دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی
دیداری ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه محمود له‌گه‌ڵ به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی
جێگریی به‌رپرسی لقی 12 ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
بسم الله الرحمن الرحیم
وه‌لاَمی پرسیاره‌كان:
پ1 ) كه‌سایه‌تیی مامۆستا لای جه‌نابتان و جیهاد و خه‌باتی به زمان و به‌نووسین و به‌چه‌ك له ساڵه‌كانی 1980 وه دژی رژێمی خوێناوی به‌عس چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ؟
1- ماۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی دیار‌و به‌رچاوی كورده و په‌روه‌رده‌كارێكی پایه‌به‌رز بوو له بواری ئایینی‌دا ، توانیویه‌تی خزمه‌تێكی ئێجگار زۆر به خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت ئه‌م ناوچه‌یه بكات ، وه له وبواری جیهادیشدا سه‌ركرده‌یه‌كی به‌توانا و دڵسۆز بوو ، په‌یامه‌كانی مامۆستا له میمبه‌ره‌كاندا توانی وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك ده‌ور بگێڕێت بۆ هاندانی گه‌نج و لاوه‌كانی گه‌لی كورد بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی ناحه‌زانی خه‌ڵكی كوردستان.
قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ئه‌م سه‌ركرده مه‌زنه چه‌كێك بوو كه دوژمنانی كورد و ئایینی پیرۆزی ئیسلام به ترسه‌وه لێیان ده‌روانێ ، مامۆستا هه‌میشه نه‌به‌ز و خۆراگر و نه‌ترس بوو له نوسینه‌كانیدا ، جێگه ده‌ستی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له په‌رتووكه به‌پێزه‌كانیدا دیار بوو ، كتێبخانه‌و شوێنه ئایینیه‌كانی رازاندبوویه‌وه‌و توانیبووی بۆشاییه‌كی گه‌وره له كتێب خانه‌كانی كودرستان پڕ بكاته‌وه و ده‌ورێكی گه‌وره‌ی له تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بووه بۆ شاره‌زا بوون له قورئان و سوننه‌ت به تایبه‌ت له ته‌فسیره‌كه‌یدا به‌ناوی (ته‌فسیری رامان) كه مانا‌و مه‌به‌سته‌كانی قورئانی پیرۆزی زۆر به وردی خستوه‌ته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی كورد ، ماندووبوونێكی زۆری پێوه دیاره كه له‌راستیدا جێگای ده‌ست خۆشییه.
پ2 ) رۆڵی مامۆستا دوای راپه‌رین و ده‌وری له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییدا له روداوه سه‌خته‌كانی ناو كوردستان به‌تایبه‌ت شه‌ری ناوخۆ و هه‌وڵی مامۆستا بۆ یه‌كریزیی و ته‌بایی نێو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان چۆن ده‌بینن ؟
2- له‌پاش راپه‌رین و هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته زێرینه بۆ گه‌لی كورد له كوردستانی عێراق ، جه‌نابی مامۆستا زانایه‌كی ئایینی و پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاڵبۆی نا وخه‌باتی سیاسیی كورد بوو ، له‌نێو ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییدا چه‌كی خه‌باتی كرده شان و وه‌ك مامۆستایه‌كی شۆرشگێر تێده‌كۆشا له‌پێناو ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد ، توانی به‌باشی ده‌وری سه‌ركرده ئاسا ببینێ له‌كاتی راپه‌رینی خه‌ڵكی كوردستان.
مامۆستا خاوه‌ن ته‌جروبه‌یه‌كی به‌هێز بوو كه ده‌شیا بینا له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كانی جه‌نابی مامۆستا بكرێت وه‌ك كه‌سێكی به‌توانا له‌سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌دا هه‌وڵه‌كانی دیاره پێزانراو بوو بۆ كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕی ناوخۆ‌و یه‌كریزیی خه‌ڵكی كوردستان.
