ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای مامۆستا
ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای مامۆستا
ئارام بامۆكی
به‌ناوی خودای ئاینده‌به‌خش و دلاَوا
كه‌تۆ غایب له‌به‌رچاوم ده‌بی، چیم بێ له تۆ غایب
قیامه‌ت حازری به‌رچاومه، خۆمم له خۆ غایب
مه‌حوی لوتكه
ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
ئه‌ڵبه‌ته ته‌ریق بوونه‌وه‌یه‌كی عارهێنه‌رو گه‌وره‌یه بۆ من كه ئه‌مڕۆ قه‌ده‌ر وایكردووه بكه‌ومه ناو دنیایه‌كی جه‌فاكێش و جه‌نجاڵ و بێ كه‌سی و بێ نازی و بێ غیره‌تییه‌وه! و لێره‌داو به‌م شێوه‌یه كه ئه‌گه‌ر بتوانم بكه‌ومه قسه له سه‌ركردن و باسكردنی ئه‌وه‌ی كه نه‌ده‌بوو به‌م شێوه‌یه‌و به‌م جۆره‌بێت، چونكه ده‌بوو جۆر‌و شێوه‌یه‌كی تربێت بۆ من قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌م، ڕۆژگارێك كه‌ته‌نیا خۆر ماوه تا به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبێت و دنیا كۆتایی پێ بێت. ئیدی هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌یه!، تا ئه‌وه‌ی بڵێم زه‌مین بۆ پیاوچاكان بچووك بووه‌ته‌وه ده‌بێت بۆ ئاسمان بڕۆین!.
تا ئه‌م ئاسته له‌وه تێگه‌شتووم كه هه‌رگیز به‌رژه‌وه‌ندی و دین پێكه‌وه نایانكرێت و هه‌رگیزیش ئیمان بێ بوونی مه‌عنه‌ویه‌ت ناگاته پله‌ی ته‌واوه‌تی و كامڵی خۆیی و هه‌رگیزیش مه‌عنه‌ویه‌ت به‌بێ عه‌قیده‌یه‌كی پاك و یه‌ك لایه‌نه‌و ساف و بێخه‌وش دروست نابێت، ئه‌مه‌م له جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووده‌وه بۆ ده‌ركه‌وت و تێیگه‌یشتم كه پراكتیزه‌كردنی موجاهیدانه‌و عیرفانیانه‌و زاهیدانه‌و پێشمه‌رگانه‌و سه‌ركردانه‌و پێشه‌وایانه‌ی ئه‌وه كه توانیویه‌تی ئا به‌و چه‌شنه بێت و پێناسه‌یه‌ك له‌م ئاسته‌دا ئاسته‌مه‌و ته‌ریق بوونه‌وه‌و شه‌رمه‌زارییه بۆ من و بۆ ئه‌وانه‌شی كه ڕۆژگارێك له حزور‌و خزمه‌تی مامۆستادا بووبێتن و تا قیامه‌ت ئه‌و ویصاڵه‌یان له بیر بچێت كه هه‌ر بۆ ساتێكیش بوو بێت كه گه‌شتبن به دیداری ئه‌و زاته سه‌ر ڕاسته. لێره‌دا ئیدی من هیچ شتێك له بیر ناكه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشمم له بیر كردبێ ئه‌و له بیرناكه‌م!.
چونكه له ئه‌وه‌وه فێری زۆر شت بووم، كه هه‌موویان له ناو ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌تدا خۆیان ده‌بیننه‌وه. كه ده‌مه‌وێت زیاتر بۆ ئێوه‌ی وردبكه‌مه‌وه كه چۆن ئه‌م زاته له ژیانیدا وای كردووه كه به چ ڕه‌نگ و به چ جۆرێك له ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌تدا خۆی ببینێته‌وه؟، ئه‌ڵبه‌ته هیچ مرۆڤێك به‌بێ ئه‌و دوو چه‌مكه ناتوانێ ته‌نانه‌ت بچوكترین پێناسه‌ی خۆشی بكات و ئه‌و دوو چه‌مكه‌ش هه‌ر دووكیان پێكه‌وه ده‌توانن ببنه ته‌واوكه‌ری وه‌زیفه ئاسمانیی و زه‌مینی و ئیسانییه‌كانی خۆی، ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای مامۆستا وه‌ك گرنگترین بنه‌ما ته‌ماشا ده‌كراو ئیسلام و په‌یامه‌كه‌ی له به‌ڕێكردنی ئه‌م دووانه‌دا كه له‌گه‌ڵ خوێن و ڕۆحی‌دا بوو بوون ده‌بینی، ئه‌م تێكه‌ڵ بوونه‌ی ئه‌و به‌م چه‌شنه بۆ ڕزگاری خۆیی و مرۆڤایه‌تی له كه‌نده‌لاَنی خه‌ره‌ندێ كه ئه‌صڵ خۆمان ده‌ستمان له ئاماده‌كاریدا هه‌یه بۆ خۆ له ناو بردن، به‌لاَم خۆش به‌ختی بۆ مامۆستا كه خۆی ڕزگار كرد‌و بۆ ئه‌وانه‌ی كه وه‌كو ئه‌ون و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌م كه هه‌ركه‌سێك پێ به پێی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبگرێ ئه‌ویش ئه‌چێته سه‌ر سكه‌ی نه‌جات بوون و له قه‌یرانی به‌رژه‌وه‌ندیی و ئیمان و ژیان و په‌یوندییه ئاڵۆزه‌كانی دنیا‌و سه‌ر زه‌مینی نه‌خۆش سه‌رفراز ده‌بێت و وای لێدێ كه هه‌ستی به‌وه بشكێ كه ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت ئه‌صڵێكی گه‌ردونی هه‌یه‌و هه‌ڵگرانی ئه‌م یه‌كێتییه ئاسمانییه په‌یامكرده واده‌كات به‌م جۆره مامۆستا بگاته ئه‌و ئاست و پله‌و پایه‌و بالاَ زرافییه‌ی كه به‌ڕاستی لایه‌ق و هه‌ڵگری بوو. لێره‌دا تۆی خوێنه‌ر بیرێك له خۆت بكه‌ره‌وه بزانه ئایا تۆش وایت؟. من ئه‌گه‌ر له عارو ته‌ریق بوونه‌وه‌شدا بێت یان له به‌ر بینینی ئه‌و هه‌موو خه‌سڵه‌ته جوان و گه‌ورانه‌ش بووبێت ده‌بێت هه‌ر هیچ نه‌بێت له ژێر سێبه‌ری پیرۆزیدا نه‌یه‌مه ده‌رێ.
