ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی خه‌می رابوونی ئیسلامیی و ته‌فره‌قه پیری كرد !!
م. عبدالله ملا أحمد
* خه‌م خواردنی ئیسلام و موسوڵمانان له ناخی م. ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود دا
بیركردنه‌وه‌و خه‌م خواردن له كاروباری موسوڵمانان هه‌ڵقولاَوی ژیانی تیۆریی و پراكتیكی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكانی مرۆڤایه‌تی به گشتی ، كه ده‌كرێت وه‌ك پێشه‌نگێك و قودوه‌و ئوسوه‌ی حه‌سه‌نه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د بكه‌ین به‌نمونه، ئه‌وه ئه‌و زاته‌یه كه ئیمامی أبوبكر (رضی الله عنه) ڕووی تێده‌كات و ئیبن عه‌بباس بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: ( یارسول الله قد شیبت ، قال شیبتنی هود والواقعة والمرسلات وعم یتسا‌ولون وإذا الشمس كورت ، أخرجه الترمذی وقال حدیث حسن غریب . وه له ڕیوایه‌تی تریشدا هاتووه ، كه ده‌ڵێت : ( قال . قلت یا رسول الله عجل الیك الشیب ، قال شیبتنی هود وأخواتها ، الحاقة والواقعة ، وعم یتسا‌ولون ، وهل أتاك حدیث الغاشیة ! كه ( خازنی به‌غدادی ) له ( لباب التأویل فی معانی التنزیل )دا به‌وردی له‌سه‌ر ڕۆیشتووه. ج3/ص 176.
له ناواخن و مه‌فهومی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه ئه‌بوبكر ( رضی الله عنه ) پرسیاری لێكردووه كه بۆچی وا زوو پیر بوویت ، یان كوێڕا تۆی گه‌نج، پیری سه‌ری تێكردیت ؟ پێغه‌مبه‌ریش زۆر به‌ڕاشكاوانه پێی فه‌رموو: كه خه‌می قیامه‌ت، خه‌می دین، خه‌می نزای ئه‌و ئایه‌ت و سوره‌ته پیرۆزانه كه تێكڕای خه‌م خواردن و مشور خواردنه له كاروباری دنیا‌و دوا ڕۆژی موسڵمانان، زاتێكی وه‌ك پێغه‌مبه‌ری به‌و گه‌نجیه پیر كردووه!
به‌ڵێ ، خه‌م خواردنی سه‌ركرده‌و زانایانی ئیسلام له كاروباری موسڵمانان ، له صیفاتی پێغه‌مبه‌ران به گشتیی و پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د به تایبه‌تی كه له‌مانای فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌ره‌وه لێی تێگه‌یشتین . چونكه هیچ كات هیچ زانایه‌كی سه‌ركرده ئه‌گه‌ر به خه‌می گه‌له‌كه‌یه‌وه نه‌بێت و به‌خه‌می شوێنكه‌وتوانیه‌وه نه‌بێت ، نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ریان دروست ناكات، بگره ناتوانێت خۆی له نێو دڵیشیاندا جێگا بكاته‌وه .
ئه‌وه لێوه‌شاوه‌یی و ڕاستگۆیی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك دكتۆر ( نزار ڕه‌ییان ) بوو ، كه كوڕه (18) ساڵه‌كه‌ی خۆی ناردبوویه ( ته‌لئه‌بیب ) و ناوجه‌رگه‌ی ڕژێمی زایۆنی، تا كرده‌یه‌كی ئیستیشهادی ئه‌نجام بدات، ئه‌و بوێریه‌و صیدقه بوو، وای له‌گه‌ل و موجاهیدینی غه‌ززه كرد، بتوانن به‌و ڕه‌قیه له ڕووی هێرشه بێ ڕه‌حمانه‌كه‌ی ڕژێمی زایۆنیدا بوه‌ستنه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی وه‌ك ( حسن نصرالله ) كوڕه ( 14) ساڵه‌كه‌ی له‌به‌ره‌ی جه‌نگی ئیسرائیل‌دا نه‌كوژرایه، هه‌رگیز خه‌ڵكانی شوێن كه‌وته‌ی ئاماده نه‌ده‌بوون، ئه‌و دیفاعه موقه‌ده‌سه له‌به‌رامبه‌ر ڕژێمی جوله‌كه‌دا ئه‌نجام بده‌ن، لێره‌وه‌یه خه‌می سه‌ركرده‌و زانا ئیسلامییه‌كان بۆ دۆخی كاركردنیان ڕوون ده‌بێته‌وه‌و لێره‌وه جێگا ده‌ستی هه‌ریه‌كه‌یان ده‌سه‌لمێت، كه تا چه‌ند خه‌مخۆرو صادق بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌یه‌دا كه هێناویانه‌ته بوون !كه هه‌ر ئه‌و خه‌م و خه‌فه‌ته‌یش مامۆستای پیركرد .
* م. ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود و جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر برایه‌تی موسڵمانان و دووری له ته‌فره‌قه.
