په‌یامی پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئه‌حمه‌د به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه
په‌یامی پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئه‌حمه‌د به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله رب العالمین، والصلاة والسلام علی رسول الله، وعلی آله وصحبه ومن والاه..
(ذلك ومن یعطم شعائرالله فانها من تقوی القلوب).
الله أكبر – الله أكبر – الله أكبر
خوشك و برایانی به‌رێزم
به‌بۆنه‌ی ھاتنه‌وه‌ی یه‌كێك له دوو جه‌ژنه گه‌وره‌كه‌ی ئیسلام و موسوڵمانان (جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز)، پڕ به‌دڵمان پیرۆزبایی و جه‌ژنه پیرۆزه له موسوڵمانانی جیھان به گشتیی و كوردستانی ئازیزمان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین و ھیواخوازین خوای میھره‌بان تاعه‌ت و عیباده‌ت و شه‌ونوێژو سه‌رجه‌م به‌ندایه‌تییه‌كانمانی قه‌بوڵ فه‌رموو بێت و له رزگاربووان و لێخۆشبوانی ئه‌م مانگه پیرۆزه بووبین..
به‌راستی جێگای دڵخۆشیی و شانازی بوو كه موسوڵمانان له‌سه‌رتاسه‌ری جیھانداو به‌تایبه‌ت له كوردستانی ئازیزیشدا به‌و شێوه‌یه‌و به تامه‌زرۆییه‌وه له پێشوازی مانگی قورئان و به‌ندایه‌تیی و به‌خشش و ئاسووده‌یی رۆحه‌كاندا بوون.. ئێمه له په‌یجی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود وه‌ك كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی ئیسلامیی ئه‌و شاھیدییه ده‌ده‌ین كه ئه‌م مانگه له مزگه‌وته‌كانی كوردستان به ئه‌وپه‌ری تامه‌زرۆیی و پێشوازییه‌وه خه‌ڵكی كوردستان (به ژن و پیاوه‌وه) سه‌رقاڵی به‌ندایه‌تیی و جێبه‌جێكردنی درووشمه‌كانی خوای مه‌زن بوون.. ھه‌زارجار پیرۆزتان بێ و ھه‌میشه‌و به‌رده‌وام له به‌رز راگرتنی درووشمه‌كانی خوای میھره‌باندا بن...
ئه‌وه‌ی زه‌رووره وه‌ك بیر خستنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئێوه‌ی ئازیز‌و خۆشه‌ویست ئه‌وه‌یه كه:
١- گرنگیدان به رۆژانی جه‌ژن و خۆ گۆرین و خواردن و سه‌ردان و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خزمان و دۆستان وه‌ك سووننه‌تێك زیندوو ڕا بگرن..
٢- خۆ دووری گرتن له عاداته جاھلییه‌كان، وه‌ك: سه‌ردانی گۆرستان و خۆ نه‌گۆرین و پۆشینی جلوبه‌رگی ره‌ش و ده‌رنه‌خستنی خۆشییه‌كانی رۆژی جه‌ن.
٣- خۆ دووریگرتن له پۆشینی جل و به‌رگێك كه خوای میھره‌بانی پێ بره‌نجێ و دوور بێ له عادات و ئه‌خلاقی ئیسلامیی.
٤- ماندوبوون و شه‌ونخونیی و عیباده‌تی ئه‌م مانگه‌مان له دوای مانگی ره‌مه‌زان به فیرۆ نه‌ده‌ین و به‌تایبه‌ت خوشكانی به‌رێزمان ئه‌وانه‌یان كه ته‌وبه‌و گه‌راونه‌ته‌وه، جارێكی تر رێگه به شه‌یتانه‌كان نه‌ده‌ن فریویان بده‌نه‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ لا ڕێیان بكه‌نه‌وه.
له كۆتاییدا داواكارین له خوای میھره‌بان ره‌حم و به‌زه‌یی خۆی برێژێ به‌سه‌ر تاكه‌تاكه‌ی موسوڵمانانی گۆی ئه‌م زه‌ویه‌داو له‌و ھه‌موو قه‌یران و ئالۆزیی و كوشت و كوشتاره‌ی كه رووی كردوۆته وڵاتی موسوڵمانان رزگاریان بكات و ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه بكاته جه‌ژنی كۆتایی ناخۆشیه‌كان و موسوڵمانان به‌سه‌ر زاڵمان و تاغوتان و ملھوڕاندا سه‌ركه‌وتوو بكات.. ئامین یارب العالمین..
- وه جێی خۆیه‌تی لێره‌وه به ناوی خۆم و ئێوه‌ی به‌رێزیشه‌وه زۆر سوپاسی براو خوشكه ئه‌دمینه ماندوو نه‌ناسه‌كانی په‌یجی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود بكه‌م، كه به‌و په‌ری لێهاتویی و دڵسۆزییه‌وه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا به‌رده‌وام له بلاَوكردنه‌وه‌ی وته‌و فه‌رماییشته‌كانی خودای مه‌زن و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یدا بوون "صلی الله علیه وسلم"، خوای گه‌وره به فردوسی ئه‌علا شادتان بكات و له‌وێش به یه‌ك شاد ببینه‌وه.
دووباره جه‌ژنی هه‌موولایه‌ك پیرۆزبێ.. جه‌ژنی مانگی لێبوورده‌یی و لێخۆشبوونی خودایی.
عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
سه‌رپه‌رشتیاری په‌یجی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
شه‌وی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ١٤٣٧ ی كۆچیی
بەروار2020/07/07سەردان 771
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه گه‌وره‌و به غیره‌ته‌كه‌ی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له ته‌رمی جەنابى مامۆستا ملا علی له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێداره‌دانی پێشه‌وای كوردان قازی محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.