ئه‌و سه‌راپا میلۆدێكی ئاسمانی بوو بۆ ته‌واوی نه‌ته‌وه‌و میلله‌ته‌كه‌ی كه چۆن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو بۆ گشت تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا فێری ئه‌خلاقیاتی ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت بكات كه په‌یامێكی ئاسمانی و هه‌موو په‌یامه ئاسمانییه‌كان له گه‌ڵیدان و وه خۆڕسك و خانه خوێی ناو خوێن وگۆشتی مێژوویی و ئاینی و شوناس و كه‌ڵچه‌ر و ئیحساسی كۆمه‌لاَتی و سیاسی و ژیاری میلله‌ته‌كه‌ی بوو.
له‌ناو ئه‌م تێڕوانین و ئیمانه‌ی ئه‌ودا جیاواز له تێگه‌یشتن و تێڕوانینی ئێمه كه به‌راورد له چاو جه‌نابیدا وه‌ك مه‌له‌وانێكی بێ ده‌ست و قاچ و چاو واین. له مه‌فاهیمه شه‌رعییه‌كاندا له هیچی كه‌م نه‌بوو، بۆ شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌و فه‌توا به كه‌ڵكه‌كانی، مامۆستا كرێكار گوته‌نی ئه‌و قه‌رزاوی كورد بوو. هه‌رچه‌ند قه‌رزاوی له ناو نازو نیعمه‌ت و كۆشك و ڤێلاو به‌هه‌شته سیحرییه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپادا بوو به قه‌رزاوی، خۆ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود بێ نازو نیعمه‌ت و بێ كۆشك ته‌لارو ماڵ و شار‌و ولاَتی سیحریش بوو، موجاهید و پێشمه‌رگه و كه‌م ده‌ست و ئاواره‌و بێ پشت و په‌نا بوو، به‌لاَم هه‌میشه ئومێد و ڕوی له خودا بوو، له فه‌زای دنیای گۆڕانكاری و پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆژیاو چه‌مكه تازه‌كان و ده‌رهاویشته‌كانی دنیای جیهانگیری چاك تێگه‌شتبوو. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێ به پێ بێ دواكه‌تن له قسه له‌سه‌ر كردن و ڕاو بۆچونی ئیسلامی و شه‌رعیی و تێگه‌یشتنی تایبه‌تیانه‌ی خۆی له گه‌ڵیان ده‌چوو. تابڵێ به‌وانه‌ی كه به‌ناوی بیر‌و باوه‌ڕی جۆراو جۆره‌وه كه كۆمه‌ڵگایان ته‌فره داوه له له پێشكه‌وتن و جموجوڵی فره ڕه‌نگ و فره چه‌شنی دنیای فه‌لسه‌فه‌و بره‌وه كه‌لتوره‌ی و سیاسی و پێشكه‌وتنه عه‌قڵی و زانستی و ڕۆحییه‌كان، مه‌عنه‌ویه‌تی مامۆستا له ئاستێكی مه‌زندا ڕۆڵی جوامێرانه‌ی خۆی ده‌گێڕاو زۆر سه‌نگین و پڕ به پیت و پڕ بڕشت بوو له ئاست ته‌واوی كایه كۆن و نوێیه‌كاندا، له كات و شوێنی خۆیدا ڕاده‌وه‌ستاو خه‌ڵكی ئاگادار ده‌كرده‌وه له ڕودانی هه‌ر پێشهات و جموجوڵێ كه ئایا ته‌با دێته‌وه یان ناته‌با، له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ت و مه‌نهه‌جی ئیسلام و به‌رژه‌وندییه ئیسانیی و ئه‌خلاقیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌یدا، بۆ ئه‌وه‌ی له چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كرن و له‌گه‌ڵ بوون و نه‌بوونی شته‌كاندا به جۆرێك پێش به خراپه‌كان بگرین كه تا ده‌رئه‌نجامێكی باشمان هه‌بێت، ده‌رئه‌نجامێك كه ڕێگا ئه‌صڵه‌كه‌مان لێ ون نه‌كات یان به لاڕێدا نه‌مان بات. ئه‌م مه‌عنه‌ویه‌ته‌شی له خۆڕا بۆ نه‌هاتبوو، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵ و ماندو بوون و شه‌ونخونیی و گه‌رماو سه‌رما چه‌شتن و خه‌باته بێ وچانه‌كه‌ی بوو كه خۆی له ئه‌زموونی دنیا نه‌ویستی و وه‌ك زاهیدی ته‌ركه‌دنیا پاك و بێگه‌رد و شه‌ونوێژی به‌رده‌وام وایكرد كه ئیدی ئه‌و زانا و موفه‌سیرو شه‌رعزان و سه‌ركرده‌یه‌ی لێده‌ر بچێ. ئاخر كه‌م كه‌س ده‌توانێ وه‌كو ئه‌و هه‌ڵگری ئیمانێكی له‌و چه‌شنه‌و مه‌عنه‌ویه‌تێكی له‌و جۆره‌و زوهدێكی بالاَ له خۆیدا به‌رجه‌سته‌بكات. له مێژووی ئێمه‌دا ده‌گمه‌نه و به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
ئه‌وانه‌ی كه به‌ڕاستی و به‌ته‌واوه‌تی له پێناو ئیسلام و میلله‌ت و مرۆڤایه‌تیدا ژیابن له سه‌ره‌تای ژیانی مامۆستاوه ئه‌و ده‌ستپێكه ده‌بینم كه به ناڕه‌حه‌تی و پڕمه‌ینه‌تی ڕۆژگاره‌كه‌ی ئه‌وه‌وه بگره تا هه‌ناسه‌دانی ئێستای ئێمه كه ڕوناكی زۆر به ئاسانی نادۆزرێته‌وه و تێكه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی ده‌بینم له نێوان ئه‌و مه‌عده‌ن و مادانه‌ی كه نه‌ده‌بوو تێكه‌ڵ ببن، وه‌ك تێكه‌ڵ بوونی ماده‌و مه‌عده‌ن و خۆراكه ڕۆحیی و ویژدانیانه‌ی كه سه‌ر له‌به‌ری ئینسانی بوونمان هه‌ڵده‌وه‌شێنن!