لە پێشوازی (١٠) ساڵ بەسەر وەفاتی مامۆستای باوک و دڵسۆزم
لە پێشوازی (١٠) ساڵ بەسەر وەفاتی مامۆستای باوک و دڵسۆزم
ئەمرۆ 25 / 1 / 2017 زایینی 10 ساڵ تێ دەپەرێت بەسەر وەفاتی زاناو داناو تێکۆشەرو موفەسیری قورئان جەنابی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود دا.. خوای میھرەبان بە میھری خۆی لوتفی لەگەڵ کردبێ و لە گوناھەکانی خۆش بوبێ و ئەو ھەموو ماندووبوبونە لەرێی بانکەوازو کۆچکردن و تێکۆشانی لە پێناو سەرخستنی وشەی (اللە) دا، بیکاتە شەفاعەتکارو مایەی لێخۆشبوون بۆی..
بابەگیان/ سوێند بەوەی گیانی ھەموومانی بەدەستە لە دوای وەفاتت ساتە چرکەیەک بێ خۆشەویستیی و سۆز بۆتان بەسەر مندا تێ نەپەریوەو ھەموو سات و کاتەکانم لە خزمەت بەرھەم و نووسراوەکانت و ژیانی پر سەروەریتدایە.. !
سوێند بەخوای میھرەبان مرۆڤ 100 ساڵ تەمەن بکات بەڵام دوور بێت لە نازی باوکایەتی و سۆزو دڵسۆزی باوک، وەک ئەوە وایە ھەموو تەمەنی بە فیرۆ رۆ شتبێ و بەبێ لانەو سێبەر شەوو رۆژی کردبێتەوە..!
زۆریش بەداخەوە تا ئەمرۆ بۆنی سۆزی باوکایەتیمان بە ھیچ کەسەوە نەکرد و کەس نەیتوانی کەمێک لەو بێ نەوایی و خۆشەویستییە حەقیقییە پڕ بکاتەوە..!
ھەرگیز لەبیرم ناچێ پێش ماوەیەک لە وەفاتی جەنابی باوکم لە رێکخستنی سەفەرێکیدا بووم و تا ئەندازەیەک لە سەفەرەکەی دواکەوت و کەمێک بێتاقەتی دەربڕیی ..
دواتر کە بەرێکەوت و نزیک سنوور بوویەوە لە رێی تەلەفۆنەوە وتی : مەلا عیرفان گەردنم ئازاد بکە دەنگم بەرز کردەوە بەسەرتا...!! خۆزگە خوای بە دەسەڵات بەو موسیبەتە تاقی نەدەکردمەوە..!!
یاربی خوایە گیان باوکی لە دڵاشیرینم لەگەڵ پێغەمبەری نازدارو ھاوەڵە سەربەرزەکان و ساڵحان و شەھیدانی ئوممەت حەشری بکات.. اللم ئامین.
لێرەشەوە بە دۆستان و خۆشەویستانی مامۆستای بابم را دەگەیەنم کە الحمدللە چەندین بەرھەم و نووسراوی ئامادەی چاپەو ھەمووی لێرەوە بڵاو دەکەینەوەو لە ھەمووی گرنگتر لە ماوەی یەکساڵدا توانیمان ژیاننامەیەکی زۆر پوخت و ئەکادیمی لە ٤٢٠ لاپەرەدا بخەینە بەردەستی خوێنەرو لە ئامادەکاری چاپکردنیان.. بێجگە لەوەی کە دو بەرھەمی زۆر ناوازەو بەپێز بەناوەکانی (700 پرسیارو وەڵامی شەرعی تایبەت بە ئافرەتان) و (کیشە کۆمەڵایەتیەکان و چارەسەریان لە ئیسلامدا) دوای وردبینیی و لێکۆڵینەوەی فەرموودەکان ئامادەی چاپ کراون..
وە لە ئێستادا ھەردوو بەرھەمی (وەڵامی گومان و چەواشەکاری ناحەزانی ئیسلام) و (بۆچوون و فەتواکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود) لە لێکۆڵینەوەو خوێندنەوەیداین و خوا یاربێت دۆستانی بە وەفای بەرھەمەکانی مامۆستا دڵشاد دەکەین..
تەنھا داوام ئەوەیە خوا تەمەنم پێ ببەخشێ تا سەرجەم نووسراوەکان و بەرھەمەکانی بە تەواوی بێنە بەرھەم و سەرجەم چاپ و بڵاو بکرێنەوە..
قوتابی مامۆستای دڵسۆزو بەسۆزم
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
www.ahmadkaka.org
بەروار2020/07/07سەردان 765
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.