دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار
دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار
دیداری یەكەمی ماڵپه‌ڕی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له‌گه‌ڵ به‌رێز مامۆستا كرێكار
پ1 : به‌ڕيزتان یه‌كه‌مین جار چۆن مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموودتان بیست و ناسی ؟
وه‌ڵام : بسم الله الرحمن الرحیم .. الحمد لله و الصلاة و السلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن والاه .. ئێمه له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابوردوودا كه كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی ئیسلامی بووین له سه‌ره‌تاوه مامۆستامان له دووره‌وه وه‌كو خاوه‌ن فیكری ئیسلامی ره‌سه‌ن له كتێبه فیكریه‌كانیه‌وه ناسی ، ئه‌و سه‌رده‌مه من له زانكۆ بووم ، بۆ یه‌كه‌مین جار كتێبی سه‌ربه‌ستی له ئیسلام و پاشان ئاشتی له ئیسلامدامان بینی مایه‌ی خۆشحاڵیمان بوو، چونكه ئه‌و كاتانه كتێبی ئیسلامی زۆر كه‌م بوون كه شتێك ده‌رده‌كه‌وت نامیلكه‌ی بچووك بوون ، ئه‌وانه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی كتێب بوون ، عومقێكی فیكریی باشی تێدا بوو ، به شێوه‌ی ئه‌كادیمی نوسرابوو ، بۆ ئێمه زادێكی به‌پێز بوو ، هه‌ر وامان ده‌زانی نوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ر ڕووته ! كه‌چی كه دوایی به خزمه‌تی گه‌یشتین و دیمان مه‌لایه زۆر پێی سه‌رسام بووین ، زۆرمان پێخۆش بوو ، چونكه مه‌لای كورد زۆر به‌داخه‌وه تا ئه‌و كاته جگه له مامۆستا عبدالكه‌ریمی موده‌ڕیس و شێخ محمدی خاڵ و مه‌لا محمدی شاره‌زووری رحمهم الله له چاو مه‌لای میلله‌تانی ده‌وربه‌رماندا زۆر بێ به‌رهه‌م بوون ، پاشتریش كه زیاتر له نزیكه‌وه مامۆستا ئه‌حمه‌دم ناسی به‌ڕاستی دیاربوو كه الحمدلله له شه‌رعناسیه‌كه‌شدا له پێش مامۆستایانی تره‌وه‌بوو به حه‌ققه‌ت قوتابی به‌وه‌فای مامۆستای رابه‌ری مه‌زن بوو - شێخ عوسمان عبدالعزیز- رحمهم الله .. له قه‌در كه‌مكردنه‌وه نیه كه بڵێم من بۆ خۆم هه‌ندێك كێشه‌ی شه‌رعیم ده‌هاته رێ له مامۆستا ئه‌حمه‌دم ده‌پرسی نه‌ك له مامۆستای رابه‌ری مه‌زن ، چونكه هه‌رچه‌نده مامۆستای رابه‌ری مه‌زن به‌حر بوو به‌ڵام مامۆستا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تی جورئه‌تی نوێخوازی زۆرتر بوو ، واقیعی حاڵ و خه‌ڵك و زه‌مانه ( مناط التكلیف)ـه‌كه‌ی باشتر ده‌بینی .. بۆ نموونه جارێك كێشه‌ی فرۆشتنه‌وه یان ئاڵوگۆڕیی هه‌ندێك ته‌قه‌مه‌نیم هه‌بوو ، له هه‌ردوو ره‌حمه‌تیم پرسی ، وه‌ڵامه‌كانیان جیاواز بوو ، به‌ڵام به فه‌توای مامۆستا ئه‌حمه‌دم كرد ، كه واقیعناسیی زیاتر پێوه دیاربوو ، من مامۆستای رابه‌ری مه‌زنم وه‌كو مه‌رجه‌عییه‌تی ده‌ریایی شه‌رع ده‌هاته پێش چاو به‌ڵام مامۆستا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تیم وه‌كو شێخ یوسف ئه‌لقه‌ره‌زاوی و شێخ فه‌یسه‌ڵ مه‌وله‌وی و شێخ سه‌فه‌رو شێخ عبدالمه‌جید الزندانی ده‌هاته پێش چاو كه فیكر‌و فیقهه‌كه شاره‌زان ، ئه‌مه‌ش له جیهانی ئیسلامدا زۆر كه‌مه‌و له ووڵاتی كورده‌وارییدا ده‌گمه‌نه .. كه‌سم وه‌كو مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی ره‌حمه‌تی نه‌بینیووه ، مه‌گه‌ر كاك ناسری سوبحانی رحمه الله ..
