ھەڵەکانی 17ی شوبات دووبارە مەکەنەوە..!!
بسم الله الرحمن الرحيم
پەیامێک بۆ گەنجان و خۆشەویستانی نیشتمانەکەمان: ھەڵەکانی 17ی شوبات دووبارە مەکەنەوە..!!
ئەگەر دەتانەوێت بۆ ھەمیشە ئازاد بن سووتاندن و وێرانکردنی بارەگا حزبیی و حکومیەکان ھیچ درووست ناکەن..!! لە 17ی شوباتدا بەھۆی کەم ئەزمونی خەڵکی ستەمدیدەوە،گەرمیان و سورکێوو بیلالی بێ لایەن شەھید بون بەڵام لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن سواری شەپۆلی توڕەییەکە بون و بەرھەمی توڕەیی خەڵکی ناڕازیان چنیەوەو لەسایەی خوێنی ئەو شەھیدە سەربەرزانەدا کادیرانی خۆیان خزاندە پەرلەمانەوە و بودجەی قەبەو کورسی نەرم و ئیمتیازاتی نامەشروعیان بۆ خۆیان دادڕی.!! ئێستەش ئەگەر خەڵک پێی وایە تەنھا لایەنی تاوانبار یەک لایەنەو لایەنەکانی تر شەریفی مەککەن، ئەوا بە ھەڵەدا چوون..!!
ئەم بارودۆخە جوانەی کوردستان کە ھەموو ڕۆژێک ھەزاران تف و لەعنەتی بۆ دەچێت، بەرھەمی سیاسەتی ھەموو حیزبەکانە بەبێ جیاوازی.
ئەگەر بەڕاستی بەدوای ڕزگاربوون لەو واقیعە تاڵەن کە کوردی تێ کەوتوە ، ئەوا نابێت ڕۆحی کوردایەتی بکوژرێت و ھیچ کات شارێک لەشارێکی تر جیابکرێتەوە بەبیانوی حیزب و حیزبایەتیەوە.. ئێمە ھەمومان پێکەوە جوانین.. پێکەوە کوردین.. دەبێت گەنجی کورد زۆر ھوشیارانە تر سەیری داھاتووی خۆی بکات، ئەو دوو بەرەکیی و شەڕ و ئاژاوەیەی ھەیە بەرھەمی من من و تۆ تۆیە.!! بەرھەمی خەڵەتاندن و گەوجاندنی خەڵکە بەناوی کوردایەتیەوە کە لە ناوەڕۆکیدا جگە لە جیاخوازیی و لەت و پەتکردنی ماڵی کورد ھیجی تر نیە..
بەداخەوە ئێستا بە سیاسەتێک رێپێوانەکان بونەتە شەڕە بەردی دوو لایەنی جەماوەریی و حکومەت بۆ خوی لەشاشەی تیڤیەکانەوە سەیری رووداوەکان دەکات.. ئەوەی ئێستا لە کوردستان ڕوو دەدات کارەساتەو جەرگ سووتانی دایک و باوکانە.. لە کوێی دونیادا ھاتووە دوژمنێک لەسەر سنوور خۆی مەڵاس دابێ بۆ ھێرش كردنە سەر خاکی کوردستان و لە ناوەوەش حزبە کوردیەکان لەسەر مێزی بەناو سازان بزەی سمێڵیان بێ و بەدەم کامێراکانەوە پێ بکەنن وەک ئەوەی ئەم وڵاتە ھیچ گرفت و کێشەیەکی نەبێ..!
بۆیە میللەتی کورد بەتایبەت گەنجی کورد دەبێت ھەمیشە سود لە شۆرشەکانی ڕابردووی کورد وەربگرێت و ھەوڵ بدات قازانج و باشیەکان وەربگرێت و خۆی لە دوبارەکردنەوەی ھەلەکانی رابردو بپارێزێت..
پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
www.ahmadkaka.org
26ی زولحیجهی 1436 ك
10 / 10 / 2015 ز
بەروار2020/07/06سەردان 615
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.