، هه‌ر چه‌ند ئه‌و چرای خۆی پێ‌بوو، كه‌ڕۆشتیش هه‌ر به داگیرساوی بۆ ئێمه‌ی دانا، ته‌نها ئیشیشی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و ڕوناكییه له دوای خۆی جێبهێڵێ تا دڵنیا بێت له ته‌واوكردنی وه‌زیفه‌كه‌ی خۆی كه به‌رنامه‌ی خودایه بۆ ئه‌و و هه‌موو تاكێك له سه‌ر زه‌مینه‌دا. به‌لاَم خۆ ئه‌و چرایه‌ی ئه‌و هه‌روا به‌بێ هیچ و له خۆڕا ئیشناكات و ڕوناكی نابه‌خشێ؟، به‌ڵكو ده‌بێت ئێمه‌ش ئاگامان لێی بێت چونكه ئه‌ویش له یه‌كێكی كه‌و نوره‌وانێكی كه‌وه وه‌ریگرتووه، ده‌بێت زۆر به وریاییه‌وه له‌گه‌ڵی بین و خۆراكی به‌ینێ و ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌و له هه‌زاران جۆر ڕه‌شه‌بای ده‌ستكرد و تۆفانی تووند‌و جۆراو جۆر كه ته‌نیا بۆ كوژانه‌وه‌ی ئیشراق و به‌خته‌وه‌ری په‌یدا بوون و دروستكراون و به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردن و دروست بووندان بپارێزین و ئاگاداری بین. له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌زموونی مامۆستا ئه‌زموونێكی په‌تی و ساده‌و ساكار‌و ئاسان نه‌بووه، به‌ڵكو ڕۆژانی زۆر تاڵ و تفتی پێوه بینیوه و ڕێگای تولانی ڕۆح و جه‌سته‌یی زۆری بڕیوه، ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و ناڕه‌حه‌تی تاقه‌ت پڕوكێنی كه‌م وێنه‌ی پێوه بینیوه، هێزو وزه‌و ده‌ماخ و زاكیره‌و ئیدراكی زۆر ماندوكردووه له به ده‌سهێنانیدا، چه‌ندین جار كه‌وتۆته ناو مه‌وقیفی حه‌ریج و تا هێنه‌ره‌وه، ده‌یان جار له مردنی مرۆ كرده گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، دا‌و و ته‌ڵه‌و تاقیكردنه‌وه‌و ته‌ماحی خراوه‌ته به‌ر پێ، ئیهانه و حه‌سرو ئاواره كراوه، خه‌می خواردوه، له نزیك مردنه‌وه ئیشی بۆ جوانكرنی ژیان كردوه، له‌ناو ژیاندا ئیشی بۆ ناساندن و حه‌قیقه‌تی مردن كردوه، هه‌میشه له نزیك شه‌هید بونێكی حه‌قیقییه‌وه بووه، كه‌سه‌كانی لێی تۆراون چونكه نا به‌خشیده نه‌بووه، ئه‌م له كه‌سه‌كانی تۆراوه چونكه ئه‌م به‌خشیده بووه، ده‌ستی هه‌ڵگرتووه له ئیمتیازات و مه‌هامه‌ی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی چونكه ناعه‌داله‌تی هه‌بووه له ولاَتدا، دژایه‌تی توندی هه‌ر جێ و لایه‌ن و كه‌سێكی كردوه ئه‌گه‌ر له یاسا‌و ڕێسا‌و شه‌رعه‌تی ئیسلام لایدا بێت، كاتێ هه‌ڕه‌شه‌ی كردوه بۆ ئاشتی بووه، كاتێ هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه ئه‌م داوای ئازادی كردوه بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، له ژیاندا باجی زۆری داوه چونكه ئه‌صڵی ڕێگاكه خۆی وایه ته‌ڕو توشی زۆر تێدایه، له ڕۆژگارێكدایه جێگه‌ی به‌زه‌ییه، كه‌م كه‌س دڵی بۆی ده‌سوتێ كه‌چی ئه‌و دڵی بۆ هه‌موو كه‌س ده‌سوتێ، چونكه كه‌سه‌كان و خه‌ڵكه‌كان و مرۆڤه‌كان دوركه‌وتوونه‌ته‌وه له حه‌قیقه‌تی مانای ڕاسته‌قینه‌ی ئیمان و ئه‌وین و مردن، كه‌سه‌كان چاكه‌و خراپه‌یان تێكه‌ڵ ده‌كرد، وه‌فاو په‌یمان شكێنیان تێكه‌ڵ ده‌كرد، عه‌قیده‌و كوفریان تێكه‌ڵ ده‌كرد، شه‌ریعه‌تی ئاسمانی و ڕێسای لاڕێییان تێكه‌ڵ ده‌كرد، حه‌لاَڵ و حه‌رامیان تێكه‌ڵ ده‌كرد، ئاو‌و شه‌رابیان وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا ده‌كرد....هتد. مامۆستا ئاگاداری ئه‌كردنه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ی له گوتار‌و ناو كتێب و ئامۆژگارییه‌كانیدا له‌م كاره‌ساتانه وریایی پێ ئه‌دان و له ده‌رئه‌نجامی خراپ ئاگاداری ئه‌كردنه‌وه، ئه‌م هه‌موو ڕێگه ته‌ڕو توشه‌ی گرته به‌ر بۆ سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری ئێمه، هه‌موو پیاو چاكان شاهیدی ئه‌مه‌ن، ئێمه شاهیدی ئه‌مه‌ین، ئیمان و ئه‌وین و مردن شاهیدی ئه‌مه‌ن، ته‌فسیرو كتێب و وتار‌و هه‌وڵه بێ وچانه‌كانی ژیانی شۆڕشی شاخ و شاری شاهیدی ئه‌مه‌ن. ئه‌و به‌رده‌وام خۆی له ئه‌زموونه‌كه‌یدا قاڵ ده‌كرده‌وه، چونكه ده‌یزانی تاموو چێژی ئیمان له‌وه دایه‌و هه‌میشه‌ش وه‌ك زاهیدێك وابوو بۆ ده‌ورو به‌ری، هه‌موو كه‌س مه‌حتاجی ئه‌و بوون چونكه ئه‌و له هه‌موو كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو، چونكه ئه‌و خاوه‌نی مه‌زنترین كۆگای مه‌عنه‌ویه‌ت بوو، ته‌واو ڕستگۆ بوو له‌گه‌ڵ خودای خۆیدا، هێزی ئیمانی وایلێكردبوو كه شایان به‌و مه‌قام و مه‌رته‌به و ڕێزه بێت.
