سەربەخۆیی کوردستان لە دیدی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموودەوە..!
سەربەخۆیی کوردستان لە دیدی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموودەوە .. ! رەحمەتی خوای لێبێت
* ئێمە بەلامانەوە ڕەوا نییە ھیچ گەل و نەتەوەیەک بچەوسێنرێتەوەو مافی ڕەوای خۆی لێ زەوت بکرێت چونکە – ئەگەر موسوڵمانیش نەبن - وەکو مرۆڤ رێزیان ھەیەو دەبێ قەدریان بگیردرێت و بەکەم تەماشا نەکرێن، بۆیە ئێمە دەڵێین: یان ئەوەتا نابێت ھیچ گەل و نەتەوەیەک لە دونیای ئیسلامەتیدا – نیوە دوورگەی عەرەبیی و دراوسێکان – ناویان لەسەر نەخشەی جوگرافیای سیاسیی ھەبێ و ھەر وڵاتەی بۆخۆی دەوڵەتێک بێت، یان دەبێ کوردیش بۆخۆی دەوڵەتێک بێت، وەیان دەبێ ناوی ھەموو لەسەر نەخشە بسرێتەوەو ھەموویان وشەی (دەوڵەتی ئیسلامی) کۆیان بکاتەوە، بەڵێ لەبنەرەتدا مرۆڤەکان دەبێ گشت برا بن و پێکەوە برایانە دەوڵەت بەرن بەرێوەو جیاوازی نەبێ لەنێوان ھیچ نەتەوەیەکدا، ئیسلامیش وا سەیری ئەم دونیایە دەکات، بەڵام ئیستا کە لەت وپەت بووەو پارچە پارچە کراوەو ھەر پارچەش سیاسەتی وڵاتێک دەیبا بەرێوە، یان ئەوەتە دەبێ گشت ببنەوە یەک ، یان دەبێ ھەموو نەتەوەیەک ناونیشانی خۆی لەسەر نەخشەی جیھانی ھەبێ و لەلایەن زلھێزەکانی دونیاوە ددان بە وجودیدا بنرێت .
* ئێمە لەڕووی بەرنامەی دینی ئیسلامەوە دەروانینە مافی ھەموو مرۆڤێک لەم سەرگۆی زەوییەدا بەوشکانیی و دەریاییەوە، پێویستە لەسەر بنەماکانی:( کان الناس أمة واحدة..) تەعامولی لەگەڵ بکرێت، واتە: ئەگەر خەلافەتی ئیسلامیی ھەبوو خەمی مرۆڤەکانی گشت دونیا بخوات، بەتایبەتی ئەوانەیان لەژێر رکێفی ئەودان، ئیتر زمان و فەرھەنگ و نەتەوەیان ھەرچی ببێت، لەبەر ئەوە لەسنوری ئەودان لەھەموو پێداویستییەکانی سیاسیی و کۆمەڵاتیی و ئابوریی ژیانییان بەر پرسە لەدونیاو لەقیامەتدا، ھەر لەو روویەوە بوو عومەری کوری خەتتاب – کە لەمەرکەزی دەوڵەتی ئیسلامیی ئەوکاتەوە لەمەدینە دەیگوت: کارژەلەیەک پێی ھەڵکەوێت لەبەردێک لەدیجلەو فوراتدا عومەر بەرپرسە، چونکە ئەو چووەتە ژێر پاراستنی باری سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و خۆشگوزەرانیی پێکھاتەی ئەو دەوڵەتە، ئیسلام تێی گەیاندبوو لەبن یاسای ( کلکم راع وکلکم مسئول عن رعیتە ) ھەرکەسێک لەناو تەواوی خەڵکانی دەوڵەتەکەیدا برسی بێت، ئەو بەر پرسە، ھەربۆیە لەساڵە نەھاتەکاندا خەلیفەی موسوڵمانان گۆشتی چەوری لەسەر خۆی حەرام کردبوو ، ھەربۆیە لەکاتی وشکەساڵیی و گرانیدا یاسای دەستبرینی دزی راگرت .
ئەمە کورتەو پوختەیەک بوو لەتێروانینی ئەحمەد کاکە مەحموودەوە بۆکێشەی کوردو گشت گەلانی دیکە .
وصلی اللە وسلم علی نبینا محمد وآلە..
لینکی ھەموو بابەتەکە لە سایتی فەرمی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود بخوێننەوە:
http://ahmadkaka.org/Topic_142_1
بەروار2020/07/08سەردان 857
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.