ئایا زۆرینەی ئەنجامدەرانی ھێرشە تیرۆریەکان لە ئەوروپاو ئەمریکا موسوڵمانن؟

ئایا زۆرینەی ئەنجامدەرانی ھێرشە تیرۆریەکان لە ئەوروپاو ئەمریکا موسوڵمانن؟

بڕیار فەریق گردەنازێی (Bryar Fareq Grdanaziy).

پاش ڕووداوەکانی چارلی ئیبدۆ (charlie Hebdo) گرنگیەکی زۆر درا بە ڕێژەی موسوڵمانی دانیشتوی ئەمریکا و ئەورپا کە گوایە مەترسین بۆ ھیمنی و ئاسایشی ئەو وڵاتانە.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی کە بڵاوکرانەوە کۆی گشتی موسوڵمانان کە لە ئەورپا دەژین ٢٠ ملیۆنە. بەم شێوەی خواروە دابەش بوون بەسەر رێژەی دانەشتوانی وڵاتەنکاندا ..
١- فەڕەنسا ٨% 
٢- ئەڵمانیا ٦.٥%
٣- بەلجیکا و سوید ٦% 
٤- ھۆلەندا ٥.٥%
٥- بەریتانیان ٤.٨%
٦- ئیتالیان ٤%
ئەم ئارانە تەنھا بۆ فشارخستنە سەر موسڵمانان و دوخستنەوەی ئەورپیەکان لە ئیسلام، بەڵام ئەم ئامارانە نوقسانن ئەگەر باس لە ئەنجامدەران و کارە تیرۆریەکان نەکرێت ئایا چەندیان موسڵمان بوون. ئاژانسی (یرۆپۆل- Europol) ڕاپۆرتێکی ئامدەکردوە، کە رێژەی ئەنجامدەرانی کارە تیرۆریەکان دەردەخات لە وڵاتانی ئەوروپا، کە بەم شێوەی خوارەوە بووە، دەری دەخات تەنھا ٢% ئەنجامدەرانی ئەو کارانە مسوڵمان بوون، ئەمە لە کاتێکدا ٩٨% ئەنجامدەرانی خەڵکانی تر بوون جەگە لە موسولمان، کە بە ھۆکاری جیا جیا بووە وەک ڕەگەز پەرستی و نەتەوەپەرستی.
ھەروەھا ئەو توێژینەوەیە باس لە خراپترین کاری تیرۆری دەکات لە ئەوروپا، کە لە ساڵی ٢٠١١ دا بوو لە وڵاتی نەرویج لە لایەن ئەندرێس بێرڤیک (Anders Breivik) کە بۆ ھۆی کوژرانی ٧٧ لاو، ئەمەشی وەک بەرپرچدانەوەی سیاسەتی وڵاتەکەی بوو کە پەنابەری موسوڵمانی وەردەگرت.
ھەروەھا لە ئەمریکاش زانکۆی باشوری کارۆلاینا(University of NORTH CAROLIN) لە توێژینەوەیەکیدا دەریخستەوە لە دوای ڕوداوەکانی ١١ سێپتەمبەرەوە ھەتا ساڵی ٢٠١٤ تەنھا ٣٧ ئەمریکی لە لایەن موسڵمانانەوە کوژراون لە کاتێکدا ١٩٠ھەزار ئەمیکی کوژراون لە لایەن ئایزاکانی ترەوە.
لە کۆتایدا چەند دێرێکی رۆژنامەی دەیلی بیست ی (thedailybeast) ئەمریکی دەگوازمەوە کە دەڵی" ھەلەی تۆ نیە کە نەتزانیەوە، زۆرینەی کارە تیرۆریەکان لە ئەوروپا و ئەمریکا ئەنجام دەرەکانیان موسوڵمان نین، ئەوە ھەڵەو چەواشەکاری دەزگاکانی ڕاگەیاندنە.

سەرچاوەکان:
https://www.europol.europa.eu/content/te-sat-٢٠١٤-european-union-terrorism-situation-and-trend-report-٢٠١٤
http://www.thedailybeast.com/articles/٢٠١٥/٠١/١٤/are-all-terrorists-muslims-it-s-not-even-close.html
Muslim-American Terrorism in ٢٠١٣
http://sites.duke.edu/tcths/files/٢٠١٣/٠٦/Kurzman_Muslim-American_Terrorism_in_٢٠١٣.pdf


بەروار2020/07/06سەردان 224

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.