هه‌ر كه‌سێك وه‌ك ئه‌و نه‌چوبێته ناو ئه‌و مه‌قام و پله‌و توانسته ڕۆحانییه‌وه هه‌رگیز ناتوانێ ده‌م و پل له ئیجتیهاد و ڕاڤه‌و ته‌فسیره تازه‌كان بدات، وه‌ك هه‌ندێ له تازه پێگه‌شتوانی گه‌نج و به كووت گه‌وره‌كراو كه ده‌ڵێن سه‌رده‌می ئیجتیهاد و گۆرانگارییه‌كانی تازه‌ی فیقه ڕاوه‌ستاوه و هه‌ر وه‌ك چۆن سه‌رده‌می موعجیزه نه‌ماوه ئاوه‌هاش كات و ساتی ئیجتیهاد به‌سه‌ر چووه، مامۆستای ڕه‌حمه‌تی زۆر به جوانی وه‌لاَمی ئه‌وانه‌شی ده‌دایه‌وه‌و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه تازه‌كانی دنیادا قسه‌و باسی پڕ به‌پێستی خۆی هه‌بوو، وه‌لاَمی ته‌واوی پرسیاره‌كانی ڕۆژگاری ده‌دایه‌وه و بۆ هیچ شتێك دانه‌ده‌ماو وه‌ك كه‌سێكی داهێنه‌رو قودره‌تمه‌ند و هونه‌رمه‌ندو سیناریست و ڕه‌خنه‌گرو له هه‌مانكاتدا پیاوی ڕۆژی ته‌نگانه‌و سیاسه‌توان و كه‌سی كۆمه‌لاَیه‌تی و مه‌عنه‌ویه‌تگه‌راو ده‌ست وده‌م گوشاد و ئایینده بین ده‌هاته گۆو قسه‌كردن و به‌رهه‌م و خه‌بات و ماندوبوونه‌كانیشی شاهیدی ئه‌و ڕاستییه‌ن و گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ن كه مامۆستای ڕه‌حمه‌تی فێركارێكی زۆر بلیمه‌ت و به‌تواناو ڕۆح بین بوو بۆ خوێندنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری ته‌واوی ئه‌و كێشه‌و ده‌موچاوانه‌ی كه زیاتر له دوو دیوو، زیاتر له دوو ڕویان هه‌بوو!، وه‌ك مامۆستای كۆمه‌ڵناسی و ده‌رونناسی و سیاسه‌تزانێكی حه‌كیم چاك له مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندیه گشتی و تایبه‌تی و ئینسانییه‌كاندا ئیحساس و زومی مایكرۆ ده‌ركی هه‌بوو، بۆ كه‌شفكردنی نهێنییه شاراوه‌كان و پڕ ته‌لیسم و گوماناوییه‌كانی مرۆڤ، به‌و چه‌شنه ده‌ركی ئه‌و له‌سه‌ر زومێكی زۆر ورد‌و پڕ توانا‌و نوری دره‌وشاوه بوو بۆ ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشی و كێشه‌كان.
ته‌واو زانا بوو، ته‌واو كه‌سێكی ڕۆحانی بوو، ته‌واو كاره‌كته‌رێكی سیاسی به ئه‌زموون بوو، لادانی نه‌بوو له عه‌قیده‌و ئیمان و بیر‌و باوه‌ڕیدا، وه‌ك ئێمه ترسنۆك و ترساوو فشۆڵ و ژیان خۆشه‌ویست نه‌بوو، سه‌رده‌مانێك به‌عس ڕۆحی فریشته‌ی نابه‌عسیی ده‌رده‌هێنا مامۆستای ڕه‌حمه‌تی هیچ جۆره سازش و خۆنزیككردنه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو بۆ ڕژێمێكی كورد كوژو مرۆ كوژ، وه‌ك ده‌مان بینی كه‌سانی به‌ناو مه‌لاو كه‌سایه‌تی سیاسی كوردی كه چۆن هه‌میشه له سه‌ر سفره‌ی دوژمنانی ئیسلام و كورد بوون و بووبوون به خۆره‌ی ئه‌خلاق و عه‌قیده‌ی میلله‌ته‌كه‌ی خۆیان و له سه‌ر پاره‌و پول و سه‌روه‌ت و سامان و ئیمتیازات بێ ملاَمه‌ت و بێ باك بوون و خۆیان و دین و نیشتیمانه‌كه‌یان بیر چووبوویه‌وه و تا ئه‌م ئاسته‌ش ئه‌و جۆره كه‌سانه به‌رده‌وامیان هه‌یه‌و به‌ناوی ئیسلام و كوردایه‌تی و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌سته‌وه خوێن و خۆراكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان به فیڕۆ ده‌ده‌ن و باكیشیان به دوا ڕۆژ و قیامه‌ت و به‌رپرسیاری ئاینده‌و مێژوو نییه.