دوای ئه‌و واقیعه تاڵه‌ی هێنرا به‌سه‌ر ڕابوونی ئیسلامیی كوردستاندا به گشتیی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی به‌تایبه‌تی، ته‌نها سه‌ركرده‌یه‌ك كه خه‌می له‌و واقیعه هه‌م له ڕووی تیۆریی و هه‌م له ڕووی پراكتیكییه‌وه ده‌خوارد، جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود بوو، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی تاسه‌ر ئێسقان بڕوای به برایه‌تی موسڵمانان هه‌بوو. ئه‌گه‌ر چی زۆرجار به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیشی بكه‌وتایه‌ته مه‌ترسیه‌وه، كه ئه‌صڵه‌ن له‌م لایه‌نه‌دا باكی نه‌بوو، مامۆستا له دوای ( ئینشیقاقه‌كه‌ی ) ( 13/ی 5/ی 2001 ) تۆكمه‌ترین و ستراتیژی ترین وتار‌و ڕاپۆرتی خۆی له ژماره ( 110) ی 6ی ئایاری 2002 دا له ڕوژنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا بلاَوكرده‌وه ، به ناونیشانی ( پاش لێكترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامیی ..... به‌ره‌و كوێ ؟!) له‌م وتاره‌دا مامۆستا جگه له‌هێنانی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی پێویست ده‌رباره‌ی ته‌فره‌قه‌و جیاوازی له ئیسلامدا، مامۆستا به پرسیارێك ده‌ست پێ ده‌كات ، كه دوای ئه‌و ماڵوێرانیه هێشتا هه‌ڵسوڕاوانی ڕابوون و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بیریان نه‌كردۆته‌وه‌و نیازیان نییه به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن ؟ مامۆستا به درێژی به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌تی هێناوه له‌سه‌ر خراپی ته‌فره‌قه‌و دواتر یاسایه‌كی ئوصولی گرنگ ده‌كاته بنچینه‌ی وتاره‌كه‌ی . كه ئه‌ویش ده‌ڵێت : ( زاناكان یه‌ك ده‌نگن له‌وه‌دا كه له كاتی گۆڕینی مونكه‌رو ناشه‌رعیدا نابێ خراپتر‌و دژواتر ڕووبدات ... ئایا قۆناغی ئێستای ڕابوون پاش ئه‌و لێكترازانه خراپتر نه‌بوو ؟ !) كه له وتاره‌كه‌دا ئاماژه به زۆر خاڵی لاوازی ده‌كات له‌وانه:
1- پارچه پارچه كردن و بێ هێزو بێ ده‌سه‌لاَتكردنی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی مسوڵمانان، پاش به‌هێزیی و به توانایی قودره‌ت و ده‌سه‌لاَتیان له‌ناوچه‌كه‌دا، دیاره ئه‌مه‌ش هیچ گومانێكی تێدا نییه‌و زۆر به ئاشكرا‌و به‌زه‌قیش ده‌بینرێ ، بۆ نموونه: تا یه‌كبوون، یه‌كڕیزو یه‌كپارچه‌و یه‌كبه‌رنامه بوو، هه‌موو هێزه‌كانیان پێكه‌وه بوون و یه‌ك سه‌ركرده‌و یه‌ك قیاده‌یان هه‌بوو، له ده‌ره‌وه ناوه‌وه، حیسابی تایبه‌تی خۆی بۆ ده‌كرا. وه‌جێی ڕێز‌و حورمه‌تی هه‌موو لایه‌ك و گشت لایه‌نێك بوو. گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان به چاوی ڕێز‌و حورمه‌ته‌وه ته‌ماشایان ده‌كردو، له زۆربه‌ی گۆڕانكاریه‌كاندا پرس و مشوه‌ره‌تیان پێ ده‌كرد، ئه‌میش ( واته : یه‌كبوونی ئیسلامیی ) زۆر له مه‌ركه‌زی هێزو قووه‌ته‌وه هه‌موو لایه‌نه شه‌رعیه‌كانی بۆ ده‌خه‌ملاَندن و، زۆر به ڕاشكاوی ڕاوبۆچونه‌كه‌ی خۆی جێده‌كرده‌وه و قاڵبێكی ئیسلامیی به‌خۆیه‌وه ده‌گرت و جه‌ماوه‌ریش به‌و ڕاستیه‌یان ده‌زانی و زۆر خۆشحاڵ ده‌بوون به‌وه‌ی موسوڵمانان جێگه ده‌ستیان كردۆته‌وه‌و، پاشان ئیسلامیه‌كانیش پێشێل ناكرێن و بێ حورمه‌تانه سه‌یر ناكرێن و موقه‌دده‌ساتیان ده‌پارێزرێت و ده‌ست درێژی ناكرێته سه‌ریان، ئه‌مه بۆ ناوچه‌كه! خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی هه‌نده‌رانیش بكرێت، دیسانه‌وه، ئه‌و حه‌قیقه‌ته وه‌ك خۆر دیار‌و پرشنگدار بوو، چونكه موسوڵمانانی گشت ولاَته‌كان، چ خه‌ڵكانی خۆیان ئه‌وانه‌ی له كوردستانه‌وه ده‌چوونه هه‌نده‌ران، شانازیان به‌هێزو ده‌سه‌لاَتێكی جیهادیی وه‌ك هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامیه‌وه ده‌كرد .