پ2 : ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ناوێكی دیاری ناو رابوونی ئیسلامی كوردستان ، زانایه‌كی روناكبیر‌و كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌یدانی بوو ، پێتان وا نیه له‌ده‌ستدانی ئه‌م زانا‌و سه‌ركردانه بۆشاییه‌كی گه‌وره له ناو ریزی موسوڵماناندا دروست ده‌كات و به ئاسانی پڕ نابێته‌وه ؟
وه‌ڵام : به‌ڵێ گومانی تێدا نیه كه مامۆستا رحمه الله كه‌سایه‌تیه‌كی وا بوو ، له ده‌ستدانیشی زیانێكی گه‌وره بوو ، بۆشاییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له فیكری بزاڤی ره‌سه‌نی گۆڕانكاریی و ره‌سه‌نێتی شه‌رعناسیدا جێ هێشت .. رۆیشتنی ناكاوی مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌رچه‌نده قه‌ده‌ری خوایه‌و هیچ جۆره قسه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر ناكرێت ، به‌ڵام به ته‌ئكید كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی به‌جێ هێشت ، من هیوام زۆر به كاكه عیرفانی كوڕی به‌ڕێزێتی كه قۆناغی پێشكه‌وتووانه‌ی فیكر‌و فیقهی ئه‌و ره‌حمه‌تیه‌ش بپارێزێت و قۆناغی خۆشی بخاته ده‌م ، تا وه‌ك مه‌دره‌سه‌یه‌كی فیكریی ره‌سه‌ن به‌رده‌وام بێت و گه‌شه‌ی زیاتر بكات .. متمانه‌شم هه‌یه كه ئه‌وه به‌و گه‌نجه به هیممه‌ت و به‌ڕێزه ده‌كرێت ان شا‌ء الله چونكه له باریدا هه‌یه .
پ3 : بانگه‌وازو هیجره‌ت و جیهاد سێ لایه‌نی پێكهێنه‌ری ئیسلامیه ، پێتان وایه ئه‌م لایه‌نانه له ژیانی مامۆستادا ره‌نگی دابوویه‌وه ؟
وه‌ڵام : به‌ڵێ گومانم له‌وه‌دا نیه ، به نزیك بوونه‌وه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی له رابه‌ری مه‌زن له ساڵانی حه‌فتاكاندا ئه‌وه‌ی لا ساغ بۆوه كه ئه‌م شه‌رعه پێویستی به بزوتنه‌وه‌یه‌كی گۆڕانكاریی پشو ودرێژانه‌ی فیكر‌و سیاسه‌ت هه‌یه ، كه ده‌بێت شوێن كه‌وتوووانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده بكرێت ، خێزانه‌كانی له‌سه‌ر گۆش كرێت ، به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كه‌میشی ئه‌مه ده‌سه‌لمێنن ، دواتریش كه ئه‌وه‌نده له كه‌سایه‌تی مامۆستای رابه‌ری خواناسدا نزیك بۆوه هیجره‌ت و جیهاده‌كه‌یان كه پێكه‌وه كرد ، لای هه‌ردووكیان به‌ره‌حمه‌ت بن هیجره‌ت و جیهاد بۆ باوه‌ڕ هێنان به‌ڵگه نه‌وویست بوون ، بۆیه هه‌ردووكیان به‌ره‌حمه‌ت بن ده‌تووت دوو شانه‌ی قه‌باره جیاوازی هه‌نگوینن..
