ئافره‌تان پێشه‌نگن له په‌یوه‌ندیكردن به ئاینی ئیسلامه‌وه.!
ئافره‌تان پێشه‌نگن له په‌یوه‌ندیكردن به ئاینی ئیسلامه‌وه
گەرئیسلام مافی ئافرەتی پێشێل دەکات.. بۆچی زۆربەی ئەوانەی مسولمان دەبن ئافرەتن
دژه ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێن: ئاینی ئیسلام سوكایه‌تی به ئافره‌ت كردووه
=====================
گروپی زاكير - Zakir Groupلایکەن بۆبینینی بابەتی بەسود
==================
، به‌ڵام ئاماره‌كان سه‌لماندوویانه كه ئافره‌تان پێشه‌نگن له په‌یوه‌ندیكردن به ئاینی ئیسلامه‌وه
ئه‌گه‌ر سه‌یری وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ین دوو وڵات وه‌ك نمونه بهێنینه‌وه (به‌ریتانیا و سویسرا) ده‌بینن كه ئافره‌تانیان ناتوانن كه باوه‌ڕ بهێنن به دینێك كه دواكه‌وتوو بێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و ئاشتی و ئارامیان پێنه‌به‌خشێت و نه‌یانپارێزێت و ڕێزیان لێنه‌گرێت وه‌ك ئافره‌تێك یان وه‌ك مێیه‌نه‌یه‌ك و یه‌كسان نه‌بن له‌گه‌ڵ پیاواندا له كۆمه‌ڵگه‌دا
له توێژینه‌وه‌كی سویسری ئاشكرا كراوه كه ته‌نها له ساڵی 2004 نزیكه‌ی 33000 هه‌زار ئافره‌ت په‌یوه‌ندییان كردووه به ئاینی ئیسلامه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ ڕوو له زیادبوونه ئه‌م ژماره‌یه
سه‌رچاوه :
http://www.swissinfo.ch/eng/putting-their-faith-in-islam/4264476
هه‌روه‌ها له ولاتی به‌ریتانیا
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به ئاینی ئیسلامه‌وه ده‌كه‌ن ڕۆژ به ڕۆژ ڕوو له هه‌ڵكشان ده‌كات وه ته‌نها له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س ڕوویان له ئاینی ئیسلام كردووه
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی Faith Matters ی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه سێیه‌كی ئه‌و موسڵمانبووانه له ره‌گه‌زی مێن
هه‌روه‌ها چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی تریش كراوه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته
سه‌رچاوه:
http://faith-matters.org/images/stories/fm-reports/a-minority-within-a-minority-a-report-on-converts-to-islam-in-the-uk.pdf
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه (هه‌روه‌ك چۆن زانایانی ئیسلام ده‌ڵێن):
ئه‌گه‌ر ئیسلام ئاینێك بێت سته‌م له ئافره‌ت بكات بۆ چی ئافره‌تان به‌م ڕێژه زۆره ڕوو له ئاینی ئیسلام ده‌كه‌ن ؟
وه بۆچی هه‌موو ئافره‌تانی موسڵمان ته‌ئكید له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه كه هه‌ست به سه‌نگی خۆیان ده‌كه‌ن له ژێر سایه‌ی ئیسلامدا ؟
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت به پێی پێگه‌ی اندپێندت ی به‌ریتانی بێت :
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشاره‌ی سه‌ر موسڵمانانی پیاو و ژن له‌سه‌ر سه‌رپۆش و په‌چه و ...هتد
وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ته‌شویشێكی زۆری سیاسی و ڕاگه‌یاندنه‌كان له سه‌ر ئیسلام هه‌یه ، كه ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی ئیسلام ناشرین بكه‌ن له‌به‌رچاوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوایی ،ڕێژه‌ی موسڵمانان هه‌میشه ڕوو له زیادبوونه ، كه ئه‌مه وایكرد توێژه‌ران سه‌ریانبسوڕمێ له‌و ڕێژه زۆره‌ی موسڵمانبووه‌كان له‌و ماوه كه‌مه‌دا .
سه‌رچاوه:
http://www.independent.co.uk/news/uk/home-news/the-islamification-of-britain-record-numbers-embrace-muslim-faith-2175178.html
بەروار2020/07/07سەردان 633
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه گه‌وره‌و به غیره‌ته‌كه‌ی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له ته‌رمی جەنابى مامۆستا ملا علی له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێداره‌دانی پێشه‌وای كوردان قازی محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.