له‌م په‌ره‌گرافه‌دا كه نزیكه‌ی هه‌شت ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ده‌ست ده‌خاته سه‌ر ئه‌وزامانه‌ی كه له ئه‌نجامی ته‌فره‌قه‌وه دروست بوون ، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وكاته كه‌متر ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتبن، ئه‌وا بۆ دوای هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق و تا ئێستاش به‌ڕوونی ده‌ره‌نجامه‌كانی هاتنه‌دی، به‌نده بۆ خۆم سه‌رجه‌م مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبی په‌رت بووی سه‌ر یه‌كبوونم دیون، له‌گه‌ڵ ته‌نها ئه‌فسه‌رێكی ئاسایشی ده‌وڵه‌تدا كۆبونه‌ته‌وه‌و به‌و په‌ڕی شانازی یه‌وه له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیانه‌وه بلاَویان كردۆته‌وه، مامۆستای خوا لێ‌خۆش بوو، ئاماژه به‌زۆر خاڵی گرنگ ده‌كات له وتاره‌كه‌یدا كه به وجودی ئه‌و هێزه جیهادیه سه‌رجه‌می مسوڵمانان دڵخۆش بوون ، به‌لاَم به‌ڕاستی دوای ئه‌و ته‌فره‌قه‌یه نه‌گریسه نه‌ك هه‌ر دڵخۆشییان نه‌ما، بواری ئه‌وه‌شمان نه‌ما كه خه‌ڵكی بانگ بكه‌ین بۆ كاری ئیسلامیی، چونكه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر كه‌س ببیته‌وه، ئه‌و ئه‌زمونه شكست خواردوه‌ت به ناوچاودا ئه‌داته‌وه‌و ده‌مكوتت ئه‌كات، كه ئه‌توانین له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بڵێین له ئه‌نجامی ته‌فره‌قه‌دا پڕۆسه‌ی بانگه‌وازخوازیش شكستی خوارد! مامۆستا له به‌شێكی تری ئه‌و وتاره مێژوییه‌دا كه خاڵ به‌خاڵی فه‌رمایشته‌كانی هاتونه‌ته دی ده‌فه‌رموێت :
- بزووتنه‌وه له نێو ئۆپۆزسیۆنی عێراقیدا جێ و ڕێزی تایبه‌تی خۆیی هه‌بوو، هه‌ر بۆیه له‌كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقیدا كرابوویه ئه‌ندام و زۆر به ڕێزه‌وه گوێی بۆ ده‌گیراو ته‌نانه‌ت (بێل كلینتۆن) نه‌یتوانی له‌و دانیشتنه‌ی واشنتۆندا، وه‌لایان بنێ و پشت گوێیان بخات، ئه‌وه‌بوو له‌و كاته‌دا بزووتنه‌وه شاندێكی بۆ به‌شداری ئه‌و گۆنگره‌یه نارد‌و زۆر به‌ڕاشكاوی ته‌رح و پێشنیاری خۆی پێشكه‌شكردو خوێنرایه‌وه .
كه‌چی دوای ساڵێك له نوسینی ئه‌و وتاره مێژوییه‌و هاوشان له‌گه‌ڵ هێرشی ئه‌مریكادا بۆسه‌ر عێراق، كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆن له (له‌نده‌ن) گیراو، هیچ لایه‌نێك له لایه‌نه په‌رت بووه‌كانی بزووتنه‌وه به‌شداری پێ نه‌كرا. چونكه هێزو هه‌یبه‌ته جیهادیه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست دابوو، جگه له‌وه‌یش كه دوای ئه‌و مێژووه‌ش ئیتر ڕۆژه ڕه‌شه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا ، كه نوسینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌رمه‌سه‌رییه‌ی به‌سه‌ریاندا هات، ئه‌گه‌ر بنوسرێته‌وه هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی ده‌وێت و سه‌رجه‌میش له ده‌ره‌نجامه‌كانی ته‌فره‌قه بوو ! له یه‌كێكی تر له‌و خالاَنه‌دا مامۆستا ده‌فه‌رموێت :
- بێ هیواو نا‌ئومێد بوونی گشت مسوڵمانان – له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه له ڕابوونه‌كه – كه بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون عه‌له‌مداری بوو ، من خۆم ( واته : مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ) جارێك له‌زاری به‌ڕیز مامۆستا (صلاح ا‌لدین محمد بها‌ءالدین ) ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامیم بیست، گوتی: ئه‌م بزووتنه‌وه چه‌كداریه (عه‌له‌مداری) گشت ڕابوونه‌كه‌ی كوردستانه، بۆیه پاراستن و گه‌شه‌پێدانی زه‌روره‌تێكی ئیسلامیه، به‌نده‌یش (نوسه‌ر) خۆم گوێم لێ بوو، كه له ئاهه‌نگی یه‌كبووندا هه‌مان مامۆستا فه‌رمووی:(ئه‌م یه‌كبوونه چه‌نده گرنگه ، پاراستنی گرنگتره ) به‌لاَم دیاره ، وه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ده‌فه‌رموێت: پاش ئه‌وه‌ی توشی ئه‌وهه‌موو ته‌نگژه‌و هه‌ڵدێرانه بوو، ئه‌و مافه‌ی له‌ده‌ستدا !!
