پرسەنامە بەبۆنەى وەفاتى مامۆستا شوان قەڵادزەیی
مامۆستا شوان قەڵادزەیی کۆچیی دوایی کرد
پرسە نامە ...!
(إن لله ما أخذ ، وله ما أعطى ، وكل شي‌ء عنده بأجل مسمى ).
بەبۆنەی کۆچیی دوایی دکتۆر شوان قەڵادزێیی پەرلەمەنتاری بزووتنەوەی ئیسلامیی بە رووداوی ھاتوچۆ ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو خێزان و کوڕ‌و نەوەکانی دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە دەرگای سۆز‌و بەزەیی خۆی بۆ بکاتەوەو لە گوناھەکانی ببورێ..
مامۆستا شوان قەڵادزەیی ھەر لەسەرەتای کاروانی رابوونی ئیسلامی لە کوردستان یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی و بەردەوام لە خزمەت رابوونی ئیسلامی‌دا بووە و پاشان لە درووستبوونی بزووتنەوەی ئیسلامی‌دا یەکێک بووە لە پێشمەرگەو کادیرە چالاکەکانی و ھەر لەسەرەتاوە لە کاروانی چەکداری بزووتنەوەدا بوونی ھەبووەو دوا نەکەوتووە..
خوای مەزن جیھاد‌و ماندووبونی لێ وەربگرێت... پاشان لە پەرلەمانی کوردستانیش بە شاھیدی دۆستانی و ھاوکارانی یەکێک بووە لە پەرلەمانتارە چالاکەکانی ناو پەرلەمان و ھەمیشە خاوە ھەڵوێست بووە لە رووداوە ھەستیارەکاندا... داواکارین لە خوای میھرەبان میھری خۆی برێژێ بەسەریا و لە کەم و کوڕی ببورێ..
ئێمە لە بنەماڵەو خانەوادەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود خۆمان بە قەرزاری وەفاداری مامۆستا شوان دەزانین کە ھەمیشەو بەردەوام سەردان و لێپرسینەوەی بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد ھەبووە.. خوا لە ھەردووکیان ببورێ..
انا للە وانا الیە را‌جعون
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
له برى بنەماڵەو خانەوادەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
١٧ / ١٠ / ٢٠١٧ - سلێمانیـى
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
پرۆفایلی شوان قەڵادزەیی
- ناوی عومەر مستەفا باوەمیرە، ناسراوە بە شوان قەڵادزەیی
- لەدایکبووی ساڵی 1966 لە پشدەر
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی ئاداب بەشی مێژوو لە زانکۆی موسڵ بەدەستهێناوە
- ماسته‌ری لە زانكۆى تكریت، كۆلێژى په‌روه‌رده، به‌شى مێژوو، به ناونیشانى سیاسه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه له سه‌رده‌مى عه‌باسییه‌كان، بەدەستهێناوە
- دكتۆرای لە فه‌لسه‌فه‌ى مێژووى ئیسلامی لە زانكۆى تكریت لە كۆلێژى په‌روه‌رده، به‌شى مێژوو بەدەستهێناوە
- لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا به هۆى به‌عسى نه‌بوون و به‌شدارینه‌كردن له راهێنانى هاوینه‌ى جه‌یشى شه‌عبی، به بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى شۆڕش له خوێندن ده‌ركراوه، دواتر به لێبووردنى گشتى وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
- له‌دوای ته‌واوكردنى خوێندن به‌هۆى ئاشكرابوون و ئه‌ندامبوونى له رێكخستنه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه بۆ ده‌رده‌چێت، دواتر په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌ڕیزه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى..
بەروار2020/07/08سەردان 898
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه گه‌وره‌و به غیره‌ته‌كه‌ی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له ته‌رمی جەنابى مامۆستا ملا علی له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێداره‌دانی پێشه‌وای كوردان قازی محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.