بە دەنگ (mp3) کردنی سەرجەم کتێبە نووسراوەکانی مامۆستا ئەحمەد
بە دەنگ (mp3) کردنی سەرجەم کتێبە نووسراوەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود
پڕۆژەیەکی تری نوێی پرۆژە بانگەوازییەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود (رحمە اللە).
لە پرۆژەیەکی تری نەوعی و نوێدا ، لە شاری ھەولێرو بە ھاوکاری چەند برایەکی دڵسۆزو خەمخۆر بەتایبەت کاک ھاوکار محمد حەسەن برای نابیناو ھیممەت بەرزم كه سەرپەرشتی پرۆژەکه دەکات ، بریار درا سەرجەم بەرھەمە نووسراوەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود بخوێنرێتەوەو پاشان بە شێوەی سیدی بەسەر براو خوشکانی نابینادا بڵاو بکرێتەوەو ھەروەھا لە سایتی فەرمی شێخ ئەحمەد بەشیوەی (mp3) بڵاو بکرێنەوە و پاشان سەرجەم رادیۆکان دەتوانن سوودی لێ ببینن..
تا ئێستاش سوپاس بۆ خودا ھەر سێ کتێبی (تەفسیری رامان و سیاسیەت لە ئیسلامدا و ژنان و کاروباری ژنان لە ئیسلامدا) خوێندراوەتەوە.. خوا یاربێت بڵاو دەکرێنەوە..
من لێرەوە زۆر زۆر سوپاسی برایان و خوشکانی دڵسۆزم دەکەم کە خەمخۆری بەرھەم و نووسراوەکانی مامۆستا ئەحمەدن.. بەتایبەت کاک ھاوکاری "نابینا" لە شاری ھەولێر کە لە نزیکەوە لە خزمەتیدا بووین کاتێک كه دەمان بینی چۆن مونتاژو بەرنامەی برینی ڤیدیۆی بەکار دەھێنا سەرسام بووین..! خوایە داوات لێ دەکەم لەم برا دڵسۆزو باشانەم خۆش ببەو من خۆم بە قەرزاری چاکەو دڵسۆزییەکانیان دەزانم..
دووبارەو ھەزاربارە سوپاس بۆ براو خوشکانم لە شاری ھەولێرو ھەروەھا لە شارۆچکەی چەمچەماڵ کە تەفسیری رامان دەخوێننەوە..
بەروار2020/07/08سەردان 643
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.