پ3 ) جه‌نابتان تێروانینتان بۆ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د وه‌ك مه‌لاو سیاسه‌تمه‌دارو پاشان نووسه‌ر و موفه‌سیرو شۆرشگێر چۆنه ؟
3- مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ئه‌و بوارانه‌ی كه توانی بووی خزمه‌تێكی به‌رچاوی تیا ئه‌نجام بدات ، گه‌لێك بوون .. ته‌نها زانایه‌كی ئایینی نه‌بوو ، به‌ڵكو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی به‌هێزیش بوو ، كه دوژمنانی كورد سڵیان لێ ده‌كرده‌وه ، به‌تایبه‌ت رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو ، بۆیه مه‌یدانی نووسین و خه‌باتی له‌به‌ر ده‌م ئه‌م زانایه‌دا وه‌ك زانای ئایینی و هه‌م وه‌ك سیاسه‌ت وانیش بچوك كردبوویه‌وه به‌هه‌ره‌شه‌و ئاگاداركردنه‌وه له‌سه‌ری ، هه‌رچه‌نده ئه‌مانه نه‌یانتوانی ببنه رێگر له‌به‌ر ده‌م جه‌نابی مامۆستادا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌ئایین و نیشتمانه‌كه‌ی ، چه‌كی ده‌ست و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی مامۆستا نه‌وه‌ستاوه‌بوون بۆ ده‌ركردن و ده‌رخستنی رووی ره‌شی داگیركه‌رانی كوردستان ، له ئاستێكی به‌رزدا ده‌روانینه هه‌وڵه‌كانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له بواری ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی و به‌تایبه‌ت وه‌ك موفه‌سسیرێك .
پ4 ) ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ناوێكی دیاری ناو رابوونی ئیسلامیی كوردستان ، زانایه‌كی روناكبیر‌و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی و سه‌ركرده‌یه‌كیی مه‌یدانی بوو ، پێتان وانییه له‌ده‌ستدانی ئه‌م زانا‌و سه‌ركردانه بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌ناو ریزی سه‌ركردایه‌تی گه‌لی كورددا و به‌تایبه‌ت موسڵماناندا دروست ده‌كات و به‌ئاسانی پر نابێته‌وه ؟
4- بیگومان له‌ده‌ستدانی هه‌رسه‌ركرده‌یه‌ك بۆشاییه‌ك جێ ده‌هێڵێت ، وه‌فاتی مامۆستای پایه به‌رز كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی درووستكردووه له بزاوتی ئاینیی و نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌كه‌یدا ، به‌تایبه‌ت له‌ناو رابوونی ئیسلامی‌دا كه ره‌نگه بۆماوه‌یه‌كی درێژ هه‌روا ئاسان نه‌بێت .
پ5 ) مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له عه‌له‌مدارانی جیهادو دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ، كاریگه‌ریی ئه‌م سه‌ركرده ئیسلامییه له‌سه‌ر ره‌وتی ئیسلامی جیهادی كوردستان چۆن و له چ ئاستێكدا بووه ؟
5- مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د وه‌ك یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌ستێكی خێر‌و بالاَی له به‌هێزكردنی ئه‌م ره‌وته ئیسلامییه‌دا سه‌رنج و راو پێشنییارو په‌یامه‌كانی بۆ بزووتنه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه لێی به‌ئاگابین جێگای سوودو به‌هێزكردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بووه ، بۆیه له‌ناو بزووتنه‌وه‌شدا سه‌رجه‌م راو بۆچوونه‌كانی به‌هه‌ند جێی نه‌زه‌ر وه‌رده‌گیراین .
پ6 ) په‌یامتان بۆ هه‌وادران و قوتابیانیی و هاورێبازانی چییه ؟
6- ئێمه هانی قوتابیان و هاو رێبازانی مامۆستا ده‌ده‌ین بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هه‌وڵ و تێكۆشان و خه‌باتی مامۆستا چ له بواری ئاینیی و چ له بواری شۆرش و خه‌بات و كوردایه‌تیدا درێژه به‌هه‌مان رێچكه‌ی مامۆستا بده‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه مامۆستا خزمه‌تێكی فراوانی له‌و بوارانانه‌دا پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه ، مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ریی تۆمار كردووه له پێگه‌یاندنی هه‌رزی مه‌عریفیی و زانستی لاوانی كورددا.
دووباره رێز..
فازیل به‌شاره‌تیی - هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
بەروار2020/03/30سەردان 908
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د