نیشانەکانی سەرکەوتن و بڵاو بوونەوەی ئیسلام.!

نیشانەکانی سەرکەوتن و بڵاو بوونەوەی ئیسلام.!

دەرکەوت بەقسەی خاچپەرستان و بێ باوەڕان و ئەمەش بەڵگەیەکی تری پێغەمبەرایەتی (محمد)ە "علیە الصلاة والسلام" دەر ئەخات.
سەنتەری دیراساتی ئەمریکی (Pew Research Centre) بۆ ساڵی ٢٠١٥ دەری خستووە کە (ئیسلام) تاکە ئایینە کە بە خێراییەکی سەیر لە گەشە کردندایە و خێرایی ئەو گەشە کردنە لەخێرایی زیادبوونی دانیشتوانی سەر زەوی زیاترە و بە کۆتایی ساڵی ٢٠٥٠ ئیسلام سەرتاسەری جیھان داگیر ئەکات (ئەمە قسەی موسڵمانەکان نیە، قسەی دوژمنانی موسڵمانەکانە)!
زوربەی ئایین پەرستەکانی تر واز لە ئایینەکەیان ئەھێنن و بون بە بێ باوەر، سەرەرای ئەو ھەموو ھێرشە توندو تیژانەی کە ئەکرێتە سەر ئیسلام، بەڵام تاکە ئایینە کە لە خێرایی زیاد بووندا.
١٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا ئایینی ئیسلام لە یەک مرۆڤەوە دەستی پێکرد ئەویش محمد المێگفی بوو و ئێستا کە لە ساڵی ٢٠١٥ین ژمارەی موسڵمانان زیاد لە (١٤٠٠٠٠٠٠٠٠ )ھەزار و چوار سەد ملیۆنە!
لە کاتێکدا کە ژمارەی موسڵمانەکان تەنھا چەند کەسێک بوون و لاواز بوون پێغەمبەر بە موسڵمانانی فەرموو: سیبلغ ھذا الامر (ای الاسلام) مابلغ اللیل والنھار، واتە ئەم ئیسلامە ئەگاتە ھەر شوێنێک کە شەو و رۆژی تیابکرێتەوە، ئەگەر خوا پێی نەوتبێت چۆن ئەتوانی قسەی وابکات (و ما ینطق عن الھوی) ھیچ شتێک لەخۆیە ناڵێ علیە الێلاە والسلام.
خوای گەورەش بە ئاشکرا ئەفەرموێ: یریدون ان یطفؤا نور اللە بأفواھھم و یأبی اللە الا ان یتم نورە ولو کرە الکافرون. التوبة ٣٢
واتە ئەیانەوێ نوری خوا بکوژێننەوە بە دەمەکانیان و خوا رازی نابێت تاوەکو نورەکەی (واتە ئیسلام) لە سەرتاسەری جیھان بڵاو نەبێتەوە ھەرچەندە کافرەکان پێیان ناخۆشە و ڕقییان لێیە.
ئەوەش لینکی سایتەکەیەیانە، بچنە سەر بەشی (Religion).
http://www.pewresearch.org

ئامادەکردنی / Zhian Ezzat


بەروار2020/07/07سەردان 1018

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.