به‌هه‌شتی.. تابێ ئیمان و عه‌قیده‌ی خۆی په‌روه‌رده ده‌كرد، له بانگه‌وازو جیهادو ڕۆژانی خه‌باتی شاخ و ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌دا له یه‌كه‌مینه‌كان بوو، هێزێكی مه‌عنه‌ویه‌تكارانه له ڕۆحی‌دا هه‌بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وایلێكرد له دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی خۆماڵیی و ئیسلامی‌دا بۆ خه‌بات له پێناو ئیسلام و خاك و كۆمه‌ڵگاكه‌ی له یه‌كه‌مینه‌كان و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بێت، ڕۆژگاری پێش دامه‌زراندنی بزووتنه‌ی ئیسلامیش مامۆستا هه‌ر سمبول و قودره‌تمه‌ندو جێی ئیعتیبار‌و ئومێدی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو، دروستكردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش زه‌روره‌تێكی واقیعی و مێژوویی بوو، وه‌رچه‌رخانێك پڕ به‌پێستی ڕۆژگاره‌كه‌ی خۆی، چونكه ده‌مێك بوو ڕه‌وتی خه‌باتی كوردی ڕێڕه‌وێكی عه‌لمانیانه‌ی وه‌رگرتبوو، له‌به‌ر ئه‌وه حاڵه‌تێكی زۆر حه‌ساس و چاره‌نوسساز هاتبووه ئاراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وته ناحیزبیه‌ی كه هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌كانی كورده‌وه هه‌بوون بۆ ناساندنی مه‌زوڵومیه‌تی میلله‌تی كورد، كه ده‌بێت به چاره‌سه‌رێكی ئیسلامیانه بكرێت، چونكه ڕه‌وتی ئایدیا هاورده‌كانی غه‌یره دین جگه له پاشه‌كشه پێكردنی به‌ره‌و پێشبردنی چاره‌سه‌ریی بۆ داوا‌و مافه زه‌وتكراوه‌كانی كوردی هیچی پێنه‌كراوه؟، ڕۆژگاره‌كه‌ش وابوو له‌و جۆره حیزبانه سه‌ر هه‌ڵبده‌ن، به‌لاَم نه‌ده‌بوو به‌و چشه‌نه بن كه میلله‌ت و نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌ن به قوربانی بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌یان، چونكه ته‌واو پشتیان له دین و عه‌قیده‌ی میلله‌ته‌كه‌ی خۆیان كردبوو، به‌هه‌ر حاڵ ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ستین ، فره ڕه‌نگیمان پێویسته، حیزبه‌كه‌ی به‌هه‌شتی وه‌لاَمێك بوو بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان وت كورد له شۆڕشی نوێیدا حیزبی ئیسلامی ڕۆڵی نه‌بووه، وه‌یان ده‌یان وت هه‌ر بوونیشی نه‌بووه، له كۆن و نوێ‌دا بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌ی كوردایه‌تی به‌ده‌ستی كه‌سانی ئاینی و خۆماڵی كراوه‌و له‌ئاست شۆڕشی ئه‌خلاقی و ئینسانی و ئاسمانی‌دا بوون، بزووته‌وه‌ش درێژه پێده‌ری ئه‌و شۆڕشانه بوو، بزووتنه‌وه‌ی عه‌لمانییه‌تی كوردی ئه‌زموونێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی په‌یڕه‌و كردووه له مێژووی خۆیدا، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كۆتایی ئه‌م ئه‌زموونه‌مان بینی، وا ده‌بینین له سه‌ر ئه‌زموونی فاشیلیه‌ت ئه‌م قۆناغه‌شمان به‌رێ ده‌كه‌ین، دواجار ئه‌وه ئیشی منه له ئاینده‌دا له سه‌ر ئه‌مه بدوێم لێره‌دا شوێنی ئه‌وه‌م نییه چونكه له باسه‌كه‌مان ده‌چینه ده‌رێ.
نمونه‌ی به‌هه‌شتی و هه‌ڵگرانی ڕێبازه‌كه‌ی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌تی مامۆستا بگه‌ین و فێر ببین، كه مرۆڤ دۆست بین، مرۆڤ دروست بكه‌ین نه‌ك مرۆڤ خۆر بین، به وه‌فا بین له پێناو وه‌فاو ڕاستگۆیدا بمرین، پێشه‌نگ و سه‌ر ڕاست بین له پیاوه‌تی و مروه‌ت و مه‌جدو شكۆدا به‌خشیده بین، بۆ ئازادی و یه‌كسانی و دادوه‌ری چالاكوانێكی به ئه‌زموون و سیاسه‌توانێكی نه‌دۆڕاو بین، بۆ ڕۆح و له پێناو ڕۆح‌دا مه‌عنه‌ویه‌ت و ئیمان به خه‌رج بده‌ین...
ئه‌قڵیه‌تی كراوه‌و شه‌فاف له تێڕوانینه‌كانی مامۆستادا
له‌م ئاسته‌دا ڕاوه‌ستانێكی ته‌واوه‌تی ده‌وێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ئه‌زموون و خودخولقییه‌ی ئه‌ودا، كه به‌رده‌وام له كامڵ بووندا بوو، موته‌مه‌كینی ئه‌و به‌ڕاده‌یه‌ك جێگای لێ وردبوونه‌وه‌و ڕاوه‌ستان بوو له به‌رامبه‌ریدا، چونكه ئه‌وه‌نده كراوه‌و شه‌فاف و تێگه‌یشتوو بوو نه‌ده‌كرا وه‌ك فه‌یله‌سوف و عاریف و موفه‌سیرێك ته‌ماشای نه‌كه‌یت و نه‌یبینیت، له به‌رامبه‌ر چاره سه‌رییه‌كاندا بۆ هیچ داده‌نه‌ما و له هه‌موو كه‌س جیاوازتر له كێشه‌كانی ده‌ڕوانی، هه‌ر بۆیه جیاوازتر له كه‌سانی تر بیری ده‌كرده‌وه‌و به‌جۆرێكی تر كێشه‌كانی حه‌ل ده‌كرد، له دنیایه‌كی جه‌نجاڵی ڕۆژگاری خۆیدا له‌و مه‌یدانه‌دا خاوه‌ن مه‌هاره‌تی تایبه‌تی و ته‌واوه‌تی خۆی بوو، له به‌رامبه‌ر شته‌كانه‌وه ئه‌م زۆر پله بالاَ ده‌یڕوانییه سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مك و دیارده‌كان و زۆر شاره‌زا قه‌ڵه‌می ده‌خسته سه‌ر كێشه‌كان و ڕاو سه‌ره‌نجی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو له باره‌یانه‌وه، له‌م باره‌یه‌وه جێگه‌ی باوه‌ڕی ته‌واو و ئیعتیباری جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمانی به‌هه‌شتی بوو، له‌ته‌واوی كایه‌كانی شه‌رعناسییه‌وه بێ چه‌ندو چوون بوو، ئه‌م بلیمه‌تی و شاره‌زاییه‌ی هه‌ر به هه‌وڵ و هیمه‌ت و ماندو بوونی خۆی بوو، ئه‌مه وانیشان ده‌دات كه ئه‌م له سه‌ر پێ وه‌ستان و گه‌شه‌ی ڕۆحی و زانستییه‌ی خۆی وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی سه‌یركردووه، تا گه‌شته