بەرھەمەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود له پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر
بەشداری بەرھەمەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود له پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر
رۆژی ٢٠١٧/٤/٥ لە شاری ھەولێر سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی شاری ھەولێرمان کردو زیاتر لە ٣٠٠ ناوەندی جیھانی و ناوخۆیی کوردستانی بەبەشەکانی تری کوردستانەوە بەشداری ئەو پێشانگا قەشەنگەیان کردبوو، ئەوەی جێی دڵخۆشی بوو پێشوازییەکی گەرم لە باشترین ھاورێی مرۆڤ (کتێب) دەکراو ناوەندە کوردییەکانیش جێ دەستیان بە باشی و چالاکییان بێ نموونە بوو، سوپاس بۆخودای تاقانە توانیمان بەھاوکاری ھەرسێ پەیجی گەورەی ئیسلامیی (شێخ ئەحمەد و گروپی زاکیرو ستافی دیدات) (٩) بەرھەمی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود و (٩) بەرھەمی دکتۆر زاکیر نایک بە زمانی کوردی، لە پێشانگای نێودەوڵەتی شاری ھەولێر ئامادە بکەین و لەلایەن ناوەندی سارا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە لە شاری سلێمانی چاپ بکرێن و ئێستا لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری ھەولێر لە ناوەندی سارا بە ژمارە (H ١٦) لەبەردەستدایەو خوێنەرانی بە رێز دەتوانن لەناوەندی سارا ئەو بەرھەمانە دەست بخەن، بەرھەمەکانی شێخ ئەحمەد بریتی بوون لەم بەرھەمانە :
١- تەفسیری قورئان لە یەک بەرگدا ، بەناوی (تەفسیری رامان لە ماناو مەبەستی قورئان). - چاپی پێنجەم بە لێکۆڵینەوەو خوێندنەوەی نوێوە.
٢- ژیاننامەو بەرھەم و تێکۆشانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود - نووسین و ئامادەکردنی: عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
٣- سیاسەت لە ئیسلامدا - خوێندنەوەو لێکۆڵینەوەی فەرموودەکانی بۆ کراوە.
٤- وەڵامی گومان و چەواشەکاری ناحەزانی ئیسلام.. - کۆکردنەوەو خوێندنەوەو لێکۆڵینەوەی فەرموودەکانی بۆ کراوە.
٥- کێشە کۆمەڵایەتیەکان و چارەسەریان لە ئیسلامدا - خوێندنەوەو لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە.
٦- ٧٠٠ پرسیارو وەڵامی شەرعی تایبەت بە ئافرەتان - وردبینی و لێکۆڵینەوەی فەرموودەکانی بۆ کراوە.
٧- ژنان و کاروباری ژنان لە ئیسلامدا .. بە گرنگترین کتێب دادەنرێت لە بواری ئافرەتاندا..
٨- وتەی زاناکان و باوەڕ بەخوا..
بەروار2020/07/08سەردان 712
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.