جەنابی مامۆستا مەلا عبدالقادری توحیدی کۆچی دوایی کرد
جەنابی مامۆستا مەلا عبدالقادری توحیدی کۆچی دوایی کرد
پرسەنامەیەک بۆ بنەماڵەو خانەوادەی جەنابی مامۆستا
مامۆستا مەلا عبدالقادری توحیدی لە غەریبیدا بە غەریبی کۆچی دوایی کرد..!
رۆژی ١ / ١١ / ٢٠١٧ی زایینی لە شاری ھەولێر مامۆستا مەلا عبدالقادر توحیدی دوای تەمەنێک لە غوربەت و دووری لە وڵاتی زێدو نیشتمانی خۆی (کوردستانی رۆژھەڵات)، بەنەخۆشی کۆچیی دوایی کرد.. خوای گەورە پلەی شەھیدی پێ ببەخشێت و لەگەڵ گەورە پیاوانی ئوممەتی ئیسلام حەشری بکات.. ئامین
جەنابی مامۆستا توحیدی ھاورێ و ھاوخەباتی مامۆستا ناودارو ناسراوەکانی کوردستانی رۆژھەڵات بووە، وەک: مامۆستا رەبیعی و ئەحمەدی موفیتزادە و ناسری سوبحانی و دەیان زانای گەورەی تر.. خوا لێیان خۆش بێ و دەرەجەیان بەرز بکاتەوە.. وە مامۆستا تەوحیدی زۆر بوێرانە ئەو پێشنیارەی بۆ یەکەمجار لە مێژووی کاری ئیسلامیی لە کوردستانی رۆژھەڵات خستە روو.. وە بە عەمەلی چەکی جیھادی کردە شان و بزووتنەوەی ئیسلامیی راگەیاند.. ھەر چەند مامۆستا لەو کارەیدا تەنھابوو، وە بەتەنھایی بەجێیان ھێڵا..!! بەڵام گرنگ ئەوەبوو مامۆستا ھەڵوێست و مەوقیفی خۆی بۆ خودا و پاشان گەلەکەی راگەیاند... خوای گەورە لێی خۆش بێ و ئەو ماندوو بوونەی لێ وەربگرێ.. فطوبی للغرباء..
مامۆستا لەگەڵ ئەوەی وڵاتی خۆی بەجێ ھێڵا و کۆچی کرد بەرەو کوردستانی باشوورو ئەو کۆڵە قورسەی خستە سەرشانی و ئیعلانی ئەو بزووتنەوەیەی کرد، بەڵام بەردەوام قەڵەمەکەی دەستی دانەناو تا رۆژی وەفاتی ھەر خەریکی پێگەیاند و تێگەیاندنی لاوو گەنجانی وڵات بوو..
وە کۆتا بەرھەم و خیتامی ژیانی تەفسیری قورئان بوو بە زمانی شیرینی کوردی بەناوی (تەفسیری تەوحید) کە ئێستا لە کتێبخانەکانی کوردستاندایە..
داواکارین لە خوای باڵا دەست جیھاد و ماندوو بونی لێ وەرگرتبێت و پاداشتی بە بەھەشتە نەبراوەکەی بداتەوە.. وانا للە وانا الیە راجعون.
بەناوی بنەماڵەو خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستای کۆچکردوو دەکەین و خوای پەروەردگار لە گوناە و تاوانەکانی ببورێ و ماندوو بوون و جیھاد و تێکۆشانی لێ وەر گرتبێت..
سلام علیک یوم ولدت، ویوم مت، ویوم تبعث حیا..
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
لەبری بنەماڵەو خانەوادەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
٢ / ١١ / ٢٠١٧ - سلێمانی - www.ahmadkaka.org
بەروار2020/07/08سەردان 1559
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.