پرۆژەی وەرگێرانی تەفسیری رامان بە زمانی فارسی
پرۆژەی وەرگێرانی تەفسیری رامان بە زمانی فارسی
پرۆژەیەکی نوێ و دڵخۆشکەر لە داییک دەبێ
یەکێک لە ئاواتە گەورەکانم ئەوە بوو کە پێش مردنم بتوانم بەو شێوەی خۆم دەمەوێ خزمەتی تەفسیری رامان بکەم و لەو رێگەوە بتوانم خوای دڵۆڤان لەخۆم رازی بکەم و پاشان ئاواتی باوکی خۆشەویستم و دواتر ویستی موسوڵمانان و خوێنەرانی تەفسیری ڕامان بھێنمە دیی و بتوانم بەو شێوەی کە شاییستەو لایەقە خزمەتی ئەو تەفسیرە بکەم، ئێستاش زۆر دڵخۆشم و مەمنوونی پەروەرێنمم کە تەفسیری رامان (لەگەڵ ئەو ھەموو بێ وەختیی و سەرقاڵی بوون بە ژیان) توانیویەتی ھەنگاوی بەرچاو بنێ و لە ئێستادا بووە بە یەکێک لە تەفسیرە نایاب و جێ متمانەکانی موسوڵمانانی کوردستان..
وەک مژدەیەک بە خوێنەران و دۆستان و خۆشەویستانمان لێرەوە رای دەگەیەنین کە پرۆژەی بە فارسی کردنی تەفسیری رامان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوەو سوپاس بۆ خودا دوای وردکردنەوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ مامۆستایان و خۆشەویستانم لە شاری سنەو شاری مەریوانی کوردستانی ئێران گەیشتینە ئەو ئەنجامە کە وەرگێرانی تەفسیری رامان بە زمانی فارسی کارێکی زەرووریی و ھەنوکەییە بۆ کۆمەڵگای ئێستای کوردستانی ئێران..
لە ئێستادا تەفسیری رامان لەلایەن مامۆستای دڵسۆزو لێھاتوو مامۆستا کیومەرس یوسفی وەردەگێردرێتە سەر زمانی فارسیی و سوپاس بۆ خودا لە تەواوبوون و کۆتایی سوورەی بەقەرەدایە..
لێرەوە دەستی ماندوونەبووی مامۆستا کیومەرس یوسفی دەگووشم و زۆر زۆر سوپاسی دڵسۆزیی و لێھاتووییی دەکەم کە بەراستی لە رێی تلگرامەوە شەوو رۆژ لە پرسیارو وردکردنەوەی تەفسیرەکەدایە..
وە ھەروەھا سوپاسی بێ پایانم بۆ مامۆستایانی دڵسۆزم جەنابی مامۆستا محمد یوسف سەعیدو مامۆستا ئیبراھیم مەردوخی و مامۆستا رەئوف محمد سەعید دەکەم کە بەراستی لە ھاوکاریی و چاوساغیی کردنیان بۆ ئەو پرۆژەیە دەستی باڵایان ھەبوو..
دووبارە مەمنوونی خوای باڵا دەست و عەزیزانمم لە کوردستانی ئێران
بەروار2020/07/07سەردان 911
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.