پەیامی پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئەحمەد بەبۆنەی مەرگەساتی ھەڵەبجەوە
پەیامی پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود بەبۆنەی مەرگەساتی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجەوە
بسم اللە الرحمن الرحیم
وَلاَ تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلاً عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الأَبْصَارُ..
ئەمرۆ ١٦/٣ یادی ٢٨ ساڵەی کیمیابارانکردنی شاری ئیسلام پەروەرو مرۆڤ دۆستی ھەڵەبجەی شەھیدە لەلایەن دەستەو تاقمی بەعسی عەلمانی لە گۆڕ نراو.. ئەوەی لەم رۆژەدا پێویستە بوترێ گەلی کوردی موسوڵمان ھەمیشە لە پێشەنگی قارەمانیی و وەبەرخۆداندا بووە بۆ بەرگری لە ماف و کەرامەت و ئاووخاکی کوردستانەکەی.. بێگومان قارەمانیی و وەبەرخۆدانیش بێ خوێن دان و لە دەستدانی دایک و باوک و براو خوشک کەس و کار نایەتە بەرھەم و ھەمیشە ئەم گەلە قارەمانە لە پێشەنگی ئەو باجە گەورانەدا بووە کە تەنھاو تەنھاو لەبەر خۆراگریی و پێداگری لەسەر دین و ئەخلاق و پیرۆزییەکان ھەمیشە باجی گەورەو کارەساتی گەورەی بەسەردا ھاتووە.. لە کیمیاباران و کارەساتی بەناو ئەنفال و روخان و کاولکردنی گوندو گەرەکی ھەندێ لە شارەکان و قەتڵ و عامکردنی دانیشتوانی شارو گوندە نزیک سنوورەکان و زیاتریش..
بۆیە مەرگەساتی ھەڵەبجە ھەرگیز لەجەستەی ئەم گەلە ستەمدیدەیە سارێژ نابێ و بیر ناچێـتەوە.. مەرگەساتی ھەڵەبجە برینی تەنھا دانیشتوانی ھەڵەبجە نیە، بەڵکو برین و مەرگەساتی ھەر چوارپارچەی کوردستانەو خوا یاربێت بەرھەم و دەستکەوتی زۆر گەورەتری بە دوادا دێ..
پێویستە لەسەر کاربەدەستانیش ھەڵەبجە دووربگرن لە ھەر جۆرە بۆنەیەکی حزبیی و ئەوەی واجب و پێویستە لەسەر حکومەت و دام و دەزگاکەی ئاواەدانیی و خۆشگوزەرانیی دانیشتوانەکەیەتی و گرنگی پێدانی حکومەتە بەو کارەساتەو تەنھا درووشم و قسەی زرق و برق نەبێ و لە دوای ٢٨ ساڵ خەڵک و دانیشتوانی ھەڵەبجە لە ئەوپەری رەزامەندیدا بن نەک بە پێچەوانەوە... چونکە ھەڵەبجە ھێماو رەمزی گەلی ھەموو کوردستانە و جێگای شانازی ھەمو تاکێکی کوردەو زۆربەی حزبە کوردستانیەکان لەسەر مەرگەساتی ھەڵەبجە خۆیان بە دوینای دەرەوە ناساندو دەتوانین بڵێین سوودمەندیش بوون..
لە کۆتاییشدا دەڵێن: خوایە وەک چۆن دەستەو تاقمی بەعسیەکانت روو ڕەشی مێژوو بەردەم میللەتی عێراق کرد، بەو شێوەش ئەو لایەن و کۆمپانیانەی کە ئەو چەکە کۆمەڵکوژییەیان بە حکومەتی عێراق فرۆشت و دواتر بەسەر گەلی موسوڵمانی کوردا تاقییان کردەوە ریسواو سەرشۆریان بکەی.. مەرگ و ڕوو رەشی بۆ ئەو وڵاتە عەرەبیی و ئەوروپاو ئەمریکایەی کە نقەیان لە خۆیان بریبوو وە ھیچ ھەڵوێستێکیان نەبوو..!! داواکارین لە خوای مەزن کوژراوانی مەرگەساتی ھەڵەبجە بە شەھید قەبول بکات و بریندارەکانیان شیفا بدات و پاداشتی کەس و کاریان بەبەھەشتی بەرین بداتەوە..
وانا للە وانا الیە راجعون..
پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
٧ی جەمادی دووەمی ١٤٣٧ی کۆچیی
١٦ / ٣ / ٢٠١٦ زایینی
www.ahmadkaka.org
بەروار2020/07/07سەردان 591
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.