ئه‌و مه‌قامه مه‌زن و بالاَیه، كه هه‌موو كه‌س و لایه‌ك مه‌حتاجی بوون و ته‌نانه‌ت شه‌رعزانه‌كانیش ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ئه‌م بۆ زانیاری زیاتر و چاره‌سه‌ری باشتر له كێشه كۆمه‌لاَتیی و شه‌رعیی و سیاسیه‌كاندا، چونكه ئه‌زموونێكی موته‌كاملی هه‌بوو، چونكه ئه‌زموونێكی دورو درێژ‌و تاڵ و تفتی له ڕۆژگاره‌كانی ته‌مه‌نیدا سه‌رفكرد بوو، كاركردن له‌سه‌ر به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه ئه‌خلاقی و فه‌لسه‌فی و بابه‌تیانه‌ی كه ده‌بێت كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و هه‌بێت قسه‌یان له‌باره‌وه بكات، چ ئه‌و بابه‌ت و كایانه‌ی كه له دنیای ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام و له لایه‌ن ته‌وژم و ئایدیاكانی تره‌وه ده‌هاتنه ناو دنیای كوردییه‌وه و چ ئه‌و تێڕوانینه تازانه‌ی كه سروشتی و ناسروشتی كه له دنیای ئیسلام و خودی په‌یامه‌كه‌وه ده‌هاتنه ده‌ر؟، ئه‌و بێ دوو دڵی و به‌زمان و ڕێزمانێكی ڕه‌وان و پاراوه‌وه كه مه‌گه‌ر كه‌سێكی وه‌ك هه‌ژار موكریانی له زمان سازیدا خۆی خه‌ریككردبێ ئاوه‌ها له كتێب و نوسراو‌و ده‌ست نوسه جێماوو ده‌نگ و دیداره‌كانیدا ده‌بینرێن و ئه‌مانه شاهیدی ئه‌و ڕاستییه‌ن، گه‌ر زیاتر بچینه ناو كرۆك و مه‌غزای به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه ئه‌وا ڕونتر بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن ئه‌م زاته به‌رده‌وام له قولاَییدا ژیاوه، قولاَییه‌ك كه كه‌م كه‌س په‌ی پێ ئه‌با، ئه‌و هه‌میشه خاوه‌نی وه‌لاَمی خۆی بوو له ڕۆژگاری ونبوونی پرسیاره‌كانیشدا، هه‌میشه‌ش خاوه‌نی پرسیار بوو بۆ ئه‌وانه‌ی كه بێ وه‌لاَم بوون له به‌رامبه‌ر پرسیاره بێ وه‌لاَمه‌كاندا.
هێزی قودره‌تمه‌ندی ئه‌و به جۆرێك بوو هیچ كه‌س له ئێمه ناتوانێ بۆ سه‌ده‌یه‌كی تریش نه‌وه‌یه‌كی وای لێ‌دروست ببێت، ئه‌م نه‌ك عیلم و خودان لوتف و كراوه‌و شه‌فافیه‌تیه‌كه‌ی بگره ڕه‌نگ و ڕوخسار‌و سیماشی له‌و جۆره پیاوانه بوو كه سیحر‌و ئه‌فسونی خۆی هه‌بوو، جیاواز بوو، ساده‌بوو، گه‌ر كه‌سێك بیویستایه بیناسیبایه یه‌كڕا ده‌بوویه هاوڕێیه‌كی به‌رده‌وامی و به‌جۆرێك په‌یوه‌ست ده‌بوو پێیه‌وه كه بۆ هیچ ڕۆژگارێكی ته‌مه‌نی نه‌توانێ له بیری بكات، ئه‌مه هه‌موو كراوه‌یی و عه‌قڵیه‌تی مرۆڤ دۆستانه‌ی ئه‌و بوو له به‌رامبه‌ر كه‌سه‌كان و دیارده‌كاندا، چونكه تێڕوانییه‌كانی تێڕوانینێكی هیومانی و ئاسمانی بوو بۆ مرۆڤایه‌تی. سیفه‌تی ڕابه‌ری و شكۆی ئه‌و ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر و كامڵ بوو كه چیدی نه‌تده‌توانی ڕاستی ئه‌وه نه‌ده‌یت به‌خۆت كه ئه‌و خاوه‌نی ئومه‌تێكی موته‌كامله له خۆیدا، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ئومه‌ته‌ش له سه‌ر ڕوی لاپه‌ڕه‌و كتێبه‌كانیشی بێت دواجار ئه‌و هێزی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه ڕابه‌ری گه‌لێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكات، ده‌كرێ ئێمه وردتر بچینه ناو خوێندنه‌وه‌ی كه‌سێتی مامۆستاوه، بۆ ئه‌وه‌ی وردینه تر ئه‌و خه‌سڵه پڕ به‌هاو گرنگانه جیابكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا نه‌وه‌كانی دواتر كه‌سایه‌تی و موفه‌سیرێكی وه‌ك جه‌نابی به‌هه‌شتی بناسن و گه‌وره‌یی ئه‌و زاته‌یان بۆ ده‌ربكه‌وێت و چاو له ئه‌و بكه‌ن.
سه‌نگ و قورسایی له گوڕانكارییه سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا
گومانی تێدانییه كه كه‌سایه‌تی و جموجوڵی به‌رده‌وامی ژیانی مامۆستا به‌ده‌ر نه‌بووه له هه‌ر هه‌وڵدان و ڕۆڵبینین و ماندوبونێك له چاره‌سه‌ری كێشه ئینسانی و نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسیه‌كانی كورددا، ئه‌م توانا‌و مه‌هاره‌ت و مه‌قام و جێكه‌وته‌ی جه‌نابیان وه‌ك شتێكی سروشتی و خۆڕسك له ناخ و خودی مامۆستادا هه‌بووه، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئیمانه‌كه‌ی وای پێوتووه و ئه‌و مه‌عنه‌ویه‌ته به‌رده‌وامه‌شی پاڵپشتی بووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه پێشه‌نگ و له پێشه‌وه‌ی پێشه‌وه بێت له ته‌واوی گۆڕانكارییه سیاسی و نیشتیمانییه‌كاندا، له حاڵێكدا وه‌ها كه‌سێك ده‌گمه‌نه كه گیان و ماڵ و خوێنی خۆی بكاته قوربانی بۆ گه‌شتن به سه‌ر فرازی خۆی و میلله‌ته‌كه‌ی، ئه‌م پێشه‌نگییه‌ی ئه‌و زیاتر سه‌نگ و قورسایی پێ ده‌به‌خشی وه‌ك له ئارائوو بۆچونه‌كاندا له كاتی سه‌ر هه‌ڵدانی پێشهاته هه‌نوكه‌یی و ڕیشه‌داره‌كاندا حساب و مشۆره‌تی پێده‌كراو بڕیار ده‌ر بوو، وه بوونیشی له ناو حیزبێكی ئیسلامی‌دا و قیاده‌كردنی به‌رده‌وامی ئه‌و و دانه‌بڕان له هه‌وڵه‌كانی بۆ خۆی ئه‌و كه‌سایه‌تییه مه‌عنه‌وی و ئیمانیه‌ی پێ ده‌به‌خشی، ئه‌گه‌ر چی ئێمه شاهیدی ئه‌وه‌ین كه ئه‌م زانا‌و سه‌ركرده‌یه به درێژایی ژیانی چۆن توشی سه‌دان كاره‌سات و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی و هه‌ڕه‌شه‌و په‌راوێزخستن و دوركه‌وتنه‌وه كراوه‌وه و بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌م سه‌ركرده‌یه ته‌نیا بۆ ساتێك ڕانه‌وه‌ستاوه‌و دڵی خورپه‌ی نه‌كردووه و به‌رده‌وامی داوه به كار‌و چالاكڤانی