چاپی پێنجه‌می ته‌فسیری رامان گه‌یشته‌وه كوردستان
چاپی پێنجه‌می ته‌فسیری رامان گه‌یشته‌وه كوردستان
دوای سوپاس و ستاییشی خوای په‌روه‌رێنم .. چاپی پێنجه‌می ته‌فسیری رامان له مانا‌و مه‌به‌ستی قورئان له نووسینی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود به وردبینیی و لێكۆڵینه‌وه‌و ده‌رهێنانی فه‌رمووده‌كانیه‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان...
جێی باسه ئه‌م چاپه‌یان (چاپی پێنجه‌م) بۆ جاری پێنجه‌م هه‌ڵه‌چنی كراوه‌و وردبینی له زۆرێك له ئایه‌ته‌كانداو پاشان تحقیق و تخریجی فه‌رمووده‌كانی بۆ كراوه...
جێی خۆیه‌تی لێره‌وه سوپاسی برای به‌رێزم كاك عبدالحكیم بكه‌م له مكتبه محوی شاری هه‌ولێر هه‌ستا به چاپكردنی چاپی پێنجه‌ی رامان له ولاَتی لوبنان له یه‌ك به‌رگی زۆر قه‌شه‌نگ و ناوازه‌دا..
فه‌رموون ئه‌مه‌ش پێشه‌كی چاپی پێنجه‌می ته‌فسیری رامان كه سه‌رجه‌م گۆرانكاریی و ورده‌كارییه‌كان لێره‌دا روون كراوه‌ته‌وه..:
پێشه‌كی چاپی پێنجه‌م
الحمدلله، والصلاة والسلام علی رسول الله، الذي بلغ الرساله وأدی الأمانة ونصح الأمة وجاهد فی الله حق جهاده، وعلی آله وصحبه ومن والاه.
خوێنه‌رانی به‌رێزو دڵسۆزی ڕامان: سوپاس و منه‌تبه‌ری خوای تاقانه‌م كه بۆ چاپی پێنجه‌می ته‌فسیری ڕامان به كۆمه‌ڵێك گۆرانكاریی و ورده‌كارییه‌وه دێینه‌وه خزمه‌تتان، ئه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ر وه‌سیه‌ت و ڕاسپارده‌ی مامۆستای بابم جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود "به ڕه‌حمه‌ت بێ" كه له هه‌فته‌ی وه‌فاتیدا فه‌رمویان: خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵه‌چنیی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م ته‌فسیره بۆ تۆ به‌جێ دێڵم، بۆیه له‌و رۆژه‌وه تا ئه‌مرۆ سوپاس بۆ خودا به‌پێی توانا‌و كات، له خزمه‌ت ته‌فسیری ڕاماندا بووم و هه‌م، هه‌ر جاره‌و به خزمه‌تێكی زیاتره‌وه ده‌یخه‌ینه‌وه به‌ر دیدی خوێنه‌رانی..
ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره له ته‌فسیری ڕاماندا ئه‌نجام دراوه:
1-خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵه‌چنیی و، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد‌و زانستیانه له هه‌ندێ ته‌فسیری ئایه‌تداو پرس و ڕاو به دواداچوون بۆی، به‌تایبه‌ت بواره‌كانی: (خه‌لقی ئینسان له سوره‌ی موئمینون و سووره‌ی تاریق و هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شێوه‌و كاتی راخستنی هه‌ساره‌ی زه‌وی بۆ مرۆڤه‌كان و پاشان ته‌فسیری ئایه‌تی (19)ی سووره‌ی ره‌حمان و هه‌روه‌ها داستانی سه‌عله‌به‌ی حاته‌می ئه‌نصاریی و چه‌ندین ئایه‌تی تر كه به دواداچوونی زانستیمان بۆ كردوون.، وه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی له قورئان و سووننه‌تدا له‌سه‌ر (10) ئایه‌ت به وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیعجازیمان كردووه.
2- لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمووده‌كان له ڕووی راستیی و لاوازییه‌وه، ئه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌م بواره به‌م شێوه‌یه كارم تێدا كردووه: هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك مامۆستا "به ڕه‌حمه‌ت بێ" له‌سه‌ری نوسیبێت: (متفق علیه، موسیلم، بوخاری، فتح الباری) ئیتر من هیچ زیاده‌یه‌كم بۆ نه‌كردووه، چونكه جه‌نابی باوكم زۆرجار كه فه‌رمووده‌كانی صه‌حیحی بوخاری هێناوه ئاماژه‌ی به فتح الباری كردووه، به‌لاَم له غه‌یری ئه‌م (4) سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌وه، هه‌ر ناوێك و سه‌رچاوه‌یه‌كی تری هێنابێ، وه‌ك: ئه‌بوداوودو نه‌سائیی و ترمیزیی و ئیبن ماجه‌و موسنه‌دی ئیمام ئه‌حمه‌دو هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی تر، (تحقیق و تخریج)م بۆ كردووه له‌رێی ئه‌م سه‌رچاوانه‌وه كه به‌رنامه‌ی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و بوارانه‌دا: (المكتبة الشاملة، جامع الحدیث النبوی، سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی شێخی ئه‌لبانیی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمووده، موقع الدرر السنیة، ملتقی أهل الحدیث) پاشان ئه‌گه‌ر راستیی و لاوازی فه‌رموده‌كه‌م ده‌ست نه‌كه‌وتبێ، په‌نام بردۆته به‌ر كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌و بواره‌دا، وه‌ك: (دكتۆر محمد به‌رزنجی له ولاَتی قه‌ته‌رو مامۆستا نه‌ریمان صابرو مامۆستا شاخه‌وان سیامه‌نصوری)، سوپاس بۆ خوا هیچ فه‌رمووده‌یه‌كم له ده‌ست ده‌رنه‌چووه مه‌گه‌ر به ویستی خوا هه‌ر نه‌مبینیبێ، به‌لاَم ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه مامۆستا "به ره‌حمه‌ت بێ" ته‌نها ماناكه‌ی به كوردی هێناوه‌و ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی نه‌هێناوه، فریای ئه‌وه‌یان نه‌كه‌وتین بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یی و خوا یاربێ له چاپه‌كانی داهاتوو ئه‌وه‌شیان ته‌حقیق و وردبینی بۆ ده‌كه‌ین، وه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانیش هه‌وڵم داوه زۆر كورت و پوخت بێ و له درێژه پێدان خۆم به‌دوور گرتووه، تا ته‌فسیره‌كه‌ش له یه‌ك به‌رگیدا بمێنێته‌وه.
3- لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینیمان له‌و شوێنانه‌دا كردووه كه دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی ته‌فسیری ڕامان به ته‌له‌فۆن و له‌رێی ئینته‌رنێته‌وه هاوكاریی و تێبینییان بۆ ناردووین، كه زیاتر له (36) تێبینی و هه‌ڵه‌ی تایپمان راست كردۆته‌وه، به‌راستی له دڵسۆزی خه‌مخۆران گه‌لێك مه‌منونین.
4- له كۆتایی ته‌فسیره‌كه‌دا فه‌رهه‌نگۆكێكمان داناوه بۆ ئه‌و وشه‌و زاراوانه‌ی كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك مانا‌و مه‌به‌سته‌كه‌یان لای خوێنه‌ر قورس و نادیاره كه (100) زاراوه ده‌بێت.
5- فۆنتی ته‌فسیره‌كه له (14)وه كرا به (15)و، قورئانی ناو ته‌فسیره‌كه‌ش فۆنته‌كه‌ی كراوه به (12).
6- بۆ چاپه‌كانی داهاتووش "ان شا‌ءالله" سه‌رجه‌م ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كانی ناو ته‌فسیره‌كه وه‌ك: فه‌رموده‌و بابه‌ته عه‌قیده‌یی و ئه‌سماو سیفات و وته‌ی زانایان و هتد.. وه‌رده‌گێرمه سه‌ر كوردیی.
7- به یارمه‌تی خوا پرۆژه‌ی دوای به چاپ گه‌یاندنی ته‌فسیری رامان، ژیاننامه‌ی جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌موود ئاماده كراوه‌و، پاشان كۆكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌تواكانی جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود، كه زیاتر له (350) فه‌توا ده‌بێ، ئێستا له ئاماده‌كردنی به چاپ گه‌یاندنیاین.
8- سوپاسی ئه‌م به‌رێزانه ده‌كه‌ین كه هاوكارمان بوون له به‌ده‌مه‌وه بوونی لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌فسیری رامان چ له ڕووی زانستی فه‌رمووده ناسییه‌وه، چ له رووی واتا‌و وركردنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كان، چ له رووی زمانه‌وانییه‌وه.. به‌تایبه‌ت: جه‌نابی مامۆستا محمد یوسف ره‌هنمون، شێخ محمد طاهر به‌رزنجی، مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بها‌ءالدین، دكتۆر عبداللطیف ئه‌حمه‌د، مامۆستا نه‌ریمان صابر، دكتۆر كاوه فه‌ره‌ج، ئه‌ندازیار عوسمان محمد، مامۆستا نیهاد جه‌لال، مامۆستا شاخه‌وان سیامه‌نصوری، كاك خالد حه‌سه‌ن، (مامۆستا عوسمان تۆفیق خوا به‌به‌هه‌شتی خۆی شادی بكات)، وه به‌تایبه‌تی تر سوپاسی برای ماندوو نه‌ناسم مامۆستا ئومێد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ده‌كه‌م كه دیزاین و كاری هونه‌ری ته‌فسیره‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت، خوای گه‌وره پاداشتی خێری هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه، وه زۆر سوپاسی دایك و براو خوشك و به‌تایبه‌تی تر خێزانی دڵسۆزم ده‌كه‌م كه كاتی زۆرم لێ‌گرتوون و به‌و هۆیه‌وه نه‌متوانیوه به ده‌میانه‌وه بم.
9- خوا یاربێت له درێژه‌دان به پرۆژه بانگخوازییه‌كانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود به‌رده‌وام ده‌بین، چ نووسین و نووسراوه‌كانی مامۆستا بێت، یان پرۆژه بانگخوازییه‌كانی تری وه‌ك: ماڵپه‌رو په‌یج و ئینستاگرام و توێترو یوتیوب و هتد..، كه سوپاس بۆ خوا ئێستا په‌یجی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود به یه‌كه‌مین و پڕخوێنه‌رترین په‌یجی ئیسلامیی كوردی داده‌نرێ له بواری بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا، داوای دوعای خێرتان لێ ده‌كه‌ین.
10- بۆ په‌یوه‌ندیی و ناردنی هه‌ر تێبینیی و پێشنیارێك په‌یوه‌ندی بكه‌ن به: (07702493755 یان 07501115990) یان ئیمه‌یلی: ([email protected]) یان له رێی ئه‌كاونتی فه‌یس بوكه‌وه: (https://www.facebook.com/erfan.ahmadkakmahmood).
عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
سلێمانی - هه‌ینی/ 16ی جه‌مادی دووه‌می 1437ی كۆچیی
25 / 3 / 2016 زایینی
www.ahmadkaka.org
بەروار2020/07/07سەردان 903
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه گه‌وره‌و به غیره‌ته‌كه‌ی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له ته‌رمی جەنابى مامۆستا ملا علی له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێداره‌دانی پێشه‌وای كوردان قازی محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.