سەردانی مامۆستا عبدالرحمن شێخ عوسمان و م. مەسعود عبدالخالق مان کرد

سەردانی مامۆستا عبدالرحمن شێخ عوسمان و م. مەسعود عبدالخالق مان کرد

سەردانی ھەردوو بەرێز مامۆستا عبدالرحمن شێخ عوسمان عبدالعزیز و مامۆستا مەسعود عبدالخالق مان کرد
رۆژی ١٣ / ٣ / ٢٠١٧ لەشاری ھەولێرو بەھاورێیەتی برایان و ھاوکارانم سەردانی بەرێز کاک عبدالرحمن شێخ عوسمان عبدالعزیز مان کردو لە نزیکەوە چەندین بابەتی گرنگ و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانمان لە بواری فەرھەنگیی و راگەیاندن تاوتوێکراو دواتر نووسین و بەرھەمەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودی پێشکەشکراو لەبەرامبەردا بەرێزیان بەڵێنی ھەموو جۆرە ھاوکاریی و پشتگیریی پرۆژەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودی دووپاتکردەوە.. 
لە رێزداریی و خۆشەویستیان سوپاسگوزارین..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پاشان ھەر ھەمان رۆژ سەردانی مامۆستا مەسعود عبدالخالق مان کردو لە دیدارێکماندا لە گەڵ بەرێزیان چەندین بابەت گفتوگۆیان لەسەر کراو دەستخۆشیی و دڵخۆشیی بۆ چالاکیەکانمان دەربڕیی و چەندین پێشنیاری لە بەرەو پێشبردنی پرۆژە بانگەوازییەکانی مامۆستا ئەحمەد بۆ خستینە ڕوو، لەبەرامبەریشدا چەندین بەرھەم و نووسینی مامۆستا ئەحمەد پێشکەش بە بەرێزیان کرا.. لە میوانداریی و رێزدارییان زۆر مەمنونین.



بەروار2020/07/07سەردان 750

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.