پیرۆزی خۆی، چونكه ئه‌یزانی ڕۆژگاری ئه‌و بۆ ئه‌وه نییه كه پاڵی لێ باته‌وه‌و خه‌مساردانه له كێشه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی بڕوانێت. ئیدی وه‌ك فریشته‌ی نه‌جات و چاو ساغ هه‌میشه به دووی ئه‌وه‌وه بووه كه نه‌ته‌وه‌كه‌ی بپارێزێ له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و ئازار‌و كاره‌سات و بنده‌ستی و نائومێدی، ئه‌و زاكیره‌و كه‌لتوری مێژووی ئیسلامی و بزافێكی ئیسلامی كوردی بوو، سیاسه‌توانێكی ئاشتی خواز‌و نیشتیمان په‌روه‌ر بوو، له ئاست قه‌یران و گه‌مه‌و كێشه سیاسییه گشتییه‌كاندا كه توشی كه‌ینونه‌و ماڵی كوردی بووه ئه‌و هه‌وێنی ئاشتی و كۆتری به‌رائه‌ت و ئازادی بووه، هه‌میشه بۆ چاره‌سه‌ریی و ئامانجی پێكه‌وه ژیان و پێكه‌وه هه‌ڵكردن و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌خلاقیات و كه‌لتورو هێنانه‌وه‌ی شوناس و پێناسه‌ی كوردی له خه‌م و شه‌ونخونی و خه‌باتدا بووه، چونكه ئه‌یزانی ئیسلام پێوه‌ری حه‌قیقی و په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕه‌وڕه‌وه ژیاری و كومه‌لاَیه‌تی و سیاسییه كه خود به‌خود هه‌ڵگری بووه، وه‌ك سیاسیه دۆڕاوه‌كان نه‌بوو، سازشی نه‌بوو له مافه زه‌وتكراوه‌كانی كورددا، له بچوكترین حاڵه‌تدا نه‌خۆی و نه‌حیزبه‌كه‌ی پاشه‌كشه‌یان له سیاسه‌ت و عه‌قیده‌دا نه‌كردوه، له ته‌مه‌نمدا زۆر سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تیم دیوه له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوریدا، مامۆستای ره‌حمه‌تی زۆر جیاواز له هه‌موویان، زۆرمان بینی له سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تی كه چۆن توشی نشوستی سیاسی و مێژووی و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقیش بوونه‌ته‌وه‌و له دنیابینی ئێمه‌و مێژوودا ته‌واو دۆڕاون و ڕۆشتنه ناو بازنه‌ی خیانه‌ت و بێ مه‌سئولیه‌ت هه‌ڵگری مێژووی خۆیان و میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌یانه‌وه. نموونه‌ی جه‌نابی ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود نموونه‌ی سمبول و ڕابه‌رو سه‌ركرده‌یه‌كه كه هه‌موو دۆست و دوژمن چاوی لێبكات، دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی دوژمنه دینی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ی بوو، هه‌ر بۆیه به‌عس حسابی تایبه‌تی بۆ خۆی و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌كرد، چونكه جێگه‌ی مه‌ترسی بوو بۆ فكره‌ی به‌عسیزم، هه‌ر بۆیه به‌عس وه‌ك كه‌سێكی دژه به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ژموونه‌كانی خۆیی له قه‌ڵه‌می ده‌دا، هه‌ر بۆیه به‌عس هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن و كوشتن و له ناوبردنی داوه، چونكه ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌كی به‌وه‌فاو نه‌ترسی ئیسلام و كوردایه‌تی بوو، سه‌نگه‌ری چۆڵ نه‌كردوه تا مافه زه‌وتكراوه‌كانی میلله‌ته بنده‌سته‌كه‌ی نه‌سه‌نێته‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ته‌وژمه سیكۆلار‌و ئایدۆلۆژیا زه‌مینیانه‌دا ڕاده‌وه‌ستاو وه‌لاَمی جه‌رگ بڕی ده‌دانه‌وه، چونكه ده‌یزانی ته‌رزه بیروباوه‌ڕو ڕێچكه‌ی نه‌خۆشی زۆر‌و زه‌وه‌ند هاتونه‌ته ناو هه‌ناوی كوردیه‌وه‌و توشی زۆر ده‌ردیان كردوه، ناخۆشبه‌ختیش بۆ كورد و ئه‌زموونه دورو درێژه‌كه‌ی كه هه‌ر جۆره ته‌وژم و ئایدۆلۆژیایه‌ك هاتبێته نیشتیمانه‌كه‌یه‌وه وه‌ك فه‌یله‌سوفی مه‌زنی كورد مه‌سعود محه‌مه‌د وته‌نی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وان( بسم الله)یان به‌سه‌ر بڕین داوه و لێشنه‌گه‌ڕاون ئه‌و هه‌موو باس و خواسه بریقه‌دارانه‌ی كه به یۆتۆپیای خه‌ونه‌كانیان پێناسیان ده‌كرد هیچ نه‌بیت ڕاستگۆ بن له‌گه‌ڵی و درۆ نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان و ملله‌ت و مێژوویاندا، نه‌ك خودی مه‌سعود محه‌مه‌د و چه‌ندانی وه‌ك ئه‌و گه‌وره پیاوه و جه‌نابی به‌هه‌شتی و ئێمه ده‌زانین كه له دنیای ناسۆنالیزمی كوردیدا شتێكی ئه‌خلاقی به‌رهه‌م نه‌هاتووه، ئه‌وه‌شی ناوی ده‌نێن پلورالیزم و فره‌یی و پێشكه‌وتن و ئازادی و عه‌قڵێتی كراوه با بزانن ئه‌وانه‌و هه‌موو شتێك كه لێیه‌وه خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگاو ئینسانییه‌ت بكات لای ئێمه‌وه‌یه‌و په‌یامه‌كه‌ی ئێمه گشت پانتاییه جوانه‌كان له خۆ ده‌گرێت، ئیدی ئه‌وانه‌ی به‌ناوی جۆراو جۆر‌و له ژێر ئایدیای چه‌شناو چه‌شنه‌وه دێن و دروشمی مه‌تاتیانه‌ی عه‌قیده دۆڕاوه‌كه‌یان ده‌ڵێنه‌وه و گوێی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیانی پێ ده‌ئاژون و بۆ خۆشیان هه‌ر تاوه‌و له سه‌ر میزاج و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی شتێكی ترن!، لێره‌دا ئێمه شاهیدی ئه‌وه‌ین كه لائیكی كوردی له ڕۆژگاری سه‌ر هه‌ڵدانییه‌وه هه‌میشه له پاشه‌كشه دابووه له به‌مبه‌ر دروشمه‌كانی خۆیداو هه‌ر فه‌صڵه‌و به ئاوازێك ده‌خوێنێت و به‌رژه‌وه‌ندی جه‌نتڵمانانه‌ی خۆی په‌یڕه‌و ده‌كات و هیچ لای نه‌نگی و عه‌یبه نه‌بووه خاكه‌كه‌شی بدۆڕێنێ و پاشه‌كشه‌ی لێبكات، ئه‌دی منی گه‌نج و لاو چۆن چۆنی سیقه‌و متمانه بده‌م به ئه‌وان؟!.
هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد له مامۆستا له به‌رامبه‌ر هه‌ژموون و ستراتیژ و سیسته‌می جیهانگیری ئابوری و سیاسیانه‌ی به‌رژه‌وه‌ند خوازیدا بوه‌ستێته‌وه‌و بڵێ ئه‌وه ئیسلامه هه‌ژموون و ستراتیژ‌و سیسته‌مه‌كه‌ی ده‌خاته خزمه‌ت ئینسانییه‌ت نه‌ك ئێوه‌ی مۆرڤ خۆر‌و زه‌مین كوژ!، ئه‌و شه‌ڕی پڕ‌و پاگه‌نده‌كانی به‌ناو دیموكراسییه‌تی كۆمپانیا زه‌به‌له‌لاحه‌كانی دنیا‌و نوێنه‌ره‌كانی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیدا (واته كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی) باش ده‌ناسی و ده‌یزانی ئه‌مه هه‌موو له پێناو له ناوبردنی ئه‌خلاقیه‌ت و ئوسره‌ی خێزان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حورمه‌ت و شتێكی شه‌یتانی كرده بۆ له‌ناو بردنی سه‌ر له به‌ری كۆمه‌ڵگا. چونكه ده‌یزانی شتێ به‌ناوی دیموكراسیه‌ته‌وه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا بوونی نییه و كه هه‌یشه ، هه‌ڵگری پاشخانێكه له ناعه‌داله‌تی و پاشقول و خیانه‌ت و دروستكه‌ری چینه‌كان، ئه‌و حه‌ل و فه‌صڵه‌ی كه له خزمه‌ت چینه بالاَكان و دوژمنی چینه نزم و هه‌ژاره‌كانه شتێكه به ناوی دیموكراسییه‌وه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا!، له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیشدا ئه‌مه‌مان هه‌ست پێكرد ئیدی نێتی ئه‌وه‌مان نابێت هه‌ناسه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ر له سنگماندا هه‌ڵگرین، هه‌ر وه‌ك چۆن له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆماندا زۆر به ڕونی ده‌یبینین. ئه‌ی چۆن ئایدۆلۆژیایه‌ك یان په‌یڕه‌وانی به‌و جۆره بن ئێمه له سیحر‌و ئه‌فسونی درۆزنانه‌ی نه‌گه‌ین؟، ده‌یزانی ئه‌مه جۆرێكی تره له به كۆیله كردنه‌وه‌ی مرۆڤ، هه‌ر وه‌ك چۆن له پێش ئیسلامدا به كۆیله كردن و كۆیله‌داری له هه‌ڕتی خۆیدا بوو، وا خه‌ریكه له سایه‌ی دیموكراسی و به ناوی دیموكراسی و له ڕۆژگاری ئێمه‌شدا ڕه‌وتی به كۆیله كردن و فراوان بوونی چینه‌كان په‌ره ده‌سه‌نێ و له هه‌ڕتی خۆیدایه، به جۆرێك حاڵه‌ته‌كه زۆر لاسه‌نگ بووه‌و چیدی ماف و ئه‌رك تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بوون و خوارو ژوور ده‌كات، لێره‌دا مامۆستا ده‌یبینی كه چۆن به‌رپرس و سه‌ركرده وا ده‌زانن مافیان زیاتره نه‌وه‌ك ئه‌ركه‌كانیان؟!، كه له ڕاستیدا ئه‌مه پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته، به‌لاَم له ئێستای حكومداری عه‌لمانییه‌تی كوردیدا سه‌ركرده‌و به‌رپرس مافه‌كانیان زیاتره نه‌وه‌ك ئه‌رك و وه‌زیفه‌كانیان، ئیدی شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ وتن كه مامۆستا نه‌یوتبێت تا ئێمه مه‌حتاجی تێڕاونین و ڕاڤه‌ی دیارده‌كانی سه‌رده‌م نه‌بین.
* خوێنه‌ری ئازیز هه‌ر شتێكی جیاوازتان بینیبێت له‌م باسه‌دا كه به ده‌ر له بیر‌و بۆچونه‌كانی مامۆستا بوبێت
ئه‌وا بۆ من ده‌گه‌رێته‌وه و ئه‌وه تێڕوانین و بۆچونی خۆمه.
هه‌ینی 23/1/2009
بەروار2020/03/29سەردان 907
یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی زانایه‌ك مردنی جیهانه وەفایەک بۆ مامۆستا‌و فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی وه‌فاتی خه‌مخۆری وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی ئیسلامی‌دا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له ڕۆژگاری ونبوونی ئێوه‌دا، ڕابوونی ئیسلامیی چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی خه‌می رابوونی ئیسلامیی و ته‌فره‌قه پیری كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی ته‌شریفتان بردووه مامۆستای قورئانزان! گیانی په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی په‌روه‌رده‌یی له هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود " گه‌لێ له پێش ئه‌وانه‌وه..!