ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ریتانیانه‌ی كه بونه‌ته موسڵمان له ١٠٠,٠٠٠ تێپه‌ڕی كرد.!
ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ریتانیانه‌ی كه بونه‌ته موسڵمان له ١٠٠,٠٠٠ تێپه‌ڕی كرد.!
ڕاپۆرت له لایه‌ن جاك دۆیڵ بۆ ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی. ژماره‌ی ئه‌و به‌ریتانیانه‌ی كه بونه‌ته موسڵمان له سه‌د هه‌زار تێپه‌ڕی كرد. هۆكاری ئه‌و گۆڕانكاریه خێرایه‌ش زۆری ژماره‌ی گه‌نجانه كه ئیسلام وه‌كو دینی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوێسته‌یه لێره بگوترێ ئه‌و ڕێژه‌یه له ١٠ ساڵی ڕابردوودا %٥٠ زیادی كردووه له ناویشیاندا ئافره‌تان پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه، هۆكاری سه‌ره‌كی دین گۆڕینیشیان بێزار بوونه له دنیای مادده په‌رستی و نه‌بوونی مۆڕاڵ له ناوكۆمه‌ڵگه‌دا. سه‌نته‌ری باوه‌ڕ بۆگشت دینه جیاوه‌زه‌كان هه‌ستاوه به‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه واپیشان ده‌ده‌ن ووڵاتی به‌ریتانیا له‌ژێر پڕۆسه‌ی به‌ره‌و ئیسلام بوونه. تازه مووسڵمان بووه‌كان ئه‌وه‌یان دووپات كردۆته‌وه كه به‌ریتانیا ووڵاتێكی گونجاوه بۆژیانی ڕۆژانه‌یان وه‌پێشیان وایه دینی ئیسلام زۆر گونجاوه بۆ ڕۆژ ئاوا. ڕاپۆرته‌كه ئاشكرای ده‌كات نزیكه‌ی ٥٢٠٠ كه‌س له ژن و پیاوی به‌ریتانی ئیسلامیان وه‌كو دینی خۆیان له ئامێز گرتووه له‌ماوه‌ی ١٢ مانگی ڕابردوودا له‌و ژماره‌یه‌ش ١٤٠٠ كه‌سی له ناو شاری له‌نده‌ن ده‌ژین وه نزیكه‌ی ٢/٣ ئه‌و ژماره‌یه ئافره‌تن وه له %٧٠ ئه‌و ڕێژه‌یه له سپی پێسته‌كانن وه تێكڕای ته‌مه‌نی تازه موسڵمانه‌كان به ٢٧ ساڵ مه‌زه‌نده كراوه. له ساڵی ٢٠٠١ ئه‌و به‌ریتانیانه‌ی بوون به موسڵمان ژماره‌یان ٦٠٠٠٠ كه‌س بووه به‌ڵام ئێستا ئه‌و ژماره‌یه بووه به ١٠٠٠٠٠ كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌شدا زۆرترین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ڕویداوه دیارترینیان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له‌نده‌نی ٧/٧/٢٠٠٥ لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كه ژماره‌ی یه‌كجار كه‌م له‌وانه‌ی موسڵمان ده‌بن ده‌بنه كه‌سانی توندڕه‌وو. ڕاپرسییه‌كه له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی زانكۆی سوانزی به‌ناوی كێڤین بڕایس ئه‌نجام دراوه تێدا پرسیاری له‌سه‌ر لایه‌نی سه‌لبی كه‌لتوری به‌ریتانی كردووه، زۆرترین لایه‌نی سه‌لبی كه وه‌ڵام درابێته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و ئینگلیزانه‌ی بوون به موسڵمان بریتین له خواردنه‌وه ئه‌لكهولیه‌كان، به‌ربڵاوی زینا و مادده‌گه‌رای. ڕاپرسییه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كه ١/٤ ئه‌وانه‌ی به‌ژداریان كردووه كۆك بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ژیان كردن له‌ووڵاتی به‌ریتانیا بۆ موسڵمان جیاوازی سروشتی تێده‌كه‌وێت به حوكمی ئه‌وه‌ی ووڵاتێك نیه یاسای ئیسلامی تێیدا سه‌روه‌ربێت. له‌هه‌مان ڕاپرسیشدا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ٩ له ١٠ ئافره‌ت شێوازی جله‌كانیان گۆڕیوه داوای بوون به موسڵمان وه زیاتر له نیوه‌یان له‌چكه‌یان پۆشیوه وه له %٥ نیقاب ده‌پۆشن.
وه‌رگێڕانی/ شاهۆ احمد
سه رجاوه /
http://www.dailymail.co.uk/news/article-1343954/100-000-Islam-converts-living-UK-White-women-keen-embrace-Muslim-faith.html
بەروار2020/07/06سەردان 616
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه گه‌وره‌و به غیره‌ته‌كه‌ی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له ته‌رمی جەنابى مامۆستا ملا علی له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێداره‌دانی پێشه‌وای كوردان قازی محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.