سوپاسنامەیەک لە خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە

سوپاسنامەیەک لە خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە بەبۆنەی پرسەی دایە خاتوونی دایکی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە..

من لم یشکر الناس لم یشکر الله .. صححە الألبانی فی سنن الترمذي 1955.
لە ژێر رۆشنایی ئەم فەرموودە پیرۆزەی سەروەرمان کە دەفەرموێ: ھەرکەسێک سوپاسی خەڵکی نەکات، ئەوا سوپاسی خوای گەورەش ناکات..
بەو بۆنەوە پڕ بەدڵ سوپاسی دڵسۆزیی و بەخەمەوە بوون و سەردان و تەلەفون و کۆمێنتی یەک بە یەکی ئێوەی بەرێزو خاوەن قەدرو خۆشەویستمان دەکەین کە زۆر بە پەرۆشەوە بەشداری پرسەی ماتەمینی دایکی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموودتان کرد چ لە مزگەوت و چ لە ماڵی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود لە شاری سلێمانیی...
سوپاسی یەک بە یەکی کە سایەتیی و مامۆستایانی ئایینی و دکتۆرو سەرجەم بەرپرسانی حزبیی و حکومی دەکەین و دەستی ماندوو بونتان دەگوشین و رێزو خۆشەویستیمان بۆتان دووبارە دەکەینەوە.. لەبەر ئەوەی کە رێژەیەکی زۆر زۆری میوانان و دۆستان بەشداربوون لە پرسەی ماتەمینی "دایە خاتوون" لە سەرجەم شارەکانی کوردستانی باشوورو رۆژ ھەڵات و دەرەوەی کوردستانیش، نەمان توانی ناوی یەک بە یەکتان بھێنین.
دوبارە و چەندبارە سوپاستان دەکەین ..

عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
لە بری خانەوادەی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود

٤ سەفەری ١٤٣٧ی کۆچیی
١٦ / ١١ / ٢٠١٥ زایینی
www.ahmadkaka.org


بەروار2020/07/06سەردان 602

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.