له دوای نه‌كسه‌كه‌ی ساڵی 1993 مان به‌رپرسێكی ئێرانی لێی پرسیم : له دوای مامۆستا مه‌لا عوسمان ئه‌گه‌ر بمرێت كێ ده‌بێته رابه‌ر ؟ ووتم : مامۆستا مه‌لا عه‌لی برای ، ووتی : ئاخر ئه‌ویش پیره ! ووتم : دوای ئه‌ویش مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود !! زۆری پێ ناخۆش بوو ، چونكه پێی وابوو ئه‌و سێ ره‌حمه‌تیانه قووتدانیان ئاسان نه‌بوو !!
پ4 : مامۆستا بانگه‌وازی خۆی له دوانگه‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه راگه‌یاندو ووتاره‌كانی هه‌ینی و بۆنه‌كان شوناسێكی ناوازه‌ی به‌م زانا سه‌ركرده‌یه به‌خشی ، قۆناغی بانگه‌وازو چالاكی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌م لایه‌نه‌وه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ؟
وه‌ڵام : ووتاری هه‌ینی مامۆستای ره‌حمه‌تی كه پێش هیجره‌ته‌كه‌ی 1987 ێتی كاریگه‌رییان له سنوری جوگرافیدا بوون ، چونكه ئه‌و زه‌مانه ووتاری هه‌ینی و موحازه‌رات ته‌سجیل نه‌ده‌كراو بڵاو بكرێته‌وه ، بۆیه كاریگه‌ریی ئه‌ویش رحمه الله به ووتاری هه‌ینی له‌و ده‌وروبه‌ره جوگرافیه بووه ، به‌ڵام بۆ ئه‌م خاڵه‌یان ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا گوێیان له‌و ووتارانه‌ی گرتووه ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تا چ راده‌یه‌ك پێی دروست بوون ، یان پێی ووریا بوونه‌ته‌وه ، چونكه ته‌بیعه‌تی ووتاری هه‌ینی یاد خستنه‌وه‌ی خوا‌و ته‌قواو به‌رپرسێتی كاركردنه بۆ قیامه‌ت زیاتر له‌وه‌ی كه نه‌خشه‌دانانی كۆمه‌ڵكاریی ململامنێی فیكر‌و سیاسه‌تبێت.
پ5 : مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له عه‌له‌مدارانی جیهادو دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ، كاریگه‌ری ئه‌م سه‌ركرده ئیسلامیه له‌سه‌ر ره‌وتی جیهادی كوردستان چۆن و له چ ئاستێكدا بوو ؟
وه‌ڵام : به‌ڵێ راسته ، من له‌و باوه‌ڕه‌دام كاریگه‌رییه‌كی زۆر گرنگی مامۆستا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تی هه‌یه كه كه‌م كه‌س په‌ی پێ ده‌بات ، بۆ نموونه له دوای ئه‌وه‌ی مامۆستای رابه‌ری مه‌زن به‌رپرسێتی بزوتنه‌وه‌ی خسته سه‌ر شان ، دكتۆر نو‌عمان سامه‌ڕائی دامه‌زرێنه‌ری حزبی ئیسلامی عێراقی ( له 1948 دایمه‌زراندو ئێستاش خۆی و حزبه‌كه‌ی ماون ) هه‌روه‌ها كه‌سانێكی تری ئیخوانی نامه‌یان په‌یتا په‌یتا بۆ رابه‌ری مه‌زن ده‌نارد كه ئه‌و كاره نه‌كات و وازی لێ بهێنێت بۆ مامۆستا مه‌لا عه‌لی برای رحمه الله ، مه‌به‌ستیان سه‌رنه‌گرتنی كاره‌كه بوو ! چونكه وایان دانابوو كه خه‌ڵكانی دیندارو تێگه‌یشتوو زیاتر له مێژووی عه‌مامه پاكی مامۆستای رابه‌ری مه‌زن كۆده‌بنه‌وه وه‌ك له هه‌ر كه‌سێكی دیكه .. به‌ڵام مامۆستا مه‌لا عه‌لی ره‌حمه‌تی و مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموود كه وه‌كو راوێژكارێكی پێوه‌لكاوی مامۆستای رابه‌ری مه‌زن بوون ، نه‌یانهێشت كاریگه‌ریی