په‌یامی‌ پرۆژه‌ بانگه‌وازییه‌كانی‌ شێخ ئه‌حمه‌د به‌بۆنه‌ی‌ وه‌فاتی‌ جه‌نابی مامۆستا كامه‌ران كه‌ریم

په‌یامی‌ پرۆژه‌ بانگه‌وازییه‌كانی‌ شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود (رحمه الله) به‌بۆنه‌ی‌ وه‌فاتی‌ جه‌نابی مامۆستا كامه‌ران كه‌ریم

بسم الله الرحمن الرحيم
(ان لله ما أخذ وله ما اعطى وكل شيء عنده باجل مسمى )

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی مامۆستایه‌کی عه‌قیده‌ پاك و چاونه‌ترس و بوێر له‌گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ خوایی و مامۆستای دڵسۆز ( مامۆستا کامه‌ران که‌ریم چاوشین )مان بیست.. راستیان وتووه‌ كه‌ ده‌ڵێن: وه‌فاتی‌ زانا وه‌فاتی‌ ئوممه‌تێكه‌..!
مامۆستا گیان کۆچه‌که‌ت زور به‌ئازار بوو ، داواکارین لە خودای گەورە له گوناحی جه‌نابی مامۆستای‌ موجاهیدو خواویست خۆش ببێت و، جێگه‌ی‌ مامۆستا به‌هه‌شتی پان و به‌رین بێت و خوای گەوره لەگەڵ پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاکان حەشری بکات ، وه ئارامی و سه‌بووری بخاته‌ نێو دڵ و ده‌روونی ئێمه‌و بنه‌ماڵه‌که‌یانەوە.
خودایە مردوی حازری لەژێر پاریزگاری تۆدایە و لەژێر چاودێری و دەسەڵاتی تۆدایە لەئاشوبەی گۆڕو لە سزای ئاگر بیپارێزە وە تۆ خاوەنی وەفاو ڕەوایت.. ساخوایە لێی خۆش ببەو بەزەیت پێدا بێتەوە بەراستی تۆ لێبوردەو بەبەزەیی و مهرەبانیت..

اللهم امین یارب العالمین  وإِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعُونَ
ئێمه‌ موڵكی خواین و هه‌رچی هه‌مانه‌ به‌خششی خوایه‌، سه‌ر ئه‌نجامیش ته‌نها هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان.

عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود
سه‌رپه‌رشتیاری‌ پرۆژه‌ بانگه‌وازییه‌كانی‌ شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود (رحمه الله)
3/ جه‌مادی‌ دووه‌می‌ 1439 ی‌ كۆچی
18 / 2 / 2018ی‌ زایینی‌

www.ahmadkaka.org || www.dangiislam.org


بەروار2020/07/08سەردان 659

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.