دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر
دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر
دیداری ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه محمود له‌گه‌ڵ به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له كوردستان
1- پرسیار: ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ناوێكی دیاری ناو ڕابوونی ئیسلامیی كوردستان، زانایه‌كی روناكبیر‌و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی‌و سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌یدانی بوو، پێتان وانیه له‌ده‌ستدانی ئه‌م زانا‌و سه‌ركردانه بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌ناو ڕیزی مسوڵماناندا دروست ده‌كات‌و به‌ئاسانی پڕنابێته‌وه؟
وه‌ڵام: بسم الله الرحمن الرحیم. الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله محمد وا‌له المهتدین بهداه.
پیاوێكی وه‌ك جه‌نابی مامۆستا مه‌لا (ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حمود) خوا لێی خۆش بێ‌و پله‌و پایه‌ی به‌رزو به‌رزتر بكاته‌وه كه وێڕای ئه‌وه‌ی مه‌لایه‌كی شاره‌زاو دانا بوو، خه‌تیب‌و بانگخوازو ده‌رس بێژ‌و نووسه‌رێكی كه‌م وێنه‌ش بوو، بێگومان به‌كۆچی دوایی كردنی كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی به‌جێهێشتوه، به‌ڵام ئومێده‌وارم كه كوڕ‌و شاگرد‌و هاو سه‌نگه‌ره‌كانی به‌هه‌وڵ‌و هیممه‌تیان ئه‌و كه‌لێن‌و بۆشایی یه پڕبكه‌نه‌وه.
2- پرسیار: بانگه‌وازو هیجره‌ت‌و جیهاد سێ لایه‌نی پێكهێنه‌ری ئیسلامییه، پێتان وایه ئه‌م لایه‌نانه له ژیانی مامۆستادا ره‌نگی دابوویه‌وه؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ هه‌ركام له بانگه‌وازو هیجره‌ت‌و جه‌نگ‌و جیهاد له‌پێناوی خوادا كه سێ لایه‌نی گرنگ‌و گه‌وره‌ی كه‌سایه‌تی مسوڵمانن، له‌ژیان‌و گوزه‌رانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌ددا به‌زه‌قی ده‌بینران‌و، هه‌رچی بانگه‌واز كردنیه‌تی ئه‌وه كتێب‌و نامیلكه‌و نووسینه‌كانی _به‌تایبه‌ت ته‌فسیره‌كه‌ی_، وه‌ده‌رس‌و ده‌ورو وتاره‌كانی به‌ڵگه‌و شایه‌دن، هیجره‌ت‌و جیهاده‌كه‌شیی له لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی كار‌و كاروانی شكۆمه‌ندانه‌ی ئیسلامیی دا به‌خه‌تی نوورین تۆمار كراوه‌و مامۆستا یه‌كێك بوو له‌و سه‌رمه‌شق‌و ڕێ شكێنانه‌ی كه‌ده‌یان پێشمه‌رگه‌و موجاهیدیان فێری خه‌بات‌و فیداكاریی كرد له‌پێناو خوا‌و به‌رگری كردن له‌ئیسلام‌و مسوڵمانان دا.
3- پرسیار: مامۆستا بانگه‌وازی خۆی له دوانگه‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه ڕاگه‌یاندو وتاره‌كانی هه‌ینی‌و بۆنه‌كان شوناسێكی ناوازه‌ی به‌م زانا سه‌ركرده‌یه به‌خشی، قۆناغی بانگه‌وازو چالاكی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌م لایه‌نانه‌وه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
وه‌ڵام: له‌و كاته‌دا كه مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له سیروان‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك خه‌تیبێكی بوێر‌و سه‌رڕاست له‌ڕێی وتاره‌كانییه‌وه ڕاستیه‌كانی ئیسلامی ده‌خسته ڕِوو و به‌رچاوی خه‌ڵكی ڕۆشن ده‌كرده‌وه، كاتێك بوو كه‌ڕژێمی به‌عسی دڕنده له بیانوو ده‌گه‌ڕا بۆ گرتن‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان‌و مل به‌په‌ت داكردنی هه‌ركه‌سێك كه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ی جووڵابایه‌وه، به‌ڵام مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د چونكه خۆی نه‌زری ئایین‌و به‌رنامه‌ی خوای په‌روه‌ردگار كردبوو. بێباكانه له‌سه‌ر هه‌قبێژیی خۆی سوور‌و به‌رده‌وام بوو.
4- مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له عه‌له‌مدارانی جیهادو دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، كاریگه‌ریی ئه‌م سه‌ركرده ئیسلامییه له‌سه‌ر ڕه‌وتی ئیسلامیی جیهادی كوردستان چۆن‌و له‌چ ئاستێكدا بووه؟
وه‌ڵام: بێگومان به‌شداری كردنی پیاوێكی وه‌ك مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌جه‌نگ‌و جیهادی قۆناغی خه‌باتی ڕزگاریخوازیی‌و قۆناغه‌كانی دواییش دا كاریگه‌ریی یه‌كی زۆری هه‌بوو له هاندانی خه‌ڵك‌و تێگه‌یاندنیان له‌و ڕاستیه كه زانایانی ئیسلام پێویسته سه‌رقافڵه‌ی كاروانی خه‌بات‌و جیهادبن.
5- پرسیار: په‌یامتان بۆ هه‌واداران‌و قوتابیانی‌و هاوڕێبازانی چییه؟
وه‌ڵام: په‌یامم بۆ قوتابی‌و هاوڕێبازانی مامۆستای ڕه‌حمه‌تی ئه‌وه‌یه كه: هه‌وڵ بده‌ن هه‌رچی زیاتر له‌به‌رنامه‌و ڕێبازه‌كه‌ی مامۆستادا "كه ئیسلامه" شاره‌زاو به‌رچاوڕوون بن، چونكه بێگومان دینداریی به‌بێ به‌رچاو ڕوونی‌و هۆشیاری ناكرێ، وه‌ك خوا عزوجل به پێغه‌مبه‌ری خۆی فه‌رمووه: {قُلْ هَذهِ سَبِیلِی أَدْعُو إِڵی اللّهِ عَڵی بَصِیرَة‌ٍ أَنَاْ ۆمَنِ اتَّبَعَنِی ۆسُبْحَانَ اللّهِ ۆمَا أَنَاْ مِنَ الْمُشْڕكِینَ} یوسف (108)، واته: بڵێ ئه‌مه‌یه ڕێبازی من: من‌و ئه‌وانه‌ی شوێنم كه‌وتوون له‌به‌ر ڕۆشنایی دا بۆلای خوا بانگه‌واز ده‌كه‌ین وه پاكی بۆخوا، وه‌من له‌هاوبه‌ش دانه‌ران نیم.
وه هه‌وڵیش بده‌ن كه خۆیان به‌ڕه‌وشت‌و خه‌سڵه‌ته به‌رزو جوانه‌كان بڕازێننه‌وه، چونكه به‌ڕاستی ڕه‌وشتی به‌رزو ئاكاری په‌سند سه‌نگی مه‌حه‌كی مسوڵمانه‌تییه.
وه‌هه‌میشه‌ش خۆڕاگر‌و دامه‌زراوو نه‌له‌خشاو بن‌و كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌و مه‌ینه‌تی‌و ده‌رده‌سه‌رییه‌كان چۆكیان پێ دانه‌ده‌ن‌و پاشه‌كشه‌یان پێ نه‌كه‌ن.
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
(2)ی محرم 1429
10/1/2008
هه‌ولێر

بەروار2020/03/30سەردان 1072
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د