ئه‌و نامانه بگاته ئه‌وه‌ی مامۆستای رابه‌ری مه‌زن راڕا كه‌ن ، چ جای ئه‌وه‌ی بیگه‌ێننه قه‌ناعه‌ت به هه‌ڵوێستی به‌ر سێبه‌ریان .. مامۆستا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تی ده‌بێ وا ته‌ماشا بكرێت كه به‌شداره له شه‌رعیدان به كۆمه‌ڵكاریی و جیهادی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ئاڕاسته كردنی .. به یه‌كێك له داڕێژه‌رانی زه‌مینه‌ی جیهاد له كوردستان .. جارێك مامۆستای ره‌حمه‌تی سه‌رۆكی وه‌فدێكی بزووتنه‌وه بوو كه له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كگرتوودا دانیشتنیان هه‌بوو ، به راشكاوانه پێی ووتن : ( برا وا دیاره ئیختیلافاتی ئێمه‌و ئێوه ئا ئه‌م تێڵایه‌یه ( مه‌به‌ستی چه‌ك بوو ) كه ئێمه به‌شانمانه‌وه‌یه ، ده‌ی سا وه‌رن با موناقه‌شه‌یه‌كی برایانه‌ی عیلمی له‌سه‌ر بكه‌ین ، جا یان ئێوه قه‌ناعه‌ت به ئێمه ده‌كه‌ن و دایده‌نێین ، یان ئێمه قه‌ناعه‌ت به ئێوه ده‌كه‌ین كه شه‌رعیه تا لێمان گه‌ڕێن و ئه‌وه‌نده‌مان لێ نه‌خوێنن .. ) ئا ئه‌م ریوایه‌ته كه خۆم له خۆیم بیستووه ئه‌و دیدو تێڕوانینه فیكری و سیاسیه عه‌كس ده‌كاته‌وه كه مامۆستای ره‌حمه‌تی هه‌یبوو ، كه هه‌بوونی خه‌تێكی سیاسی هه‌ڵقوڵاوی دیدێكی فیكرییه‌و له كۆمه‌ڵكاریه‌كی چه‌كداردا خۆی نیشان ده‌دات تا بگاته ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌ڵیگرتووه كه بریتیه له : سه‌روه‌ری شه‌رع و ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ت ..
پ5 : په‌یامتان بۆ هه‌واداران و قوتابیانی و هاورێبازانی چییه ؟ !
وه‌ڵام : په‌یامی یه‌كه‌م بیرخستنه‌وه‌ی خواوویستی و ته‌قوایه بۆ خۆشم و ئه‌وانیش ، پاشان ئه‌وانه‌ی شه‌رع ده‌خوێنن كه مه‌لاو فه‌قێن با باش بزانن فیقهی هیچ كه‌سێك به ته‌نها بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانكاریی له هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا دروست ناكات ، با ووردو قووڵ بزانن كه ململانێی هه‌بوون جه‌نگ و جیدالی فیكر‌و دیدو تێڕوانینه نه‌ك ئیختیلافاتی فیقهی .. خوێندنی مه‌لایه‌تی ووڵاتی ئێمه‌ش دووره له‌م دیده‌نیگاو روانگه‌وه ، بێ حاڵی بوونتان له‌مه ، گه‌وره‌ترین فه‌قیهتان لێ ده‌رچێت هه‌ر ده‌بێت چاوه‌ڕوانی مه‌عاشی ئه‌وقاف بن یان دیناره دڕاوی خه‌ڵكی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ستتان به ململانێ فیكریه‌كه كرد‌و تێیدا قاڵ بوونه‌وه‌و خۆتان ئاڕاسته‌تان كرد ، فیقهه‌كه له شوێنی خۆی داده‌نێن و هه‌ر یه‌كه‌تان ده‌بێته مه‌رجه‌عییه‌تێكی فیكر‌و فیقهی موسوڵمانان .. له‌وه‌ش دڵنیابن كه مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ئاوا بوو بۆیه پێشه‌وا بوو ، خه‌ڵكێكی تری له‌و زاناتریش هه‌ن به‌ڵام چاوه‌رێی كه‌سێكن تا راتبه‌كه‌يان بۆ زیاد كات !!
فاتح كرێكار - نه‌رویج
23/12/2007

بەروار2020/03/30سەردان 1169
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د