خاڵێكی تر له ده‌ره‌نجامی ته‌فه‌ره‌قه ، كه مامۆستا باسی لێوه ده‌كات و كت و مت هاتونه‌ته دیی و پێویست به قسه‌ی زیاتر ناكه‌ن، ده‌فه‌رموێت :
- كێ بڕكێ و پێشبڕكێ بۆ سه‌ردانی ئه‌ملاو ئه‌ولاو هه‌لی خۆبردنه پێشه‌وه‌و خۆ گه‌وره كردن و بچووكردنه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌رو زۆر به‌كه‌م نیشاندانی! هه‌ڵبه‌ت له پاڵ ئه‌وه‌شدا دروستكردن و هه‌ڵبه‌ستنی ده‌یان و سه‌دان قسه‌ی ناهه‌قی و نابه‌جێ به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر، جگه له‌وه‌ش دركاندنی چه‌ندین ئه‌سرارو نهێنی ئیش و كاری یه‌كتر، خراپتر له هه‌مووان ئامار‌و سه‌ر ژمێركردنی ئه‌ندامانی یه‌كترو پێشكه‌ش كردنی به‌و دام ده‌زگایه‌ی، شتێكی به ده‌سته‌و ده‌یه‌وێ خۆی بكاته كوڕه گه‌وره‌ی ئه‌و !
له ڕاستیدا ئه‌م خاڵه زۆر له جێگای خۆیایه‌تی، چونكه له كاتی سه‌ردان كردنی لایه‌نه په‌رت بووه‌كاندا بۆلای دوو حیزبی ده‌سه‌لاَتدار، له‌لایه‌ن ئه‌وسه‌ركردانه‌وه باسی ئه‌م گروپ بۆ ئه‌وی تر ده‌كرا، هه‌ردوولا بوو بوونه جێی گاڵته‌جارییان، ته‌نانه‌ت جارێك مام جه‌لال به‌یه‌كێك له سه‌ركرده له خۆبوردووه، خۆ به سیاسیی زانه ئیسلامییه‌كانی وتبوو (ئه‌رێ: مامۆستا جاران ده‌شتی شاره‌زوور، شووتی ده‌هێنا، ئه‌مساڵ حیزبی ئیسلامی هێنا ؟!) به‌و په‌ڕی گاڵته‌جاڕیی و ته‌نزه‌وه. دیاره مام جه‌لالیش زانی بووی كه ئه‌و خاوه‌نی بێستان و ئه‌ندازیاری ئه‌و هه‌مووه گروپه ئیسلامیه‌یه، كه ڕۆژانه له ناوچه‌كه‌دا پوره‌یان ده‌دا !
ژماره‌یه‌كی تر له ده‌ره‌نجامه‌كانی ته‌فره‌قه، وه‌ك مامۆستا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات به درێژی به‌لاَم ئێمه كورتیان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌یه كه :
- یه‌كتری تاوانباركردن، به عه‌ماله‌ت و شوێنكه‌وتنی دوژمنانی ئیسلام ! كه له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هه‌ندێك گروپه ته‌فره‌قه كاره‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا ده‌قاوده‌ق و زۆر به‌زیادیشه‌وه له‌سه‌رخۆیان هاته دی. بۆ نمونه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، گروپێكی ئیسلامیی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه عه‌لمانیه‌كان به حیزبی شیۆعیشه‌وه له لیستی ( 730 ) دا به‌شداری كرد، له كاتێكدا پێشتر فه‌توای كوفر‌و جیهادكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه‌دا دابوو و خوێنی سه‌دان لاوی موسوڵمانانیان به‌و فه‌توایه به‌ڕشتندا، كه‌چی سه‌ره‌ڕای به‌شداری كردن، لێره‌دا بۆ مێژوو ده‌ینوسم، كه یه‌كێك له سه‌ركرده ئیسلامییه‌كان وتی: ئه‌وه‌ی ده‌نگ به لیستی ( 730 ) نه‌دات ، ناتوانێت له‌سه‌ر پردی سیرات بپه‌ڕێته‌وه، واته ده‌چێته دۆزه‌خ، له كاتێكدا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ولیسته‌وه دوو لیستی ئیسلامبی تر هه‌بوون، ئه‌مه ئه‌وخالاَنه بوو ، كه پێشتر خه‌ڵكیان پێ تاوانبار‌و كافر ده‌كرد، كه‌چی زۆر به تۆخ تر بۆ خۆیان هاته‌دی وبینیمان، به‌لاَم له‌وانه‌یه بۆ خۆم حه‌لاَڵه‌و بۆ تۆ نازانم !! بێت !!.
خوا لێی خۆش بێت ، مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه ، زۆر زیاتری وتووه ، له‌وانه مامه‌ڵه‌ی ژیرانه‌ی عه‌لمانیه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌رت بووه‌كاندا، تا زیاتر تۆوی ته‌فره‌قه‌و ڕق و قینه له نێوانیاندا بچێنن و كاره‌كه‌یشیان سه‌ری گرت و هه‌وڵدانیان بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوانیاندا، ئه‌ویش جێ به‌جێ كرا‌و خوێنی كه سێكیشی تیا ڕژا، وه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌یش كه‌جیابوونه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بیانوو، ئێستا به زه‌ق تر له خۆیاندا دیاره‌و ده‌یان خاڵی تر كه سه‌رجه‌میان هاتوونه‌ته دی و باسكردنیان و شرۆڤه‌كردنیان له‌لایه‌ن مامۆستاوه ئه‌و په‌ڕی خه‌مخۆری ناوبراو بوو بۆیه یه‌كڕیزی مسوڵمانان و، له ئه‌نجامی ڕاپۆرته‌كه‌یشیدا به‌رنامه بۆ برا بوونه‌وه داده‌ڕیژێت، به‌لاَم به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ری نه‌گرت، ئێمه‌ش ناچینه ناو ئه‌و ورده‌كارییانه‌وه .
