پەیامی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچیی دوایی جەنابی دکتۆر موستەفا زەڵمی
پەیامی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچیی دوایی جەنابی دکتۆر موستەفا زەڵمی
ئەمرۆ ٤ / ٦ / ٢٠١٦ زایینی زانای ناوداری جیھانی ئیسلامەتی و شەریعەت عەللامە پرۆفیسۆر (دکـتۆر مستەفــا زەڵمی) لە شاری ھەولێر کۆچیی دوایی کرد .
بەبۆنەی وەفاتی جەنابیانەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی سەرجەم موسوڵمانانی جیھان و کوردستان بەتایبەتی دەکەین و داواکارین لە خوای میھرەبان لە جەنابی دکتۆر خۆش ببێ و ھەر ئیجتھادو تازەگەرییەک کردویانە ئەکەر پێکابێتیان دەیان ئەجرو پاداشتی بۆ نووسرابێ و لە ھەڵەو کەمو کوڕییەکانیشی خۆش ببێ..
جەنابی دکتۆر تەمەنی ھەموو لە خزمەت زانست و زانیاری ئیسلامیی سەرف کردو زیاتر لە ٤٠ ساڵیش مامۆستاو وانە بێژ بووە لە زانستەکانی ئوصولی فیقە و ئوستاژی فیقھی موقارن بووە و ئاگای لە ھەموو مەزاھبەکان بووە بە بەڵگەکانیەوە..
بۆیە جێگای خەم و پەژارەیە کە گەلی کوردی موسوڵمان زانایەکی دەگمەنی سەردەمی "نەمانی پلەو رێزو حورمەتی عیلم و گرنگیدان بەزانستی ئیسلامیی و قاڵبوونەوە تێیدا "و خۆ سەرقاڵکردن بە رووکەشی زانستەوەو گەران بەدوای شەھادەو پلە ئەکادیمیەکانداو لە واقیعیشدا نەتوانین و ئەستەم بوون لە جێگریکردن و پڕ کردنەوەی ئەو کەڵە زانایانەی پێش خۆیان..!!
مامۆستا بە مەعنای کەلیمە موجتەھید بوو.
مامۆستا زەڵمی بە مەعنای کەلیمە ئوصولی بوو.
مامۆستا لە راستیدا فەقیە و بە جورئەت بوو لە یەکلاکردنەوەی را جیایی مەزھەبەکاندا.
مامۆستا ئاگای لەسەرجەم بابەتە خیلافیەکان بوو وە بە تەواوی زانابوو بە فقە مقارن.
دەیان و سەدان زانیاریی و پلە بەندییەکانی تری زانستە شەرعیەکان.
بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزو کەس و کارو خزمانی بەتێکرا دەکەین و لەخوای میھرەبان داوای لێخۆشبوون و بەھەشتی بەرینی بۆ دەخوازین و ھیواخوازین کە لەوێ پاداشتی زەحمەت و خزمەتەکانی بداتەوە.
انا للە وانا الیە راجعون
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
لە بری خانەوادەی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود
4/6/2016
بەروار2020/07/07سەردان 848
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.