو بازنەی کاری ئیسلامی و بگرە حزبایەتی ئیسلامی خۆیان دەبیننەوەو ھەر لە نزیکان و تەنانەت لە قیادەی کاروانی رابوونی ئیسلامیدان و بەداخەوە بانگەشەی ئەم رەتکردنەوەی فەرموودە لەوانەوە زیاتر سەرچاوەی گرتووەو دەگرێ ، جارێکیان خۆم لە کۆرێکدا بووم کە بە ئاشکرا ئەو گومانە بڵاو دەکرایەوە کە گوایا ھاوەڵی بەرێز ئەبوو ھورەیرە (رەزای خوای لەسەر بێت) تەنھا ٦ تا ١٢ فەرمودەی راست و دروستی ھەیە.!
- داوام وایە لە برایانم لە ئینستتیۆی ژیارو ھەر لایەن و سەنتەرو رێکخراوێکی تری فکری ، کە زۆر بوێرانە دەرگای موناقەشەو چەلەحانێ بکەنەوە لەگەڵ رەوتی نەیارو ھەر لایەن و کەسانێکی دیکە کە دەرگاری گومان لەو ڕووەوە دەکەنەوە بەتایبەت لە سۆشیاڵ میدیا، چونکە بەراستی ئەوەی ئێمە دەیبینین و دەیبیسین لە نەیارانی سوونەت لە ھێرشی نارەواو بڵاوکردنەوە سەدان گومان بە عەقڵی بچوکی ئەوان لەسەر فەرمودەو ئیمامی بوخاری بەتایبەت ، جێگای سەرسامییە.!
- بەرگریکردن لە فەرموودەو پێشەوایانی فەرموودە لە ئێستادا دەبێ کاری سەرەکی بانگخوازان و مامۆستایانی ئایینی و پاشان رێکخراوەکان بێت ، چونکە لە راستیدا بە ناراستەوخۆییش کەناڵەکانی راگەیاندنی سەر بەدەسەڵاتیش جارجارە خەڵکی نەخوێندەوارو نەناسراو دێننە سەر شاشەو ھەرجارەو گومانێک فڕێ دەدەن.!
لە کۆتاییدا دووبارەو سەدبارە دەستخۆشی و پێزانینم بۆ برایانی ھەڵسوڕاوانی ئامادەکاری کۆنگرەی ھەڵەبجە ھەیە کە بەراستی وەھا کۆنگرەیەک بەو ژمارە زۆرەوە لە زانایان و دکتۆر و پسپۆران و شارەزایان زۆر زۆر جێی دڵخۆشی بوو.. خوای گەورە لە ئێوەو لە ئێمەشی وەرگرتبێت.

خوای گەورە بمانکاتە ئەداتی قەدەری خۆی بۆ سەرخستنی پەیامەکەی. ئامین.

www.ahmadkaka.org || www.dangiislam.org


بەروار2020/07/08سەردان 581

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.