دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی
دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی
دیمانه‌ی ماڵپه‌ری مامۆستا له‌گه‌ڵ به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی نووسه‌رو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پێشووی باسك
پ1 ) ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ناوێكی دیاری ناو رابوونی ئیسلامیی كوردستان ، زانایه‌كی روناكبیر‌و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی و سه‌ركرده‌یه‌كیی مه‌یدانی بوو ، پێتان وانییه له‌ده‌ستدانی ئه‌م زانا‌و سه‌ركردانه بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌ناو ریزی موسڵماناندا دروست ده‌كات و به‌ئاسانی پر نابێته‌وه ؟
بسم الله الرحمن الرحیم
و.1) له مێژووی ئیسلاما له‌ده‌ست دانی زاناوسه‌ركرده‌كان بۆشایی زۆریان دروست كردوه، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری نازدارمان له‌و یاره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێ: (( له ده‌ستدانی زانایه‌ك به مردنی كه‌لینه‌یه‌ك له ناو موسڵماناندا دروست ده‌كات مه‌گه‌ر جێگرێك وه‌ك خۆی دروست بێت كه ئه‌و كه‌لینه‌یه پڕكاته‌وه))، جا وه‌فاتی مامۆستای زانا كه‌لینه‌یه‌كی له رابوونی ئیسلامی و فقهی ئیسلامی كردۆته‌وه خوای گه‌وره مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی پڕی كاته‌وه.
پ2 ) بانگه‌وازو هیجره‌ت و جیهاد سێ لایه‌نی پێكهێنه‌ری ئیسلامییه ، پێتان وایه ئه‌م لایه‌نانه له‌ژیانی مامۆستادا ره‌نگی دابوویه‌وه ؟
و. 2) مامۆستای موجاهیدو كۆچبه‌رو بانگخواز مامۆستا ملا ئه حمه‌د ئه‌م سێ لایه‌نه‌ی له خۆیدا به‌رجه‌سته كردبوو، له‌ڕووی بانگه‌وازه‌وه خۆ جه‌نابیان هه‌ر له‌كاتی بوونی به ئیمام و ووتار بێژ له سیروان بانگخوازێكی لێهاتوو بوو، ئه‌م بانگخوازیه‌شی به ئاشكرا له نووسنه‌كانیدا ره‌نگی دایه‌وه، ته‌نانه‌ت ئێمه گویمان له زۆرێك له موسڵمانان بووه كه ووتویانه: نووسینه‌كانی مامۆستا بووه هانده‌ر بۆ زۆرێك له موسڵمانان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئیسلامیان خۆش بوێی و بژین بۆی، به‌تایبه‌ت په‌رتوكه‌كانی وه‌ك سه‌ربه‌ستی له ئیسلامادو ئاشتی له ئیسلامداو.. هتد.
پ3 ) مامۆستا بانگه‌وازی خۆی له دوانگه‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه راگه‌یاندو وتاره‌كانی هه‌ینیی و بۆنه‌كان شوناسێكی ناوازه‌ی به‌م زانا سه‌ركرده‌یه به‌خشیی ، قۆناغی بانگه‌وازو چالاكی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌م لایه‌نانه‌وه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت ؟
و. 3) مامۆستا په‌روه‌رده‌ی بانگخواز و مامۆستایه‌كی پایه‌به‌رزی وه‌ك ماموستا مه‌لا عوسمان بوو، كه شه‌ره‌فمه‌ندی وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی عبلمی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و زاته وه‌رگرتبوو، جا شتێكی ئاساییه كه مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د هه‌مان رێگای مامۆستاكه‌ی بگرێته‌به‌ر، كه ده‌یه‌ها بانگخوازی په‌روه‌رده‌كرد، كه بانگخوازی كارابن، ئه‌و قۆناغه‌ی به‌ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت، كه له سیروان هه‌وراماندا گێڕای.
پ4 ) مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له عه‌له‌مدارانی جیهادو دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ، كاریگه‌ریی ئه‌م سه‌ركرده ئیسلامییه له‌سه‌ر ره‌وتی ئیسلامی جیهادی كوردستان چۆن و له چ ئاستێكدا بووه ؟
و. 4): مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاریگه‌ریه‌كی گرنگی له‌سه‌ر ره‌وتی جیهادی كوردستان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت كاتێ به‌و مه‌ندیله سپی‌یه‌ی سه‌ری و به‌و ده‌مانچه‌یه‌ی كه هه‌ڵیده‌گرت، وه‌ك پێشڕه‌وێك ده‌هاته به‌ر چا وو، به زمانی حاڵ به مامۆستایانی ده‌ووت ده‌بێت شه‌رم نه‌كه‌ن موجاهید بن، به‌سه ئه‌و شمشێره دارینه‌یه‌ی مینبه‌ره‌كانتان فڕێ بده‌ن، شمشێری راسته‌قینه بگرنه ده‌ست كه پاڵپشتی هه‌ژاران و بێنه‌واكانه، پاڵپشتی وه‌دیهێنانی مافه زه‌وتكراوه‌كان، ئه‌م هه‌موو راستیانه‌ی له خۆیدا به‌رجه‌سته‌كردبوو.
پ5 ) په‌یامتان بۆ هه‌وادران و قوتابیانیی و هاورێبازانی چییه ؟
و. 5) ئامۆژگاریمان بۆ هه‌وادارانی مامۆستا ئه‌مه‌یه: رێگاكه‌ی ئه‌و بگرن و ریزیان رێكخه‌ن و كه‌لینه‌كانیان پڕكه‌نه‌وه و شه‌و بده‌نه ده‌م رۆژ و رۆژ بده‌نه ده‌م شه‌و تاكو ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی مامۆستا و هاوه‌ڵانی بۆ ئیسلامیان هاورد، به‌رده‌وام بێت و بژێن بۆ قه‌زیه‌یه‌ك، نه‌ژین له‌سه‌ر قه‌زیه‌یه‌ك.
براتان
د. محمد سید نوری بازیانی
هه‌ولێر

بەروار2020/03/30سەردان 1294
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د