به‌نده‌یش دوای ساڵێك له‌و وتاره مێژووییه‌وه له به‌رواری 25م2/2003 و له ژماره‌ی ( 145 ) ی ڕوژنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا وتارێكم نوسیووه به ناونیشانی ( ده‌خیل كوڕ گه‌ل وه‌حده‌ت صه‌ف بپارێزن ) و شه‌رمی ئه‌و فه‌رمایشته‌ی پێشه‌وای ڕابوونی ئیسلامیی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزم تێدا كردووه‌و باسی ئه‌و وتاره‌ی ساڵی ڕابردووی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمودم تیادا كردووه، واته: پێش كه‌متر له مانگێك له هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر عێراق و جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه هه‌ورێكی ڕه‌ش به ڕێوه‌یه هه‌موتان قوت ده‌دات ، به په‌له ببنه‌وه به (برا)، كه‌چی ئه‌ویش گوێی لێ نه‌گیراو هه‌موویان چوونه مێژووه‌وه!
* ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمودو پڕۆسه‌ی جیهاد له كوردستانی عێراق.
ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌رنامه‌ی كاری جیهادی تیادا داڕشت، وورده وورده خه‌ڵكی بۆ ده‌ور كۆكرده‌وه، ڕۆژانی زێڕینی ژیانی ئه‌و كه‌ڵه پیاوه بوون، ئه‌و ڕۆژانه بوون، كه له شارۆچكه‌ی سیروان، وتاره‌كانی ده‌خوێنده‌وه سه‌دان گه‌نجی دڵ پڕ له ئیمان و بوێر له‌ملاو له‌ولاوه خۆیان ده‌گه‌یانده وتاره‌كانی مامۆستا‌و جگه له‌وه‌ش ئه‌و ڕۆژانه ڕۆژانێك بوون كه قه‌ڵه‌می مامۆستا ئه‌سپی لێ تاودا بوو و كتێب له‌سه‌ر كتێب بلاَوی ده‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت باسه‌كانی ئه‌وه‌نده زیندوو بوون، مامۆستای گه‌وره‌و عه‌للامه‌ی ڕێزداری گه‌لی كورد جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عبدالكریمی موده‌ریس، وه‌ك زۆركه‌س ده‌یگێڕنه‌وه، ده‌یفه‌رموو : ئه‌و كتێبانه‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌د چاپ بكه‌ن ، ئه‌وانه زیندوون !!!
ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه مامۆستا به‌رنامه‌ی بزاڤێكی جیهادی كه‌وته مێشك، ڕۆژه زێڕینه‌كانی ژیانی ئه‌و بوون، ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌ك یان سه‌ركرده‌یه‌كی تر له نائومێدیی و بێ جێ و ڕێیدا ڕێگای ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری ئێرانی گرتبێته به‌ر، ئه‌وا مامۆستا ئه‌و هه‌مووه چالاكیی و نازونیعمه‌ته‌ی به‌جێهێشت، بۆ ئه‌ركێكی گرنگتر، به‌لاَم ته‌واو سه‌خت و دژوار، ئه‌ویش پڕۆژه‌ی جیهاد بوو له كوردستانی عێراق، دژ به ڕژێمی به‌عسی عه‌لمانی كافرو دوژمنانی ئیسلام ! بۆیه جێی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر له هه‌موو كه‌س زیاتر به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه جیهادییه بێ تاقه‌ت بوو بێت، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك خۆیان له پاڵیدا گه‌وره كردبێت و خزمه‌تی خۆیانیان كردبێت، ئه‌وا مامۆستا زۆر شتی به‌و پڕۆژه‌یه به‌خشی، هه‌ر له مینبه‌رو كتێب و نوسین و چه‌نده‌ها شتی تریش، به‌لاَم به داخه‌وه، به‌هۆی خیانه‌تی خراپه‌كاران و نا حاڵی یانه‌وه، هیچی له‌به‌رهه‌می پڕۆژه‌كه كۆنه‌كرده‌وه، جگه له‌خه‌فه‌ت و غه‌می ئه‌و ڕابونه ئیسلامیه، به‌لاَم پشت به‌خوا قیامه‌تێكی گه‌وره‌ی پێ كڕیوه !
لێره‌وه خه‌می ئه‌و مامۆستا به‌رزه ده‌رده‌كه‌وێت، كه بۆچی هێنده په‌رۆشی ئه‌و هه‌ره‌سه گه‌وره‌یه بوو، بێگومان كه‌سێك له پێناو كارێكدا زیاتر ماندوو بووبێت، زیاتر خه‌م و خه‌فه‌تی بۆ ده‌خوات، سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌ڕو ئاژاوانه‌ی توشی ئه‌و بزاڤه ده‌بوون، مامۆستا له‌گه‌ڵ موجاهیدیندا ئاماده‌ی بوو، سه‌ركرده‌ی زۆریش له مه‌ریوان و پیرانشه‌هرو شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانی ئێران، باسی ئه‌حكامه‌كانی حه‌یزو نیفاسیان ده‌نوسییه‌وه، ئیتر چۆن و بۆچی خه‌م بۆ له‌ناوچونی ئه‌و پڕۆژه جیهادیه بخۆن !!
* ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود و نه‌ویستنی به‌رپرسیارێتی..
زۆرینه‌ی گرفته‌كان له‌ناو حیزبه ئیسلامییه‌كاندا كێشه‌ی ده‌سه‌لاَت و كورسی بووه، هه‌ر له ئه‌فغانستان و جه‌زائیر تا كوردستانی خۆمان، ئه‌گه‌ر به وردی بچینه ناو هۆكاره‌كانی (ئینشیقاقی) 31/5/2001 یش ده‌رده‌كه‌وێت، كه ته‌نها هۆكاری گه‌وره حه‌زی كورسیی و به‌رپرسیاریه‌تی بوو! به‌لاَم جیا له‌و سه‌ركردانه مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود جۆرێكی تر بیری ده‌كرده‌وه، به‌نده به‌باشی له بیرمه كه له ڕۆژی ئیعلان كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا، ڕۆژی جومعه له ( ئه‌حمه‌د ئاوا ) مامۆستا عه‌لی باپیر وتاری خوێنده‌وه كه زیاتر وتارێكی سیاسی بوو و دواتر به كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندندا بلاَوكرایه‌وه‌و وه‌ك ڕاپۆرتێك وابوو، بۆ هۆكاره‌كانی ئیعلان كردنی كۆمه‌ڵ و ڕودانی ته‌فره‌قه، دیاره له‌وكاته‌دا ته‌نها سه‌ركرده‌یه‌ك كه زیاتر به‌خه‌می ڕونه‌دانی ئه‌و (ته‌فره‌قه‌وه) بوو، جه‌نابی ( مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ) بوو، له وتاره‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر وتی: ئێمه وه‌ك بوهتانمان بۆ ده‌كرێت، كه بۆ به‌رپرسیارێتی ئه‌م كاره‌مان كردووه، وانیه، ئه‌وه‌تا له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشتردا له ( بنی په‌ڵگ ) داوامان له مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود كردووه ، كه ببێته ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی!
دیاره ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به فیكه‌یه‌ك و به قورمیشی ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی ڕۆشتن و پۆستێكی قابڵۆخییان پێدرا، زۆر پێش ئه‌وان مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود (موعه‌زه‌زو موكه‌ڕه‌م) داوای ئه‌وه‌ی لێكرا بوو ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، به‌لاَم ئه‌وته‌ره‌فه‌و خه‌ڵكی تریش نه‌یانده‌زانی خه‌می ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حمود كورسی نیه، ئه‌و خه‌می پڕۆژه‌ی ئیسلامیه‌تی له كوردستان و هیچی تر ! هه‌روه‌ها له كاتی یه‌كگرتنی نه‌هزه‌ی ئیسلامیی و بزوتنه‌وه‌دا، كه له‌وێش دیسانه‌وه گرفت له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت و كورسی په‌یدابوویه‌وه، (كاك حاجی كه‌مال ڕه‌حیم ) ده‌ڵێت: ته‌نها كه‌سێك كه ئاماده‌یی هه‌بوو واز له پۆست و ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی بهێنێت و به ئاشكرا هاواری كرد جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود بوو، وتی: من واز ده‌هێنم با كه‌سێكی تر له جێگاكه‌م دابنرێت و مه‌یكه‌ن به موشكیله ! ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی خواویستانه‌ی وه‌ك برایه‌تی مسوڵمانان و (یه‌كبوون) سه‌ربگرێت، به‌لاَم دڵێكی پاكی وه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌د له‌وكاته‌دا چوزانێت، خه‌ڵكی تر، له دڵێكی میكرۆباویی و ڤایرۆساوی به حه‌زه‌كانی شه‌یتانه‌وه بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وانه داواكاری خوا ( به برایه‌تی مسوڵمانان ) به‌جێ ناهێنن و مه‌به‌ستی تریان هه‌یه !!
* ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود و ناله‌باریی و كۆسپ و بێوه‌فایی ژیان به‌رامبه‌ری !
ژیانی دونیا به‌رامبه‌ر به زانای خواناس و مسوڵمانی ڕاستاڵ زیاتر بێ وه‌فایه، به‌لاَم چه‌رخی ژیانی هه‌ندێ كه‌س له ئه‌زه‌لدا وا نوسراوه كه زیاتر ژیانی گرفتاویی و دژوار بێت به‌رامبه‌ریان، به‌نده به ئه‌و ئه‌زمون و تێڕامانه‌ی پێی گه‌یشتوم، وا ئه‌زانم، له زه‌مه‌نی نزیكدا چوار عه‌بقه‌ریی و زانا‌و خواناس و سه‌ركرده‌و سیاسه‌تمه‌دار هه‌ن له نێو كورددا كه‌ژیان بواری نه‌دان پڕۆژه‌كانیان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، زۆری تریان مابوو ئه‌نجامی بده‌ن، پڕۆژه‌ی زیاتر مابوو كامڵی بكه‌ن، به‌لاَم سه‌د مه‌خابن ناله‌باریی و سه‌ختی ژیان و كورتی ته‌مه‌ن وای كرد كاره‌كانیان به نیوه چڵی واز لێبهێنن و هه‌زاران هه‌واداریشیان به‌و په‌ڕی بێ نازییه‌وه به‌جێبهێڵن، لێره‌دا به كورتیی و به گوێره‌ی پێشتر وه‌فات كردن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه، ئه‌دوێم، كه ئه‌وانیش مامۆستایان : مامۆستا محمدی ملا صالحی شاره‌زووری، مامۆستا ناصری سوبحانیی و كاك ئه‌حمه‌دی موفتیزاده، مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حمودن .
