(9) ساڵ تێپەربوون بەسەر وەفاتی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود دا..

(9) ساڵ تێپەربوون بەسەر وەفاتی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود دا..

(9) ساڵ تێپەربوون بەسەر وەفاتی زاناو دانای کوردستان شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود

بسم اللە الرحمن الرحیم.. الحمدللە، والصلاة والسلام علی من لانبي بعدە..
(من المؤمنین رجال صدقوا ما عاھدوا اللە علیە، فمنھم من قضی نحبە ومنھم من ینتظر، وما بدلوا تبدیلا) الاحزاب/٢٣.

ئاوەدانی ئەم گەردوونە مەبەستێکە لە مەبەستەکانی ھێنانە بوونی مرۆڤایەتی، وە گومانی تێدا نیە لە سەرەکی ترینی ئاوەدانی ئەم گەردونە: بوونی زانایانی بە کردارو بە ھیممەتن کە مرۆڤایەتی بەرەو رێگا راستەکەی ئەم گەردوونە دەبەن، وە ژیان و گوزەرانی خەڵکی لەسەر ئەساس و بنەمایەکی راست و درووست بونیات دەنێن و بەرنامەو ژیانی مرۆڤەکان لەسەر رێرەوی راستی (کتاب و سنة) دادەمەزرێنن..
بۆیە پێویستە ئوممەت شانازی بە بوونی زانایان و زانستیان و ، کرداریانەوە بکات، وە پێویستە ئوممەت دڵگران بێ کاتێ زانایایەکی لە دەست دەدات، چونکە بە لە دەستدانی زانایەکی راستگۆو بۆ خوا سوڵحاوی، خشتێک لە دیواری رەسەن و دامەزراوەی ئیسلام کەم دەبێتەوەو زەرەر لە ماڵە گەورەی ئیسلام دەکەوێ و لە پانتایی و ئەم گەردونەش کە ئێمە لەسەری دەژین کەم دەبێتەوە، خودا دەفەرموێ: (أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا نَأْتِي الأَرْضَ نَنْقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا) [الرعد: 41]،
ئیبن عەباس لە ریوایەتێکیدا لەسەر ئەم ئایەتە دەفەرموێ: وێرانبوونی بەشێک لەم گەردوونە بە وەفاتی زاناو داناکان و ئەھلی خێرو چاکەکارانیەتی..
ھەر بۆیە موجاھیدیش لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەفەرموێ: مەبەست پێی وەفاتی زانایانە..
(25 / 1 / 2016).. (9) ساڵ بەسەر وەفاتی جەنابی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود زاناو داناو موفەسیری قورئان لە کوردستان تێ دەپەرێت.. ئەوەی جێگای تێرامان و ورد کردنەوە بێت ئەوەیە کە لە دەستدانی زانایانی راستگۆو راساڵ و دامەزراوەی ئوممەتی ئیسلام خەسارەتێکی گەورەو کەوتنی بەردو خشتێکی گەورەیە لە بیناو جەستەی رابوونی ئیسلامیی لە کوردستان و پێویستە خێرا خەمی پڕ کردنەوەو جێگرتنەوەی بخورێت، بەو شێوەی کە شاییستەو پێویستە نەک بە پێچەوانەوە..! 
چونکە بە وەفاتی زانایانی سەر راست و راساڵ، زانست کەم دەبێتەوەو نەزانی و جەھل و گومرایی بڵاو دەبێتەوە، وە خەڵکی بەرەو تاریکیی و ئیلحاد و سەر لێشێواویی سەر دەنێت وەک ئەوەی ئەمرۆ دەیبینین.. بۆیە عەبدوڵڵای کوڕی عەمری عاص رەزای خوای لێبێ دەفەرموێ: (سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: (إن الله لا يقبض العلم انتزاعا ينتزعه من العباد ولكن يقبض العلم بقبض العلماء حتى إذا لم يبقَ عالماً أتخذ الناس رؤوساً جهّالاً يستفتون فيفتونهم برأيهم فيضلون ويضلون)..
ئەوەی ئەمرۆ روو دەدات لەناو گەلانی موسوڵمانی رۆژھەڵاتدا لە نەبوونی زانایانی سەر راست و بۆ خوا سوڵحاوی ئوممەتی ئیسلامە، لەو ھەموو فەسادەی کە بە ئاشکرا دەبینرێ لە فەسادی ئەخلاقی تا دەگاتە ئیدارەو حوکم و دەسەڵات بەرێوە بردن.. بۆیە واجب و پێویستی حەتمی سەر شانی ئوممەتی ئیسلامە پڕ کردنەوەی جێگای زانایان لە ھەموو روویەکەوە.. بۆ ئەوەی چرای رووناکی حەق و راستیەکان ھەمیشە درەوشاوەو نەخشاوە بێ و نەیەڵین لەوە زیاتر ئوممەت بەرەو لا رێ ببرێ و ھەلخلیسکێنرێ..
لێرەوە دروودو سڵاوو رەحمەت بۆ گیانی موفوسسیری قورئان شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود بێ و رەحمەت و بەزەیی خوا برژێ بەسەر مامۆستایانیی و دایک و باوکیی و پاشان ھەر کەسێک ھاوکاری ئەم کەڵە پیاوەی کردووە لە ژیانيدا بە ھەر شێوەیەک بووبێ تا وەفاتی.. وە ھەر لێرەوە رەحمەت و بەزەیی خوا برژێ بەسەر خێزانی ماندوو نەناسی کە لە سەرەتای ژیانی مامۆستاوە ھاوکاری بووە تا وەفاتی و خوای گەورە پاداشتی بەخێری بداتەوە..
وە ئێمەی نەوەو کورانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود بە ئێوەی خۆشەویست و دۆستانی باوکی بەرێزمان ڕا دەگەیەنین کە پرۆژە فیکریی و بانگخوازییەکانی مامۆستای کۆچکردوو بەردەوامەو رۆژ بە رۆژ لە گەشەو بەرەو پێشچووندایە.. بۆیە منەت بەری خوای میھرەبانین کە بە ھەر شێوەیەک بووبێ تا ئەمرۆ توانیومانه راگرو پایەداری ئەو ھزرو فکرەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود بین..
تەنھا ئەوەندەمان لەسەرە کە بەڵێن دووبارە بکەینەوە کە خوا یارو یاوەر بێ رێگەی ئەم کەڵە پیاوەی کوردستان لە خزمەت ئایین و نیشتمان بەر نەدەین و ھەمیشە رۆشنکەرەوەی ئەو بەرنامەو پێرەوە بین.. ھەزار ھەزار سوپاسی بێ پایان بۆ خوای مەزن کە جێ دەستمان دیارەو منەت بەری پەروەرێنمانین..
( ان للە ما أخذ، ولە ما أعطی، وکل شیء عندە بأجل مسمی...) البخاری..

عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود
15 ى رەبیعی دووەمی  1437ى كؤضيي -- 25 / 1 / 2016  زايينى

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
- وێب سایت: www.ahmadkaka.org
- یەکەمین پەیجی ئیسلامیی کوردی لە عێراق و کوردستان: https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood
- ئینستاگرام :  ahmad_kak_mahmood 
- کەناڵی یوتیوبی شێخ ئەحمەد: http://www.youtube.com/user/ahmadkakae
- پەیجی شێخ ئەحمەد لە توێتر: https://twitter.com/erfankaka77


بەروار2020/07/07سەردان 640

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.