گەورە زانای سەردەم "محمد صبحی حسن حلاق" وەفاتی کرد
گەورە زانای سەردەم "محمد صبحی حسن حلاق" وەفاتی کرد
رۆژی شەممە بەرواری 9ی رەبیعی دووەمی 1438ی کۆچیی مامۆستاو زاناو گەورە فەرموودەناس و لێکۆڵەری فەرموودەو مێژووی ئیسلامیی جەنابی شێخ محمد حەسەن حلاق لە شاری سەنعای وڵاتی یەمەن بە نەخۆشی وەفاتی کرد.
ئەم زاناو کەڵەپیاوەی سەردەم لە ساڵی 1954ی زایینی لە وڵاتی سوریا لە داییکبووەو بە یەکێک لە گەورە زانای سەردەم ناسراوەو زیاتر لە 12 کتێبی دانراوی ھەیەو ھەروەھا 37 کتێبی سەرچاوە گرنگەکانی فیقە و فەرموودەی تەحقیق و لێکۆڵینەوەی لەسەر کردووە.
لە نزیکەوە لە ساڵی 1999ی زایینی لە وڵاتی یەمەن و لە شاری سەنعا بە خزمەتی گەیشتووم و پیاوێکی زۆر خاکیی و لێبوردەو خۆ بەکەم زان بوو.. وە ئەھلی جیھادو شەونخوونیی و خزمەتگوزار بوو.. شانازی بەوچاوپێکەوتنەیە دەکەم و دڵم بۆی تەنگ و گرانە بە بیستنی وەفاتی.
خوای پەروەردگار لێی خۆش ببێ و لەگەڵ پیاوچاکان و شەھیدانی ئەم ئوممەتە حەشری بکات و ئەو ھەموو نووسین و لێکۆڵینەوانەی بۆ بکاتە شەفاعەت و تکای لێخۆشبوونی.. ئامین.
عرفان احمد كاكه محمود
www.ahmadkaka.org
بەروار2020/07/07سەردان 643
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.