پەیامی پەیجی شێخ ئەحمەد بەبۆنەی هاتنهوهی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە
پەیامی پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود بەبۆنەی هاتنهوهی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە
(شھر رمضان الذي أنزل فيه القرآن هدى للناس وبينات من الهدي والفرقان..)
بەبۆنەی گەرانەوەی مانگی پڕ خێرو بەرەکەتی رەمەزان، پیرۆزبایی لەسەرجەم موسوڵمانانی جیھان بەگشتیی و کوردستان بە تایبەتی دەکەین و داواکارین لە خوای مەزن ئەم مانگە بکاتە مانگی عەفوو لێبوردن و پاشان دەرگای خێرو خۆشی بۆ سەرجەم گەلانی دونیاو بەتایبەتی موسوڵمانانی چەوساوەی ئەم گۆی زەوییە بێت..
بێگومان مانگی رەمەزان فرسەت و ھەڵی زێرینە بۆ ئەوانەی کە خوا تەمەنی پێ بەخشیونەتەوە کە جارێکی تر لەم دەرگا پڕ لە خێرو لێبوردنەوەوە لە دەرگای لێبوردنی خوایی بدەن و کڕنووشی بەندایەتی و زەلیل بوونی بەندە لەبەردەم خوای تاقانەو فرمێسکی پەشیمانی ھەڵبوەرێنن و بە ھەر سێ پلەی (رەحم و بەزەیی و لێخۆشبوون و ئازادبوونی بەندە لە ئاگر) بە دەست بێنن..
خوایە ھەزار ھەزار شوکرو تەقدیر بۆ جەنابتان کە بەم مانگە گەیشتینەوەو جارێکی تر لە خزمەتتاندا داوای لێخۆشبوون و بەزەییتان لێ بکەین..
ئەوەشمان بیر نەچێ کە ئەم مانگە تەنھا خۆ گرتنەوە نیە لە خواردن و خواردنەوە بەڵکو بەدەستھێنانی رەزامەندی خوای بە میھرەبانە لە بەخشش و تێر کردنی فەقیرو ھەژاران و پۆشتە کردنیان و ھەروەھا ئاگامان لە دەرو دراوسێ بێ و ھەروەک چۆن خۆمان لە خواردن و خوادرنەوە دەگرینەوە بەو شێوەش زمان و چاومان و دەستمان لە ئازاردانی ھەموو مرۆڤەکان بپارێزین بەتایبەت دراوسێکانمان..
خوایە داوات لێ دەکەین بە ناوە جوانەکانت لەم مانگە پیرۆزەدا قەڵەمی عەفوو بەسەر تاوانەکانماندا fھێنیی و یارمەتیی و ھاوکارمان بە بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر جەنابتان لە خۆمان رازی بکەین.. خوایە بە سیفاتە بەرزەکانت داوات لێ دەکەین کە موسوڵمانانی عێراق و سوریاو فەلەستین و میانمارو ھەموو گۆی ئەم زوەیە لە دەست زاڵمان و خوێنمژان رزگاریان بکەیت و ئەم مانگە بکە بە مانگی سەرکەوتن و سەربەرزی گەلانی چەوساوە لە ھەموو دونیادا.. ئامین یارب العالمین.
عیرفان ئهحمهد كاكه مهحموود
سهرپهرشتیاری پرۆژه بانگخوازییهكانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
29 / شعبان 1437 -- 6 / 6 / 2016
www.ahmadkaka.org
بەروار2020/07/07سەردان 668
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.