جەنابی مامۆستا مەلا محمدی رازی کۆچی دوايی کرد
جەنابی مامۆستا مەلا محمدی رازی کۆچی دوايی کرد
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ * الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ * أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ)
ئەمرۆ سێشەم بەرواری ١٩ی رەبیعی دووەمی ١٤٣٨ی کۆچیی بەرامبەر بە ١٧/١/٢٠١٧ زایینی لە شاری سلێمانی جەنابی مامۆستا محمدی رازی مامۆستای ناودارو یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ئیسلامیی و خاوەنی خەباتی بێ وچان لە بە گژاچوونەوەی رژێمی بەعسی دیکتاتۆر.. بە نەخۆشی کۆچیی دوایی کرد..
جەنابی مامۆستای رازی بە یەکێک لە سەرکردەو دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ئیسلامیی دەناسرێ و خاوەنی خەباتی شاخ و شارەو لە مێژووی زێرینی خۆیدا چەندین پۆستی گرنگی بانگخوازیی و وانەبێژیی و پاشان لە رووبەروبوونەوەی رژێمی بەعسی عەلمانیدا دەستی باڵای ھەبووەو تا وەفاتیشی لە قافڵەو کاروانی کاری ئیسلامیی دوا نەکەوتووە..
به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مهحموودهوهو له ناخی دڵمانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی مامۆستا محمدی رازی ده‌كه‌ین و داواكارین له خوای میهره‌بان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات و سهكینهو ئارامی برێژێ به‌سه‌ر دڵی خانه‌واده‌و كه‌س و كاریی و نه‌وه‌كانیدا.
خوای گەورە بە بەھەشتی بەرینی خۆی شادی بکات و لەگەڵ پێغەمبەران و راستگۆیان و شەھیدان و ساڵحان حەشری بکات.. ئامین
انا للە وانا الیە را‌جعون
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
لە بری خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود
١٩ی رەبیعی دووەمی ١٤٣٨ی کۆچیی
١٧/١/٢٠١٧ زایینی
بەروار2020/07/07سەردان 714
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه گه‌وره‌و به غیره‌ته‌كه‌ی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له ته‌رمی جەنابى مامۆستا ملا علی له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێداره‌دانی پێشه‌وای كوردان قازی محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.