1- مامۆستا محمدی ملا صالحی شاره‌زووری: نوسه‌رو سیاسه‌تمه‌دارو فه‌یله‌سوف و پێشه‌وا، ئه‌م مامۆستا به‌رزه له گه‌رمه‌ی هێرشی فیكری چه‌پ و كۆمۆنسیته‌كاندا ژماره‌یه‌ك كتێبی چاپ كرد كه بوونه چرای ڕوناكی سه‌ر ڕێگای هه‌زاران گه‌نجی مسوڵمان و به‌و كتێبانه چاوی كۆمۆنیست و ناحه‌زانی پتر كوێر كرد، كه ده‌كرێت وه‌ك پێشه‌وای ئه‌و ڕه‌وته حیساب بكرێت، كه به‌رپه‌رچی چه‌په‌كانی له‌و زه‌مه‌نه‌دا دایه‌وه‌و له ناواخنی كتێبه‌كانییه‌وه، ئه‌وه‌یش ده‌كرێت وه‌ك موفه‌كیرو فه‌یله‌سوفێكی ئیسلامی ناوی تۆمار بكرێت و ئه‌مه‌و جگه له وتاره به‌هێزه‌كانی، كه خوانی ڕۆحی هه‌زاران گه‌نجی مسوڵمان بوون و دواتر له به‌رنامه‌یدا هه‌بوو بزاڤێكی ئیسلامیی چه‌كدار دروست بكات كه هێشتا دروست نه‌بوو بوون و ده‌یان پڕۆژه‌ی ڕه‌سه‌نی تر، به‌لاَم به‌داخه‌وه كه به ڕوداوێكی دڵته‌زێن، له‌ناوچه موحه‌ڕه‌مه‌كانی پێشوودا به پله‌ی به‌رزی شه‌هاده‌ت گه‌یشت و له گۆڕستانی (سیدصادق) ( فی مقعد صدق عند ملیك مقتدر ) ئه‌سپه‌رده كرا، كه خوا زاناتره به‌لاَم ئه‌گه‌ر ژیان به ده‌میه‌وه بوایه، مامۆستا موحه‌ممه‌دی شاره‌زووری ئێستا سه‌دان پڕۆژه‌ی جوانتری به ڕابوونی ئیسلامی كوردستان به‌خشی بوو !
2- مامۆستا ناصری سوبحانی : زانایه‌كی پایه‌به‌رزی بونیانگوزاری مه‌دره‌سه‌ی قورئان له شارستانی پاوه، سیاسه‌تمه‌داری كوردستانی ئێران، له ماوه‌یه‌كی كه‌می ژیانیدا هه‌زاران كاسێتی پێشكه‌ش به‌ڕابونی ئیسلامیی كرد‌و جگه له چه‌ند نامیلكه‌یه‌ك، ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌و تیایدا ژیاوه، سه‌رجه‌می وه‌ك ژیانی مامۆستا ( ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ) ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریی و زیندان و كوێره‌وه‌ری بووه، ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌م باسه‌مان، كه جه‌نابی ( مامۆستا كرێكار ) ده‌رباره‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ده‌فه‌رموێت : ( ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ناصری سوبحانی) ئێمه‌یه، دیاره ئه‌وه‌ی سبحانی نه‌ناسێت، له‌گه‌وره‌یی ئه‌م قسه‌یه تێناگات، چه‌رخی دژواری ڕۆژگار مامۆستا ناصری سوبحانی توشی هه‌زاره‌ها مه‌ینه‌ت كرد‌و دواجار به‌له‌سێداره‌دان كۆتایی به‌ژیانی هات، ئه‌ویش سه‌دان پرۆژه‌ی نیوه چڵی به‌جێهێشت و تائێستاش كوردستانی ئێران وه‌بگره جیهانی ئیسلامیی تالاَوی جێگا خاڵیه‌كه‌ی سوبحانی ئه‌نۆشن.
3- كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده: فه‌یله‌سوف و زانا‌و شه‌رعزان و سیاسه‌تمه‌دار، ئه‌م زاته‌یش له‌وپه‌ری ناسێونالیستیه‌وه گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه‌ته‌نها ئیسلام چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م گرفته‌كانی ژیانه‌و به‌و بۆنه‌یه‌وه ( مه‌كته‌بی قورئانی ) دامه‌زراند، وه به‌و هۆیه‌وه توشی گرفت و مه‌ینه‌تی زۆرهات و زیاتر له هه‌شت ساڵی ته‌مه‌نی له زینداندا برده‌سه‌رو، جۆره‌ها ده‌ردی سه‌ری تر، به‌لاَم ئه‌ویش له‌گرفته‌كانی ژیان زۆر گه‌وره‌تر بوو، هه‌زاران كاسێت پێشكه‌ش به‌ڕابوونی ئیسلامیی كرد‌و مه‌دره‌سه‌یه‌كی قورئانی درووست كرد، كه تائێستاش خه‌ریكی په‌روه‌رده كردنی هه‌زاران گه‌نجی موسڵمانه، دواتر له ژێر كاریگه‌ری ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌كانی زینداندا، هاته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری سنه‌و دوای نزیكه‌ی (سێ) مانگ كۆچی دوایی كرد. ئه‌م زانا به‌رزو سیاسه‌تمه‌داره گه‌وره‌یه‌ش ئه‌و هه‌موو كاته‌ی زیندان و زوو ڕۆشتنه‌وه‌ی بۆ ژیانی هه‌رمان، زۆر پڕۆژه‌ی به نیوه‌یی به‌جێهێشت و ئێستا هه‌وادارانی زۆر بێ نازانه، به‌لاَم به عه‌زم و جه‌زم سه‌رقاڵی درێژه پێدانی ڕێگاكه‌ی ئه‌ون، خودا‌ش زاناتره، به وجودی موفتیزاده له‌مڕۆدا زۆرگرفتی ڕابوونی ئیسلامیی چاره‌سه‌ر ده‌كران و پڕۆژه‌كانی خۆیشی ئێستا زۆر له پێشتره‌وه بوون !
4- مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود : جگه له ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری له هه‌ورامانه‌وه بۆ پێنجوێن و دواتر دیسانه‌وه بۆ هه‌ورامان و شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه و ئێران و ده‌یان جێگای جۆر به‌جۆری تر، جگه له گیران له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی عه‌لمانیداو جگه له ئاژاوه نه‌بێت به مامۆستا‌و بزاڤه جیهادییه‌كه‌ی له كوردستانی عێراق گێڕدران و چه‌نده‌ها نه‌هامه‌تی تریش، ته‌نها سه‌یرێكی ته‌فسیری (ڕامان) بكه‌یت، ده‌زانیت، به‌رده‌وام ژیانی ئه‌م زاته له چ جێ گۆڕكێ و ئه‌ملاو ئه‌ولایه‌كدا بووه، هه‌ر سوره‌ته‌و بگره جارجار هه‌ر ئایه‌ته‌یش له جێگا‌و ناوچه‌یه‌كدا ته‌فسیركراوه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین خاڵی ناسه‌قامگیری بێوه‌فایی ژیانه له هه‌مبه‌ر مامۆستادا، ئه‌م زانایه له‌و حاڵه دژواره ئه‌م هه‌مووه كتێب و ئه‌و ته‌فسیره ناوازه‌ی پێشكه‌ش كرد، كه بۆ هه‌تایه له كتێبخانه‌ی كوردیدا به پرشنگداری ده‌مێنێته‌وه، جگه له‌وه‌یش خیانه‌ت كران له‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه مامۆستا ده‌یان ساڵ بوو به دڵ و به گیان خزمه‌تی ده‌كرد، كه‌پڕۆژه‌ی جیهاد بوو، ئه‌وپه‌ڕی خاڵی بێ تاقه‌تیی و ناڕه‌حه‌تی له‌سه‌ر دڵی ئه‌م زانا گه‌وره‌یه دروست كرد، به جۆرێك سه‌راپای كاته‌كانی ژیانی داگیر كردبوو، له‌و حاڵه دژواره‌دا كه مه‌گه‌ر هه‌رخۆیی و دۆستانی نزیكی بزانن، چۆن بووه، ئه‌م پڕۆژه گه‌ورانه‌ی پێشكه‌ش كرد، ده‌بێت ژیان له‌بارتر بوایه‌و ته‌مه‌ن ( كه زۆریشی به به‌ره‌وه مابوو )، درێژتر بوایه، ئایا چه‌نده‌ها پڕۆژه‌ی گرنگ و جوانتری پێشكه‌ش نه‌ده‌كرد ؟!!
- ماوه‌ته‌وه بڵێین: ( مامۆستا موحه‌ممه‌دی مه‌لا صاڵحی شاره‌زووریی و مامۆستا ناصری سوبحانیی و پێشه‌وای شه‌هید كاك ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌و مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ) ئه‌گه‌رچی پڕۆژه‌ی زۆر گه‌وره‌و ستراتیژیی و جوانیان پێشكه‌ش به ڕابوونی ئیسلامیی كوردستان كرد، به‌لاَم نابێت، توێژه‌رو شایه‌ته‌كانی وا بزانن، ئه‌و پیاوانه هه‌ر ئه‌وه‌یان بووه‌و ته‌واو ! هه‌رگیز ! بزانه ئه‌و زاتانه ژیان به به‌ریه‌وه بوایه، زۆر گه‌وره‌تر، خاوه‌ن به‌رهه‌م تر، ده‌چوونه مێژووه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئێمه هه‌موومان هه‌ست به بۆشایی جێگای ئه‌و زاتانه‌و به‌تایبه‌تی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود بۆئێستای كوردستان‌مان و به‌تایبه‌تی بۆ بزاڤه ئیسلامیه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به‌لاَم به هه‌موو قه‌ده‌رێكی په‌روه‌ردگاری مه‌زنیش ڕازین، بۆیه به‌ڵێ مامۆستا وه‌فاتی كرد ، به‌لاَم سه‌دان پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی جه‌نابیان، ئه‌و به زیندویی ده‌هێڵنه‌وه !
فسلام علیه یوم ولد ویوم مات و یوم یبعث حیا .